ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لیژنەی دارایی نوێنەران: پێدانی قەرز سەرجەم فەرمانبەرانی ڕاستەقینە دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە یاسای قەرز و تەمویلكردنی مووچەی فەرمانبەران كۆبووەوە و جەختی لە دابینكردنی مووچە لەوادەی خۆیدا كردووەتەوە.

عەدنان زورفی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕایگەیاند: یاسای پێدانی قەرز بڕگەیەكی تێدایە كە سەرجەم فەرمانبەران ناچار دەكات پەنجەمۆر بكەن و كارتی بایۆمەتری دەربكەن ئەمەش لەپێناو چەسپاندنی ژمارەی ڕاستەقینەیانە و بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەسانەیە كە لە مووچەیەك زیاتر وەردەگرن .

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژە بەوەشدەكات: یاساكە سەرجەم دەستە و وەزارەتەكان دەگرێتەوە بۆ سەرژمێری كردنی فەرمانبەرەكانیان و دەستنیشانكردنی پلەی وەزیفی و شایستە داراییەكانیان.

عەدنان زورفی ئەوەشیخستووەتەڕوو: وەزارەتەكان دەستدەكەن بە دیاریكردنی ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی كە پێویستیانە بۆ گواستنەوەی شایستە داراییەكانیان لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

عێراق

لەسەر عیراقە
عەرەب ڕووبەڕووی توركیا دەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەحمەد ئەبو لغەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاریی وڵاتانی عەرەب، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە قۆناغی داهاتوودا هەڵوێستێكی عەرەبی بەكۆمەڵ دێتەئارا بەڕووی دەستوەردانەكانی توركیا لە وڵاتانی عەرەبی.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئەبو لفوئادغەیت، جارێكی تر ئیدانەی هێرشەكەی توركیای كردەوە بۆسەر ناوچەی سیدەكان كە بووە مایەی شەهیدبوونی ژمارەیەك لە هێزەكانی پاراستنی سنور كە دوو فەرماندەی باڵای ئەو هێزانە لەنێوان شەهیدەكاندا بوون.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسێكی باڵا لە ئەمیندارێتی گشتی كۆمكاریی عەرەبی ڕایگەیاند، ئەبو غەیت لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ فوئاد حسێن، جەختی لەسەر هاتنەبەری هەڵوێستێكی عەرەبی یەكگرتوو كردۆتەوە لە قۆناغی داهاتوو دژ بە دەستوەردانەكانی توركیا لە كاروباری وڵاتانی عەرەبی، بە پێشێلكارییەكانی وڵاتەكە لە عیراق و سوریا و دەستوەردانی سەربازی لە لیبیا.

پێشتر ئەمینداری گشتی كۆمكاریی وڵاتانی عەرەب، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا، ئیدانەی پێشێلكارییەكانی توركیای كردبوو بۆ سەروەریی خاكی عیراق و پشتیوانی رێكخراوەكەی بۆ هەر جموجۆڵێكی حكومەتی عیراقی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، دژ بە توركیا دەربڕیبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە، لە بەغدا خۆپیشاندان لەدژی بۆردومانەكانی توركیا سازدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەیان هاووڵاتی لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا لە دژی بۆردومانەكەی ئەم دواییە كە پاسەوانانی سنوری عیراقی كردە ئامانج، خۆپیشاندانیان كرد.

بەپێی زانیارییە ڕۆژتامەوانییەكان، دەیان خۆپیشاندەر، وەك ناڕەزایی بەرانبەر بە بۆردومانەكەی ئەم دواییەی سیدەكان لە پارێزگەی هەولێر كە بووە مایەی شەهیدبوونی دوو ئەفسەری هێزەكانی پاسەوانی سنور و شۆفێركەیان، خۆپیشاندانیان لەبەردەم بارەگای باڵیۆزخانەی ئەنقەرە لە بەغدا سازكرد.

لە خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران دروشمی”ئیدانەی بۆردومانەكەی توركیا دەكەین، بایكۆتی كاڵا و شتومەكی توركی دەكەین، ئەردۆغان سنورەكانی خۆت قایم بكە، ئەردۆغان سەربازەكان پاشەكشە پێبكە، ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەين كە ئەردۆغان لەدژی وڵاتەكەم ئەنجامیدا، بەرزكردبۆوە”.

دوێنێ‌ چوار شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عیراق، فاتح یەڵدز باڵیۆزی توزكیای لە بەغدا بانگ كرد و یاداشتێكی ناڕەزایی توندی ڕادەستكرد، لەبەرانبەر بۆردومانەكەی ناوچەی سیدەكان لە هەرێمی كوردستان.

بە هەمان شێوە سەردانەكەی خەڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا بۆ بەغدا هەڵوەشێنرایەوە كە وابڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هەموو سەردانی بەرپرسانی تورك بۆ عیراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەرەنسا بۆردومانەكانی توركیا ئیدانە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی هەرێم ئیدانە دەكات كە بونە مایەی شەهیدبوونی دوو ئەفسەر و برینداربوونی سەربازێكی هێزەكانی پاسەوانی سنور، بۆردومانەكانیش بە “پەرەسەندنێكی مەترسیدار” دادەنێت.

ئەمڕۆ پێنج شەمە، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”ئیدانەی بۆردومانەكانی توركیا دەكەین بۆسەر خاكی عیراق، كوژرانی 3 سەربازی پاسەوانی سنوری عیراقیش لەو بۆردومانانەدا، پەرەسەندنێكی مەترسیدارە”.

لەسەر زیاتر لە دۆسێیەك، پەیوەندییەكانی نێوان فەرەنسا و توركیا لەم ماوەیەی دواییدا تەنگژە و ئاڵۆزییان بەخۆوەبینی، هەر ئەمڕۆش پاریس بڵاوكردنەوەی فڕۆكەكانی (راڤال)ی بۆ پتەوكردنی بوونی خۆى لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێكرد و كەشتی لاڤاییتیشى ڕەوانە كرد كە لە چوارچێوەیەی پلانی پشتیوانییە بۆ بوونی سەربازی وڵاتەكە كە لە ئاكامی پرۆسەكانی گەڕانی توركیا لە دەریای ناوەڕاستدا، هاتۆتەئارا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان