ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە؛ كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان

خەڵك – بەشی هەواڵ
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبوونی عومەر سەید عەلی ڕێكخەری گشتی حزبەكە، لە سلێمانی دەستیپێكرد.
بە پێی میدیای فەرمی گۆڕان، لە كۆبوونەوەكەدا “هەلسەنگاندن بۆ دۆخی حکومەت و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان دەکرێت”.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا راسپاردەکانی جڤاتی گشتی و باژێڕوانەکانی حزبەكە تاوتوێ دەكرێن و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دەدرێت.

 

ریکلام

کوردستان

دكتۆر زانا دزەیی چەند ئامۆژگارییەكی تاقیكراوەی بەسوود بۆ تووشبوانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لە هەولێر چەند ئامۆژگارییەكی تاقیكراوەی بەسوود بۆ تووشبوانی ڤایرەسی كۆڕۆنا بڵاودەكاتەوە بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە ماڵەوە چارەسەری پزیشكی وەردەگرن زیاتر بۆ ئەوانەی كۆكە و ھەناسە تووندییان ھەیە.

دكتۆر زانا دزەیی ، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ئەوانەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرن پیویستە ئەم ئامۆژگارییانە لەبەر چاو بگرن ، كە ئەمانە پێشتر تاقیكردنەوەی لەسەر كراوە و سەركەوتوو بووە .

ڕاشیگەیاندووە، كەسی توشبوو تاپێی دەكرێت ڕۆژانە و لە كاتی خەوتن لەسەر سك پاڵكەوە، تا پێت دەكرێت خۆت نەخەیتە سەر پشت چونكە بەشێكی زۆری سییەكان (سیپەلاك) دەكەوێتە بەشی پشتەوەو بەمەش ئاڵوگۆڕی ئۆكسجین چاڵاكتر و باشتر دەبێت ئەگەر لەسەر سك پاڵكەویت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ھەندێك وەرزشی تایبەت بە سییەكان ھەیە دەتوانی لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت ، ڕۆژانە بەیانیان و ئێواران ، بۆ نزیكەی ٢٠-٣٠ جار، ھەناسەی قوڵ لە ڕێی لووتەوە ھەڵمژە و پاشان بە ڕێگای دەمتەوە تەواوی سییەكانت بەتاڵ بكەوە، لە كۆتایی ھەر جارێك تا پێت دەكرێت كۆكەیەكی تووند بكە.

لەگەڵ ئەم ئاماژگارییانە بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ دەبیت :

بۆ ئەوانەی كۆكەی بێزاركەر یان ھەناسە تووندییان ھەیە، جۆرێكی تر لە وەرزشی سییەكان بریتییە لە لێدان لە پشتەوەی سنگ، واتا بەناو لەپی دەستت لە سنگی كەسی تووشبوو دەدەیت بەشێوەیەكی ھێواش و لەسەرخۆ بەجۆرێك بێت لەپی دەستەكانت لە خوارەوەی سنگەوە بۆ سەرەوەی سنگ لێدانەكە بكەیت، ئەمە ڕۆژانە بەیانی و عەسر و شەو ھەرجارە پێنج بۆ دە خولەك بەردەوام بێت.
– تا پێت دەكرێت بكۆكە و بەڵغەم فڕێبدە دەرەوە و قووتی مەدە ئەگەر بەڵغەمت ھەبێت، تا پێت دەكرێتە بە كۆكە سییەكانت لە بەلغەم خاوێن بكەوە.
– تا پێت دەكرێت سیڕەپ (شڕوب) ی كۆكە بەبێ پرسی پزیشكی پسپۆڕ بەكارمەھێنە، كۆكە نیشانەیەكی باشی بەرگری سییەكانتە دژی ڤایرەسەكە، تا دەكرێت ئەگەر تەحەممول دەكەیت، سیڕەپی كۆكە بەكارمەھێنە.
– ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی گەرم لە بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەكێك، كاریگەریی ئیجابی ھەیە لەسەر كردنەوەو خاوكردنەوەی ڕێڕەوی ھەناسە و ئەم كردارەش ڕۆژانە دووبارە بكەوە.
– لە ھەفتەی یەكەم و تا دە ڕۆژی یەكەم ھەوڵ بدە پشووی تەواو وەربگریت، ڕۆژانە لە ژوورەكەت بەیانیان بۆ ماوەی دوو سەعاتێك پەنجەرەكان بكەوەو ھەواگۆڕكێی ناو ژوورەكەت پێویستە.
– تا پێت دەكرێت خۆت بە خوێندنەوە خەریك بكە جا ھەر شتێك بێت، یان یان ھەر زیكرێكی ئاینیی یان قسەكردن لەڕێگەی تەلەفۆن لەگەڵ خۆشەویستانت و تا دەكرێت تەركیزت نەخەیتە سەر ھەناسە و سنگت و كەمتریین ماوە ھەوڵ بدە موتابەعەی ھەواڵەكانی تایبەت بە كۆڕۆنا بیت.
– ئامێری ئۆكسجین پێوی خوێن، با لەلات بێت و ڕۆژانە شەش یان ھەشت سەعات جارێك قیاسی بكە و ھەركاتێ دابەزێت، پزیشكەكەتی لێ ئاگادار بكەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ لەوارماوا خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی (سلێمانی – دەربەندیخان) یان داخست

خەڵك – یەحیا حبیب
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و گەنجانی شارەزوور لە دەروازەی شارەدێی وارماوا ڕێگای سەرەكی (سلێمانی – دەربەندیخان) یان داخست .
پەیامنێری تۆڕی میدیایی (خەڵك) ڕایگەیاند، ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و گەنجانی شارەزوور لە دەروازەی شارەدێی وارماوای شارۆچكەكە نزیك پەیكەری مەولەوی هەستان بە سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگاكە.

ڕاشیگەیاند، بۆ ماوەیەك داخستنی ڕێگاكە بەردەوامی هەبوو، هۆكارەكەشی داواكردنی مووچە بوو لە كاتی خۆیدا.

No description available.No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 25 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 25 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

د.یاد نەقشبەندی‌ وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 39 نەخۆش داخڵی‌ نەخۆشخانەكانی‌ كۆرۆنا بوون و 25 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی ‌ئاماژەی بەوەشداوە: 156 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 30 تووشبوو لە چاودێری‌ چڕن و هاوكات لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوو 6 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان