ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

د.جوان ئیحسان: نابێت هیچ ڕۆتینێك هەبێت بۆ گەیاندنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بەپارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت:”نابێت هیچ ڕۆتینێك هەبێت بۆگەیاندنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بەپارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەڵكو دەبێت ڕاستەوخۆ بەپارێزگاكان بگات چونكە بابەتێكی گرنگە و پەیوەستە بەژیان و سەلامەتی هاووڵاتیانەوە”.

د.جوان ئیحسان فوزی سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”‏ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٧/٨ وەك فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدرێژەی كار و چالاكییەكانی سەردانكردنمان بۆ وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتی فیدراڵ كە بەشێكە لەكاری پەرلەمانی و چاودێری و بەدواداچوونی خۆمان بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی كار و چالاكییەكان بەیاوەری هەڤاڵانم لە فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی فیدراڵمان كرد و لەگەڵ بەڕێز دكتۆر (حەسەن محەمەد التەمیمی) وەزیری تەندروستی كۆبووینەوە”.

د. جوان ئیحسان ئاماژەی بەوەشدا:”لە كۆبوونەوەكەدا باسی سێكتەری تەندروستیمان كرد كەلای ئێمە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سێكتەرێكی گرنگە و پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی بەژیان و سەلامەتی هاووڵاتیانەوە هەیە، بەتایبەتی لەم كاتەدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، بەشێكی تری كۆبوونەوەكەمان بریتی بوو لە چۆنیەتی ڕێگریكردن لەزیاتر بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابینكردنی پێداویستییە تەندروستییەكان و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هاووڵاتیان بۆخۆپارێزی، هەروەها داواكاری و پێداویستییە تەندروستییەكانی هاووڵاتیانمان لە ناوچەكانی عیراق و بەتایبەتیش كەركوك و سەڵاحەدین و خورماتوو و پارێزگای دیالە و خانەقین گەیاندە وەزیری تەندروستی حكومەتی فیدراڵ”.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشیسختەڕوو:”لەگەڵ وەزیری پلانداناندا باسمان لەتەواوكردنی كارەكانی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەكەی دوزخورماتوو كرد كە لەساڵی ٢٠١٢وە بەردی بناغەی دانراوە كەدەبێت دەست بكرێتەوە بەتەواوكردنی ئەو پڕۆژەیە بۆ ئەوەی لەخزمەتی هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرەدابێت”.

د. جوان ئیحسان دووپاتیشیكردەوە:”لەئێستادا كە ئاستەنگێكی زۆر لەسەر كەرتی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان دروست بووە داوامان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی فیدراڵ كرد بەشە دەرمانی زیاتر ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات و نابێت هیچ ڕۆتینێك هەبێت بۆ گەیاندنی دەرمان وپێداویستی پزیشكی بەپارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە پێویست ناكات بچێتە هیچ پارێزگایەكی تر بەڵكو دەبێت ڕاستەوخۆ بەپارێزگاكان بگات، چونكە بابەتێكی گرنگە و پەیوەستە بەژیان و سەلامەتی هاووڵاتیانەوە و بڕی پێداویستی و كەل وپەلی پزیشكی زیادبكرێت چونكە چوار ئیدارەی سەربەخۆ لەم پارێزگایەدا هەیە بەتایبەتی پارێزگای هەڵەبجە گرنگی زۆری پێ بدرێت و سەرجەم كەمو كورتییەكانیان لەڕووی دەرمان و پێداویستی پزیشكییەوە پڕبكرێتەوە، هەروەها بەڕێز وەزیری تەندروستی حكومەتی فیدراڵ بەڵێنی ئەوەی پێداین لەداهاتووداسەردانی هەرێمی كوردستان بكات”.

 

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: هەرێمی كوردستان لە مەترسیدارترین قۆناغدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت كە هەرێمی كوردستان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چووەتە مەترسیدارترین قۆناغەوە و باس لەوەش دەكات كە هاووڵاتییان سەرپشكن لە هەڵبژاردنی نەخۆشخانە حكومییەكان یاخود ئەهلییەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

د. محەمەد خۆشناو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەربارەی دۆخی كۆرۆنا ە لێدوانیێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند ئێستا بارودۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تی خۆیه‌تی به ‌جۆرێك تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ خراپ نه‌بووه.

وتیشی: “ئێمه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌و سیناریۆیانه‌ی باسمانكردووه‌ له ‌ڕووی مه‌ترسی و نه‌مانی شوێن و له‌ ڕووی په‌ككه‌وتن و شه‌كه‌ت بوونی كارمه‌ند و پزیشكانمان زۆر له ‌ڕاستی نزیكده‌بێته‌وه‌، ژماره‌كه‌ تاوه‌كو ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌تایبه‌ت ڕۆژانه‌ 500 حاڵه‌تمان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ ده‌ستنیشانكراون”.

خۆشناو لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا باسی لە بڕیارەكەی وەزارەتی‌ تەندروستی كرد بۆ بەكارهێنانی نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت لە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنادا و ڕایگەیاند هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بووه‌ له ‌ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی حكومی خزمه‌ت بكه‌ن.

وتیشی: “هه‌موو هاوڵاتیه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی یان ئه‌هلی هه‌ڵبژێرێت، كاتێك كه‌سێك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت مانای وا نییه‌ ده‌كرێت ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ به‌ویستی خۆی نرخه‌كان دیاری بكات ئه‌گه‌ر كه‌سێك باری دارایی زۆر باش بێت چونكه‌ كه‌سانێكمان هه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ده‌بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌توانێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش نابێت ئه‌م كه‌سانه‌ش له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ به ‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان ئه‌و بارودۆخه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نرخێك به‌دڵی خۆیان دابنێن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی تەڤگەر داوا دەكات مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی تەڤگەری ئازادی كە بە نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هەژمار دەكرێت، داوا دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر بەغدا و خەڵكیش “ڕاپەڕین” بكات.

یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری سەر بە تەڤگەری ئازادی لە پەرلەمانی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران دبین بكات و ڕایگەیاند خه‌ڵكی هه‌رێم ئازادی و شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیانیان ده‌وێ ئه‌گه‌ر پێتان دابین و فه‌راهه‌م ناكرێ ده‌سه‌ڵات به‌ جێ بهێڵن و بڕۆن.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، خەڵكی هەرێمی كوردستان تەنیا دوو ڕێگەچارەی لەبەردەمدایە، ” یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه‌ ئه‌ویش ڕاپه‌رینه‌ دژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌وی تر هه‌نووكه‌ییه‌ ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمه‌ بۆ سه‌ر به‌غدا”.

ئەو پەرلەمانتارە كە حزبەكەی بە تۆمەتی نزیكبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە مۆڵەتی پێنەدراوە دەڵێت: “بۆ خۆم ئیدی جگه‌ له‌ ڕاپه‌رین باوه‌ڕییم به‌ هیچ شتێكی تر نه‌ماوه”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان