ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بۆ ساغكردنەوەی تەماتەی جوتیاران 4 بڕیاری نوێ‌ دەركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵ و پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەولێر لەپێناو ساغ كردنەوەی بەرهەمی تەماتەی جوتیاران چوار بڕیار دەردەكەن و جەختدەكەنەوە، كە كارگەی قوتوبەندی هەریر لە نزكترین كات بەگەڕدەكەوێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، بڕیاردرا كارئاسانی بۆ هاتنی سەرجەم بازرگانانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بكرێت بۆ هەولێر بۆ كڕینی بەروبومی كشتوكاڵی و هەروەها بەرامبەر هەر سندوقێكی بەتاڵی تەماتە و میوە (250) دینار لەلایەن بەقالەكانەوە بۆ جوتیاران بگەڕێندرێتەوە.

ڕاگەیەنراوێك لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

دوا بە دوای ئەوەی دوێنێ كۆبوونەوەمان لەگەڵ نوێنەری بەشیك لەو جوتیارانە كرد، كە كێشەی ساخبوونەوە و هەرزانی نرخی بەربوومی كشتوكاڵیان هەبوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەولێر، گەیشتینە ئەو دەرەنجامانەی خوارەوە.

یەكەم/ بۆ ساخكردنەوە و كڕینی بەرهەمی تەماتە لەجوتیاران، كارگەی قوتوبەندی هەریرلە نزكترین كات بەگەڕدەكەوێتەوە و دەست دەكرێت بە كڕینی تەماتە لەجوتیاران بۆ كارگەكە.

دووەم/ بەڕێز شێخ باز بۆ هاندانی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆ بڕیاریدا ڕۆژانە (45) تەن تەماتە بۆ ماوەی (6) ڕۆژ بكڕێتەوە و وەك كاری خێرخوازی لە كەمپ و گەڕەكە هەژارنشینەكانی هەولێر دابەشی بكات، ئەم هەڵوێستەش شایستەی ڕێزلێنان و سوپاسە.

سێیەم/ بۆ پشتگیریكردن لە فرۆشتنی بەرهەمی جوتیاران لە سنووری پارێزگای هەولێر، بڕیاردرا كارئاسانی بۆ هاتنی سەرجەم بازرگانانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بكرێت بۆ هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش قایمقامی هەولێر ئەمڕۆ سەردانی عەلوەی هەولێری كرد و میكانیزمی گونجاو دانرا بۆ هاتنە ژوورەوەی كڕیارانی تەماتە و بەربوومی كشتوكاڵی.

چوارەم/ بڕیاردرا لەمەدوا لەبەرامبەر هەر سندوقێكی بەتاڵی تەماتە و میوە (250) دینار لەلایەن بەقالەكانەوە بۆ جوتیاران بگەڕێندرێتەوە، هەروەها بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی سندوقی هەڵگرتنی سەوزە و میوە بەشێوەیەكی گونجاو.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.7.7

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شاندێكی پسپۆڕ ڕەوانە دەكرێت
لە دەریای نەجەف بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاردەدات لەدەریای نەجەف بەشوێن بیرە نەوتدا بگەڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕەزامەندەی دەربڕیوە لەسەر ناردنی شاندێكی پسپۆڕ لە بواری گەڕان، تا لە دەریای نەجەفدا بەشوێن نەوتدا بگەڕێت”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”ڕەوانەكردنی ئەو شاندە پسپۆڕە، بۆ گەڕانە سەبارەت بە ئەگەری بوونی كێڵگەی نەوتی لە دەریاكەدا”.

عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان