ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد

خەڵك- ئارام سەردار

 

وەزیری دارایی و ئابووری گشتاندنێكی سەبارەت بە پۆستی بەڕێوەبەرو جێگری فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوكردەوە و بەپێی سی ڤی شوێنی پۆستە بەتاڵەكان پڕدەكرێنەوە.

لەگشتاندنێكدا كە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بەسەرەوەیە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، بڕیاردراوە شوێنی پۆستی بەڕێوەبەر و جێگری فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی لەكاتی چۆڵبوونی شوێنەكان بەكەسانی شایستە و شارەزا پڕبكرێنەوە بەڕەچاوكردنی خزمەت و بڕوانامە و لێهاتووی كەسەكان.

بەپێی نوسراوەكە، دەبێ سی ڤی كاندیدەكان پێشكەش بەوەزارەت بكرێت و لەهەر فەرمانگەیەكیش نابێ لە سێ سیڤی كەمتر پێشكەش بكرێن.

لەهەمانكاتدا داوا كراوە لەم كاتانەدا دەبێ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان گشتاندن بكەنەوە و فەرمانبەرانی شایستە ئاگادار بكەنەوە، بەپێچەوانەوە فەرمانبەرانی شایستە دەتوانن ڕاستەوخۆ سی ڤیەكانیان بۆ دیوانی وەزارەت ڕەوانە بكەن.

کوردستان

نزیكەی هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی هەزار تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا 911 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا لە ڕۆژی 13-5-2020 تا ئەمڕۆ 7021 توشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 612 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4146 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر72 كەس و سلێمانی 94 كەس و لە گەرمیان 28 كەس و دهۆك 418 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 534 كەس چاكبوونەوە و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكگرتوو بارەگاكانی لە پارێزگایەكی هەرێم داخست

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەڵەبجە بۆ ماوەی 2 هەفتە تەواوی ئۆرگان و بارەگاكانیان بەداخراوی دەهێڵنەوە.

حەسەن شێخ عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی 5ی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاگاداركراونەتەوە بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بارەگاكانیان داخستووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی یەك هەفتەیە بارەگاكانیان داخستووە و هەفتەیەكی دیكەش بەداخراوی دەمێنیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان