ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزیری دارايی هەرێم ؛ بڕیارێكی نوێی لە بارەی خەرجییەكانەوە دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە ئەلكترۆنی كردنی خەرجییەكانی بەكاربردن بەشێكە لە پرۆسەی چاكسازی ، كە دەبێتە هۆی زیادبوونی شەفافییەت و كەمكردنەوەی گەندەڵی، دەشڵێت،”لە مانگی تەمموزەوە هەموو خەرجییەكانی بەكاربردن دەكرێتە دیجیتاڵی”.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت هەموو خەرجییەكانی بەكاربردن لەم مانگەوە بە دیجیتاڵ دەكرێت، كە ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی لە نێوان دامودەزگاكانی حكومەت بە شێوەیەكی مۆدێرن و هاوچەرخانە و كەمكردنەوەی گەندەڵیی بە شێوەیەك كە هەموو خەرجییەكانی ڕۆژانەی حكومەت بە سیستمی ئۆنڵاین ئەنجام بدرێن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم پێشكەوتنە بەشێكە لە هەنگاوەكانی كابینەی نۆیەم بۆ بە مۆدێرنكردنی كارەكانی حكومەت و هەنگاوێكی گرنگ دەبێت لە پێناونەهێشتنی ڕۆتین و هەوڵدان بۆ كارا كردن و چالاككردنی كاروباری هاووڵاتییان، هەروەها بەشێكیشە لە پرۆسەی چاكسازی كە سەرەنجام دەبێتە هۆی زیادبوونی روونی و شەفافییەت و كەمكردنەوەی گەندەڵی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەم هەنگاوە دەتوانین زیاتر كۆنترۆڵی خەرجییە بەكاربەرەكانی حكومەت بكەین، زیاتر دەتوانین كار لەسەر پڕۆژەی گرنگ لە بواری خزمەتگوزاریی گشتی و سوودی هاووڵاتییان بكەین.

ئاشكراشیكردووە، ئەم سیستەمە ئۆنڵاینە لەم مانگەوە لە هەموو دامودەزگاكانی حكومەت جێبەجێ دەكرێت و هەموو خەرجییەكانی حكومەت تا كۆتایی مانگی تەمموز، لە رێگەی ئەم سیستەمەوە بەردەست دەبێت و داتاكان لە سەنتەری داتای حكومەت كۆ دەكرێنەوە، ئەمەش وا دەكات حكومەت كۆنترۆڵی بەسەر خەرجییەكانییەوە هەبێت و داتاكانیش دەتوانن بۆ دانانی پلانی ستراتیجیی دارایی یارمەتیدەر بن.

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شاندێكی پسپۆڕ ڕەوانە دەكرێت
لە دەریای نەجەف بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاردەدات لەدەریای نەجەف بەشوێن بیرە نەوتدا بگەڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕەزامەندەی دەربڕیوە لەسەر ناردنی شاندێكی پسپۆڕ لە بواری گەڕان، تا لە دەریای نەجەفدا بەشوێن نەوتدا بگەڕێت”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”ڕەوانەكردنی ئەو شاندە پسپۆڕە، بۆ گەڕانە سەبارەت بە ئەگەری بوونی كێڵگەی نەوتی لە دەریاكەدا”.

عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە بڕیاری وەزیری دارایی، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە كە لە پێناو چاكسازی زیاتر لە دەروازە سنووریەكان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە كاری گومرگیدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی واژۆ كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان