ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی یاسای چاكسازی كۆدەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا پەیڕەوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی تاووتوێ بكرێن.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆبێتەوە و دیارترین تەوەریشی پرسی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییە كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا دەنگ لەسەر پەیڕەوەكانی جێبەجێكردنی یاساكە بدرێت كە لە كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی لیژنەی بالای چاكسازیدا پەسەندكران.

ریکلام

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی هەولێر و بەغدا لە 15ـی ئابی ٢٠٢٠ ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی مانگانە تا پەسەندكردنی بودجە ٣٢٠ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكرێت، چاوەڕوان دەكرێت ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارەكە بگاتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەكە هیچ كێشەیەكی نیە و تاوەكو سێ مانگ و پەسەند كردنی بودجە مانگانە ئەو پارەیە ڕەوانەی هەولێر دەكرێت.

لەبارەی كاتی ناردنی پارەكە، كە بڕیاربوو ١٥ی مانگ ڕەوانە بكرێت وتی، “ڕەوانە كردنی پارەكە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق دەبێت و لەگەڵ دابەشكردنی مووچە ئەو ٣٢۰ ملیار دینارە ڕوانە دەكرێت”.

ئاشكاشی كرد، “ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارەكەی بەغدا دەگات، چونكە لەم هەفتەیە عیراق دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات”.

ئەمڕۆ 19ی ئەیلول، مانگێك و دوو ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ لە 17ی مانگی ڕابردوودا، كە بە وەزارەتی تەندروستی دەستی پێكرد و ڕێژەی 21%ی مووچەش بڕدرا، بەڵام تا ئێستا هیچ میكانیزمێك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دیاری نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بە فەرمانی كازمی بەڕێوەبەری ژمارەیەك بانك دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڕێوەبەری ژمارەیەك بانك بەهۆی تێوەگلانیان لە “گەندەڵی” دەستگیر كران.

كەناڵی (الشرقیە) بڵاویكردەوە، كە هێزێكی تایبەتی بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی بەڕێوەبەری ئەو بانكانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

ئاشكراشی كردووە، كە هەر ئەمڕۆ لەلایەن ئەو هێزەوە بەڕێوەبەری لقی بانكی كشتوكاڵی لە فەلوجە و ڕومادی و سەڵاحەدین و ئەبوغرێب دەستگیر كراون ئەوەش بەهۆی ئەوەی عادل عەتیە، بەڕێوەبەری بانكی كشتوكاڵی دوای دەستگیركردنی چەند نهێنیەكی ئاشكراكردووە و ناوی ئەوانیشی هێناوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممە بە فەرمانی مستەفا كازمی، دژە تیرۆری عیراق بەڕێوبەری كۆمپانیای (كی كارد)ی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرد و دوێنێ‌ ھەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەی و دەستیان بەسەر بڕی 30 ملیار دیناردا گرت، كە بەھۆی گەندەڵییەوە بەدەستی ھێنابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی و بلاسخارت باس لە هەڵبژاردن دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەماهەنگی لەو بوارەدا دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی لە بەغدا پێشوازی كردووە لە جنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و گفتوگۆیان كردووە كردووە لەسەر كاری هاوبەش لەبواری هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

بەپێی بڕیاری حكومەتی عیراق لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژارددنی پێشوەختە لە عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ پەڕلەمانی عیراق ئەنجام دەدرێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جەخت لە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان كراوەتەوە بۆ چاودێری كردنی هەڵبژاردنەكان تاوەكو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی خۆی ببینێت لە دۆسیەی ئاوارەكان و گفتوگۆ لەسەر هەوڵەكانی حكومەت كرا بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە بەزووترین كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان