ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

زیاتر لە 100 كەسیش گیانیانلەدەستدا
عیراق و هەرێم، 2170 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 2170 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 1623 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2170 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و1623 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی سلێمانیش لە پلەی دووەمدایە كە 208 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 7 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 292 حاڵەت، مەدینە توب: 38 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 308 حاڵەت، بەسرە: 131 حاڵەت، نەجەف: 88 حاڵەت، سلێمانی: 208 حاڵەت، هەولێر: 57 حاڵەت، كەركوك: 113 حاڵەت، دهۆك: 29 حاڵەت، كەربەلا: 141 حاڵەت، واست: 137 حاڵەت، دیالە: 86 حاڵەت، میسان:131 حاڵەت، زیقار: 145 حاڵەت، ئەنبار: 49 حاڵەت، نەینەوا: 100 حاڵەت، بابل: 90 حاڵەت، سەڵاحەدین: 22 حاڵەت، دیوانیە: 93 حاڵەت، موسەننا: 22 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 103 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كرادووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 69612 كەس و لەو ژمارەیەش 2882 كەس گیانیانلەدەستداوە و 39502 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 27228 كەسن كە 415 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ماكینزی: لە عیراق و سوریا ناكشێینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
فەرماندەی باڵای هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەتیدەكاتەوە كە لە عیراق و سوریا بكشێنەوە.

كینیس ماكینزی كە باڵاترین فەرماندەی سەربازی ئەمریكایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و سوریا كەمدەكرێنەوە، بەڵام هیچ فەرمانێكمان بەەست نەگەیشتووە بۆ دەستپێكردنی كشانەوە.

ڕوونیشیكردەوە ئێستا 5200 سەرباز لە عیراقن بۆ مەشقپێكردن و یارمەتیدانی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا.

ئەوەشی خستەڕوو كە دوای ڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەتی عیراق، گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی سەربازەكاندا دێت.

ماكینزی لەو بڕوایەشدابوو مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی لە عیراق دوورمەودا بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئۆپەراسیۆنەكانی عیراق كار بۆ ئاشكراكردنی “هەواڵدەرەكەی توركیا” دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
فەرماندەیی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەسە دەكات كە هەواڵدەری توركیا بووە بۆ ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەكەی كە كوژرانی دوو ئەفسەری لێكەوتەوە.

تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند پەیوەندی و هەماهەنگییان لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە بۆ تاووتوێكردنی ئەو دۆخەی بۆردومانەكەی سیدەكانی تێدا ئەنجام درا.

ڕوونیشیكردەوە كە دەیانەوێت ئەو میكانیزمە ئاشكرابكەن كە توركەكان لە بۆردومانەكەدا پشتیان پێبەستووە، هەروەها كێ زانیاری پێداون و بە چ شێوەیەكیش فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە ئاڕاستەكراوە بۆ بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلەكەی فەرماندەی لیوای دووەمی پاسەوانی سنوور.

خەفاجی دەستدرێژییەكەی توركیای بە پەرەسەندنێكی مەترسیدار وەسف كرد و جەختیشیكردەوە كە قبوڵی ناكەن بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان