ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سلێمانی لە دوای بەغداوە زۆرترین حاڵەتی تۆماركرد
عیراق و هەرێم، 2741 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 2741 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 1627 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2741 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 1627 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی سلێمانیش لە پلەی دووەمدایە كە 284 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 7 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 258 حاڵەت، مەدینە توب: 206 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 363 حاڵەت، بەسرە: 144 حاڵەت، نەجەف: 126 حاڵەت، سلێمانی: 284 حاڵەت، هەولێر: 186 حاڵەت، كەركوك: 117 حاڵەت، دهۆك: 25 حاڵەت، كەربەلا: 125 حاڵەت، واست: 144 حاڵەت، دیالە: 60 حاڵەت، میسان: 90 حاڵەت، زیقار: 113 حاڵەت، ئەنبار: 26 حاڵەت، نەینەوا: 15 حاڵەت، بابل: 43 حاڵەت، سەڵاحەدین: 134حاڵەت، دیوانیە: 126 حاڵەت، موسەننا: 46 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 94 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كرادووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 67442 كەس و لەو ژمارەیەش 2779 كەس گیانیانلەدەستداوە و 37879 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 26784 كەسن كە 403 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

عێراق

فەتح هەڕەشە لە كازمی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح، هەڕەشەی بانگهێشتكردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانى عيراق دەكات، گەر بودجەی 2021 ڕەوانەی پەرلەمان نەكات.

زەهرە بەجاری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”هاتنی ئەمڕۆی سەرۆك وەزیران بۆ پەرلەمان، لە چەند خولەكێك تێنەپەڕی”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح”كازمی بۆ ئامادەبوون لە پرسەی كۆچی دوایی پەرلەمانتار زوهێری هاتبوو، دوابەدوای ئەوەش ڕاستەوخۆ پەرلەمانی بەجێهێشت”.

بەجاری دەڵێت”پەرلەمان لە دانیشتنەكانی داهاتوويدا، كازمی ناچار دەكات ئامادەی بەردەم پەرلەمان بێت، گەر لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بودجەی 2021 ڕەوانەی پەرلەمان نەكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عیراق: ئیمارات بە فەرمی لەبارەى ڕاگرتنی ڤیزەوە ئاگاداری نەكردووین

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەشێوەیەكی فەرمی لەبارەی ئەو ڕێكارانەی ئیماراتەوە ئاگادارنەكراوە كە بۆ ڕاگرتنی ڤیزەی چوونە ناوەوەی هاووڵاتیانی عیراق بۆ وڵاتەكە جێبەجێ دەكرێن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بە فەرمی لەبارەی ئەو ڕێوشوێنانەوە ئاگادارنەكراون كە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو، سەبارەت بە ڕاگرتنی ڤیزەی چوونەناوەوەی هاووڵاتیانی عیراق بۆ وڵاتەكە دەیانگرێتەبەر”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لیستی ڕاگرتنی ڤیزە لەلایەن ئیماراتەوە چەند وڵاتێك لەخۆدەگرێت كە عیراقیشی تێدایە، بۆیە وەزارەتەكەیان لەڕێڕەوە دیپلۆماسییەكانییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكات، وەزارەتی دەرەوەش باڵیۆزی كۆماری عیراقی لە ئەبوزەبی لەو بارەیەوە ئاگاداركردۆتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كۆمپانیای دەرمانی سامەڕا دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای گشتی پیشەسازی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان لە سامەڕا كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی سەر بە حكومەتی فیدراڵ، بەرهەمهێنانی گیراوەی “سامافیری نوێ‌” ڕادەگەیەنێت كە دەبێتە مایەی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا، خواستی خۆشی بۆ ڕەوانەكردنی دەرمانەكە بۆ وەزارەتی تەندروستی دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان سالم، بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:”وەك جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری پیشەسازی و كانزاكان و بە ڕێكەوتن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ژینگە، كادرە زانستی و تەكنیكییەكانی بەشی توێژینەوە و پەرەپێدان، وەجبەیەكی نوێژینەوەی تایبەتی لە گیراوەی سامافیری نوێ‌ بەرهەمهێنا كە وەك دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پۆلێن دەكرێت و كاریگەریی زۆری هەبووە لە چارەسەركردنی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەش دوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی تایبەت بۆ چارەسەری تووشبوان”.

بە وتەی، بەرپرسەكەی كۆمپانیای دەرمانی سامەڕا”كۆمپانیاكەیان بەنیازە لەو گیراوە نوێیە بڕی پێویست بۆ وەزارەتی تەندروستی ڕەوانە بكات، ئەمەش وەك پاڵپشتی كۆمپانیاكەیان بۆ سوپای سپی و هاوبەشیكردن لە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە”.

سالم دەڵێت”كۆمپانیای دەرمانی سامەڕا لە سەرەتای دەستپێكردنی تەنگژەی پەتای كۆرۆنا، هەوڵەكانی پۆ پشتیوانی لە وەزارەتی تەندروستی خستۆتەگەڕ، لەپێناو بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاكە لەڕێی بەرهەمهێنانی گیراوەی (ئەزترۆسام) و مەوادی پاككەرەوەى كهولی پزیشكی و سبتۆڵ، وێڕای بەردەوامبوونی كارەكان لە كارگەی بەغدا كە سەر بە كۆمپانیای سامەڕایە، تا بڕی پێویست لە ئۆكسجینی پزیشكی بۆ هاووڵاتیان لە نەخۆشخانەكاندا بەرهەمبهێنێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان