ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ماوەی 7 ساڵە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە ساڵی 2014ەوە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نییە و حكومەت بودجەی نەناردۆتە پەڕلەمان بۆ پەسەند كردنی و بۆ ئەمساڵیش تا ئێستا ئامادەكردنی بودجە لەلایەن حكومەتەوە تەواو نەكراوە.

لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم لەڕێگەی شاندێكی باڵاوە لەگەڵ حكومەتی عیراق گەیشتە ڕێككەوتن بۆ ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020 بەڕێژەی 12.67% و بە بڕی (900) ملیۆن دۆلاری مانگانە بەرامبەر ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە، بەڵام نە هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێككەوتنەكە بوو، عیراقیش جگە لە پارەی مووچە بۆ چەند مانگێك پارەی تری نەنارد.

لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك حكومەتی هەرێم لە زاری بەرپرسانی باڵای حكومەتەوە ئاشكرای كرد، كە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2020 ئامادە دەكرێت و تێیدا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و پلەی وەزیفی نوێ‌ بۆ دامەزراندن دیاری دەكرێت، بەڵام نیوەی ساڵەكە تێپەڕی و تا ئێستا پڕۆژە یاسای بودجە تەواو نەكراوە و نەنێردراوە بۆ پەڕلەمان بۆ پەسەند كردنی.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، حكومەتی هەرێم تاوەكو نەزانێت داهاتی ناوخۆیی و فرۆشتنی نەوت و ئەو داهاتەی لە عیراقەوە بۆی دێت چەندە پڕۆژە یاسای بودجە نانێرێتە پەڕلەمان، چونكە لەسەر بڕی داهات بەشی خەرجییەكان دادەڕێژێتەوە.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

لە لێدوانێكی پێشووتریدا ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەماوەی ڕابردوودا كار لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە كراوە و چەند قۆناغێكی بڕیوە، بەڵام تەواوكردنی پەیوەستە بە ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و عیراقەوە.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان