ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهای تمەن ڕوو لە دابەزینە
بەڤیدیۆ..كڕینی تمەن زیانێكی زۆر لە هاووڵاتیان دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران لەلایەك و بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی دەروازە سنوورییەكانی ئێران، بەهای تمەنی ئێرانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو دابەزین دەڕوات و بازرگانێكیش ڕایدەگەیەنێت، كڕینی تمەن لە ئێستادا بۆ قازانج كارێكی هەڵەیە.

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە لە بازاڕی گۆڕینەوەی دراو لە سلێمانی تۆمار كراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت كڕێنی تمەن مەترسی زیانی گەورە بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێتەوە لە ئێستادا.

بازرگانێك لە بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی سلێمانی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كڕینی تمەن لە ئێستادا كە زۆرێك لە هاووڵاتیان سەرقاڵینی بۆ دەستكەوتنی قازانج كارێكی هەڵەیە، چونكە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نرخی تمەن دادەبەزێت.

وتیشی”مەترسی ئەوەش دەكرێت حكومەتی ئێرانی سفرەكانی دراوی وڵاتەكەی كەم بكاتەوە، ئەوكات پێویستی بە گۆڕینەوەی دراوەكەیە هەیە و كێشەیەكی گەورەتر خاوەن تمەن لە هەرێم دروست دەكات، چونكە دەبێت پارەكە بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران و ئەوەش لە بری قازانج، زیانێكی زیاتر دەكات”.

ئاشكراشیكرد، هەرچەندە ئێستا بەهۆی كۆرۆناوە هاتوچۆی ئێران قەدەغەیە، بەڵام دابەزینی نرخی تمەن لە ئێستادا تەنها بۆ گەشتكردن سوودی هەیە”
.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان