ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ كۆبووەوە و گفتوگۆی دەربارەی سیستەمی بایۆمێتری و گرفتەكانی كەرتی كشتوكاڵ كرد و دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بایۆمێتری پەسەند كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە 2020/7/8 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبووەوە.

لە دەستپێكی كۆبوونەكەدا ، جێگری سەرۆك وەزیران راپۆرتێكی دەربارەی پڕۆگرامیی بایۆمێتری خستەڕوو كە تیایدا بە زانیاریی و وردەكارییەوە باسی قۆناغەكانی سیستەمەكە و ئامانج و دەرەنجامەكانی سیستەمی بایۆمێتری كرد، كە پڕۆژەیەكی گشتگیر و فراوانترە لەوەی تەنیا داتابەیسێك بێت بۆ تۆماری بایۆمێتری مووچەخۆران.

ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ، دەستپێكردنی قۆناخی دووەمی سیستەمی بایۆمێتری پەسەندكرد بە ئاڕاستەی بەرجەستەكردنی حكومەتی ئەلیكترۆنی بە سوودوەرگرتن لە تەكنەلۆژیای زانیاریی لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەكانی حكومەت و فراوانكردنی پڕۆگرامەكە تا بوارەكانی دیكەش بگرێتەوە و ببێتە یارمەتیدەرێكی سەرەكی بۆ جێبەجێكردنی كردارەكی چاكسازی و بە ئەلیكترۆنیكردنی دامودەزگاكانی حكومەت و هێنانەكایەی شێوازێكی نوێی چالاك بۆ حكومەت و حوكمڕانی درووست.

دواتر بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە كەرتی كشتوكاڵی خستەڕوو لەوانە ڕێكخستنەوەی گرێبەستە كشتوكاڵییەكان، كە بە جۆرێك بخرێتەوە خزمەتی گەشەپێدانی كشتوكاڵ و ڕێگە گرتن لە تەرخانكردن وبەكارهێنانی زەوی كشتوكاڵی بۆ مەبەستی ناكشتوكاڵی. لە تەوەرێكی دیكەشدا پلانی وەزارەتەكەی بۆ پەرەپێدانی نەمامگەكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری خستەڕوو لە ڕێگای پڕۆژەی هاوبەشی كشتوكاڵی لەگەڵ كەرتی تایبەت وەك سەرچاوەیەكی نوێی داهات و برەودان بەو نەمامگایانە، ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، بە كۆی دەنگ بڕیاریدا بە پەسەندكردنی ڕاسپاردەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەو بوارانەدا.

لە تەوەرێكی دیكەشدا ، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەكانی (كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، داد) ی ڕاسپارد بۆ پەلەكردن لە ڕاییكردنی قەرەبووی ئەو جووتیارانەی، كە خاوەنی گرێبەستی كشتوكاڵین و مافی یاسایی قەرەبووكردنەوەیان لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە پشتڕاستكراوەتەوە لە بەر ڕۆشنایی یاسا كارپێكراوەكان.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان