ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

یەكەمجارە دانی پێدادەنێت
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا لە هەوادا بڵاودەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ یەكەمجارە دان بە دەركەوتنی بەڵگەیەكدا دەنێت، سەبارەت بە ئەگەری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە شێوەی گەردیلەی زۆر بچوك لە هەوادان، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لە هاندانی زانایان بۆ نوێكردنەوەی ڕێنماییەكانیان لەبارەی چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بیندیتا ئیلیگرانتسی پسپۆڕ لە ڕێكخراوەكە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە جنێڤ ڕایگەیاند:”ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەوبڕوایەدایە كراوەبووە بەرانبەر بە بەڵگەكانی تایبەت بە شێوازی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌”.

لە شەممەی ڕابردوو، ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكایی وتارێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایگەیاند”239 زانا لە زیاتر لە 30 وڵاتەوە، بەڵگەیەكیان لەڕێی نامەیەكی كراوە بۆ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ناردووە و دەڵێن(دەركەوتووە ئەو گەردیلانەی لەگەڵ هەناسەداندا دەردەچن، دەكرێت ئەو كەسانە تووشبكەن كە هەڵیدەمژن)”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕووبەڕووی ڕەخنە بۆتەوە سەبارەت بە بەدەنگەوەچوون و مامەڵەكردنی لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەهەمان شێوە داوای چاكسازیی كراوە لە ڕێكخراوەكەدا و ئەمریكاش هەڕەشەی بڕینی كۆمەكی ڕێكخراوەكە و پاشەكشەكردنی تەواوەتی كردووە.

جیهان

گۆتێرێز: كۆرۆنا هەڕەشەیە بۆ سەرهەڵدانی ململانێی نوێ‌

خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت: ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڕەشەیە لەچڕبوونەوەی ململانێكانی ئێستا و سەرهەڵدانی ململانێی نوێ.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنها هەڕەشە نییە لەو دەستكەوتانەی جیهان بەدەستی هێناوە لەبەرەنگاربوونەوەی هەژاری و بنیادنانی ئاشتی، بەڵكو هەڕەشەیە لەچڕبوونەوەی ململانێكانی ئێستا و سەرهەڵدانی ململانێی نوێ.

سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وتیشی: داواكەی لەمانگی ئاداری ڕابردوو بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ لەململانێكان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەك لە لایەنە ناكۆكەكان شەڕكردن بوەستێنن، بەڵام ئەو پەتایە نەبووە هۆی پاڵنان بەهەندێك لایەنی ناكۆكەوە بۆ وەستان و هەڵپەساردنی شەڕ و كوشتارەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەی گیانیانلەدەستدان بە كۆرۆنا 750 هەزار كەسی تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ئامارێكی ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسایی (فرانس پرێس)، ژمارەی ئەوانەی لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، 750 هەزار كەسی تێپەڕاند.

هەر ئەمڕۆ زانكۆی (جۆن هۆبكنز)ی ئەمریكایی لە ماڵپەڕی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژمارەی گیانلەدەستدان و ئەوانەی لە جیهاندا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئاشكراكرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتبوو”پەتاكە تائێستا 188 دەوڵەتی گرتۆتەوە، ژمارەی تووشبوانیش گەیشتۆتە 206.208.847 كەس”، زیادبوونی ژمارەكەش لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا گەیشتە نزیكەی 565 هەزار كەس.

ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بە (كۆڤید-19) ناودەبرێت، لە كۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وۆهانی هەرێمی هۆبی لە وڵاتی چین دەركەوت، دواتر بە هەموو جیهاندا بڵاوبۆوە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش لە مانگی ئاداری ڕابردوودا نەخۆشییەكەی وەك پەتایەكی جیهانی پۆلێن كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەركردەیەكی گەورەی ئیخوان موسليمین كۆچی دوایی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی گەورەی ئیخوان موسلیمین لە میسر لە زینداندا كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە میسر، هەواڵی كۆچی دوایی عیسام عوریان گەورە سەركردەی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین لە گرتووخانەكانی ئەو وڵاتەدا ڕاگەیەندرا.

هەر لەو بارەیەوە پارێزەرەكەی عوریان بە (بی بی سی)ی ڕاگەیاند” دەسەڵاتداران ئاگادارییان كردووە كە مردنی بریكارەكەی سروشتییە”، ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاندبوو، مردنی ئەو سەركردیەی ئیخوان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە، لە ئاكامی شەڕە قسەی لەگەڵ ژمارەیەك زیندانی كۆمەڵەی ئیخواندا لەنێو گرتووخانەكە.

عوریانی تەمەن 66 ساڵ كە لە ساڵی 2013وە لە زینداندایە، لەسەر چەندان كەیس حوكمدراوە، دادگاكانی میسریش چەند حوكمێكیان لەدژی دەركردووە، بە تایبەت حوكمی زیندانی تاهەتایی كە لە مانگی ئابی 2014 لەسەر كەیسی (مزگەوتی ئیستیقامە)، بەسەریدا سەپێنرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان