ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەربارەی تەقینی بۆری ئاوی خواردنەوە لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كارەكە تەنها بە توانای بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكراوە و لەماوەیەكی زۆر كورت چاككرایەوە.

سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، دوای تەقینی بۆری ئاو لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار هەرزوو بەڕێوەبەر و ئەندازیار و هەموو كارمەندانی پڕۆژەو هێزو تواناكانی بەڕێوەبەرێتیمان هاتنە دەست و پێشمەڕگە ئاسا و بەیەك دەست بە گوێرەی پلانێكی هەنوكەییانە و لە ماوەیەكی زۆر كورت تر لەوەی خەمڵێنرابوو چاككرایەوەو ئاومان گێڕایەوە بۆ شارە حەیاتە كە بیلبیلەی چاوەكانمانە.

داواشی كردووە لە، “وەزیڕی دارایی، ئەو بڕە پارەیەمان بۆ دابین كات، چونكە زیانێكی بەرچاو گەیشتووە بە پڕۆژە و ئەگەر زوو چاك نەكرێنەوە گرفتی كەم ئاوی دوست ئەبێت”.

ڕوونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیەوە:

وەك هەموو لایەك ئاگادارن لەڕێكەوتی ٥/٧/٢٠٢٠ كاژێر ١٠٫٣٠ سەرلەبەیانی بۆریەك گوێزەرەوەی ئاو لە ناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار تەقی و زیانی ماددی بە دوای خۆیدا هێنا

هەرزوو بەڕێوەبەرو ئەندازیار و هەموو كارمەندانی پڕۆژەو هێزو تواناكانی بەڕێوەبەرێتیمان هاتنە دەست وپێشمەڕگە ئاسا و بەیەك دەست بە گوێرەی پلانێكی هەنوكەییانە و لە ماوەیەكی زۆر كورت تر لەوەی خەمڵێنرابوو چاككرایەوەو ئاومان گێڕایەوە بۆ شارە حەیاتە كە بیلبیلەی چاوەكانمانە

بۆیە بە پێویستی دەزانی چەند ڕاستیەك بخەینە ڕوو

١. جگە لەكارمەندانی پڕۆژە یەكەم كەسانێك گەیشتینە پڕۆژە بەندەو ئەندازیار ڕزگار علی و دواتریش بەڕێز پارێزگارو بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ولەسەر داوای بەڕێوەر ئەندازیار ی كارەبا عبداڵڵە علی .

۲. لەسەر داوای ئەندازیاری كارەبا كە خانەنشین بووە لە ١/٧/٢٠٢٠ پێی باشە هەندێك كەناڵی ڕاگەیاندن وا بانگەشە ئەكەن كە بەڕێزیان بۆری چاككردوەتەوە و هەموو كارەكانی ڕاپەڕاندووە كە ڕاستیەكەی ئەویش یەكێكە لەو هەموو كارمەندە لە خۆبووردوانەیه كە بەورئاسا قۆڵی مەردایەتی هەڵماڵی بوو بۆ زووتر گێڕانەوەی ئاو بۆ هاووووڵاتیان نەك كۆی پرۆسەكە.

٣.لەبەر ئەوەی لە هیچ ئاستێك بە ڕەسمی دەستخۆشی لە كارمەندەكانمان نەكرا ناچار خۆم وەك بەڕێوەبەر سوپاسی بێ پایانم ئاراستەیان بكەم داوا لەیەزدان بكەم لەش ساغ و سەرفراز بن، هەر وا هەڵوێستی مەردانەو جوامێرانەتان لێ چاوەڕێ ئەكەم.

٤. سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و كارمەندانیان دەكەین كە ڕاستەوخۆ هاوكارمان بوون وبەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی ئاوئاوەڕۆی هەرێم و سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و ئاوی ژێرزەوی وئاوی دەوربەری سلێمانی ، كەلە ڕێگای تەلەفۆنەوە ئامادەیی هاوكاریان دەربڕی.

٥. كارەكە تەنها بە توانای ب. ئاوی سلێمانی جێبە جێكرا.

٦. داواكارین لە بەڕێز وەزیڕی دارایی ، ئەو بڕە پارەیەمان بۆ دابین كات، چونكە زیانێكی بەرچاو گەیشتووە بە پڕۆژەو ئەگەر زوو چاك نەكرێنەوە گرفتی كەم ئاوی دوست ئەبێت.

داواكارین لە هەموو كەس ولایەنێك بیەوێت سەردانی هەر وێستگەیەكی ئاو بكات، پێشوەختە ڕەزامەندی بەڕێوەبەری ئاو وەربگرێت، بە لێبووردنەوە بەدەر لە ڕەزامەندی یە ڕێگا نادرێت بە چوونە ژوورەوە.

سەربەست عوسمان
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی

ئابوری

باسی مەرزەكانی هەرێمیش كراوە
عیراق داهاتی بەدەستهاتووی مانگێكی خاڵە سنورییەكان ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و دەڵێت لە 10 ملیار دینار نزیكبۆتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی نیمچە فەرمی، لە زاری عومەر وائیلی سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق بڵاویكردەوە”داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو نزیكەی 100 ملیار دینارە، ئەمەش وێڕای سفكردنەوەی ڕسومی گومرگی و لێبوردنێكی زۆر بۆ كاڵاكان، لەگەڵ داخستنی زۆرێك لە مەرزە سنورییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆنا، داهاتە بەدەستهاتووەكەش لە ئەنجامی كاریی 7 بۆ 8 خاڵی گومرگی بووە لەكۆی 21 خاڵی گومرگی”.

وائیلی ئاماژەی بە خواستی دەزگاكەش كردووە بۆ بەدیهێنانی داهاتی زیاتر بۆ پشتیوانی لە خەزێنەی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتری تەنگژەی دارایی كە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت.

سەبارەت بە مەرزە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق ڕایگەیاندووە”سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاریی سازكردووە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش لەگەڵ لایەنی كوردی، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی بەرنامەبۆداڕێژراو هەیە كە لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بەندە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی سەركەوتوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای دراوەكە دادەبەزێت
بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ دوو شەممە بڕی 198.14 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 198.27 ملیۆن دۆلار بوو، بڕی كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.

لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك بەرزبوونەوە بەدیكرا و بڕی 198.14 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە 1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ یەك شەممە بانكی ناوەندی بڕی ملیۆن دۆلاری فرۆشت.

لە فرۆشتنەكەدا كە 37 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 123 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە؛ دەمامكێك بەهاكەی دەگاتە 1.5 ملیۆن دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمپانیایەكی زێڕی ئیسرائیلی كار لەسەر دروستكردنی دەمامكێكی كۆرۆنا دەكات كە نرخەكەی دەگاتە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار.

ئیسحاق لیڤی خاوەنی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند دەمامكەكە لە زێڕی سپی عەیار 18 و بەكارهێنانی سێ هەزار و 600 پارچە نقێمی ئەڵماس دروستكراوە.

ڕوونیشیكردەوە دەمامكەكە لەسەر خواستی بازرگانێكی چینی دانیشتووی ئەمریكا دروستكراوە و مەرجیشی ئەوەبووە كە پێش كۆتایی 2020 تەواو بێت.

ئیسحاڤ لیڤی ئەوەشی خستەڕوو كە بازرگانە چینییەكە دەیەوێت تەنیا بۆ سەرنجڕاكێشان دەمامكەكە بەكاربهێنێت.

Parts and a model of a mask is displayed in the Israeli jewelry company Yvel in Motza near Jerusalem, Sunday, Aug. 9, 2020. An Israeli jewelry company is working on what it says will be the world’s most expensive coronavirus mask, a gold, diamond-encrusted face covering with a price tag of $1. 5 million. (AP Photo/Sebastian Scheiner)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان