ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وردەكاری كۆبوونەوەی نێوان ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانى عيراق و پێشمەرگە ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، وردەكاریی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات و ئەو هەواڵانەش ڕەتدەكاتەوە كە سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك بڵاوكرانەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆ و ئاژانسەكان و دەزگا ئەمییەكان كۆبوونەوەكانی لەگەڵ فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە دەستپێكرد، لە كۆبوونەوەكەشدا گفتووگۆ لەسەر پرسە مەیدانییە گرنگەكانی پەیوەست بە سنوری جیاكرەوەی نێوان پاسەوانی هەرێم و هێزە فیدراڵییەكان كرا، وێڕای تاوتوێكردنی كەلێن و بۆشاییە ئەمنییەكان كە لەلایەن گروپە تیرۆریستییەكانەوە دەقۆزرێنەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”چاوپێكەوتنەكە پیشەگەریی بوو كە ئامانج لێی كاركردن بوو بۆ چارەسەركردنی كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم بنبڕكردنی تیرۆر و ڕاگرتنی ئاسایش و سەقامگریی لەو ناوچانە كە لە چوارچێوەی سنوری چالاكی هێزە فیدراڵییەكانن بۆ قەڵاچۆكردنی تیرۆر”.

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕەتیدەكاتەوە لە كۆبوونەكەدا گفتووگۆ لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە كرابێت بۆ كەركوك یان هەر ناوچەیەكی تر وەك ئەوەی لەلایەن هەندێكەوە بانگەشەی بۆ كرا، داواشی لە تەواوى میدیاكان كرد، زانیارییەكانیان لە سەرچاوە فەرمییە ڕێگەپێدراوەكان وەربگرن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ( شانەی میدیای ئەمنى و وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان)، و بەدووربن لە بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی، یان ڕێكردن لەگەڵ ئەو هەواڵانەی دوورن لە ڕاستییەوە.

عێراق

مستەفا كازمی لەسەر بۆردوومانەكەی توركیا بۆ سەر سیدەكان داوایەك لە سوپای عیراق دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

عەمید یەحیا ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت: مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق داوای لە سوپا كردووە بەدواداچوون بۆ دەستدرێژییەكەی سوپای توركیا بكرێت.

عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند: وڵاتەكەی چاوەڕوانی هەڵوێست و لێدوانی لایەنی توركیا دەكات لەبارەی ئەو هێرشە ئاسمانییەی سوپای توركیا كردیە سەر هێزەكانی پاسەوانی سنووری عیراق و بووە هۆی كوژرانی 5 هاووڵاتی عیراقی كە دووانیان فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور و پۆلیسێكی ئەو هێزە بوون.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق وتیشی: مستەفا كازمی داوای لە سوپا كردووە بەدواچوون بۆ دەستدرێژییەكەی سوپای توركیا بكرێت و توركیاش لە پێناوی پاراستنی ڕێزی دراوسێیەتی و پەیوەندییە هاوبەشەكان ڕوونكردنەوە لەسەر پاڵنەرەكانی ئەو تاوانە بكات و لێپێچینەوە لە تاوانباران بكات.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە سەرۆكایەتی عیراق هێرشە ئاسمانیەكەی توركیای بۆ سەر ناوچەی سیدەكانی سەر بە هەرێمی كوردستانی ئیدانە كرد و بە پێشێلكارییەكی مەترسیداری سەروەری عیراقی لە قەڵەمدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ترسی وشكبوونی ئاوى دیجلە و فورات لەئارادایە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕاپۆرتێكی (ئەلمۆنتیتۆر)ی ئەمریكایی هۆشداریی دەدات لە دابەزینی ئاستی ئاوی هەردوو ڕوباری دیجلە و فورات لەم ماوەیەی دواییدا كە مەترسی وشكبوونی تەواوەتییان لێدەكرێت.

ئەو ماڵپەڕە ئەمریكاییە لە ڕاپۆرتەكەیدا باس هۆكارەكانی دابەزینی ئاستی ئاوى دوو ڕوبارەكە دەكات كە بۆ كەمبوونەوەی بارانی وەرزی و شكستخواردنی دەسەڵاتداران لە دروستكردنی تۆڕێكی ئاودێری بۆ كشتوكاڵ و پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بەدەستگرتن بە بەكارهێنانی ئاوەوە، دەگێڕێتەوە.

لەگەڵ ئەمەشدا، ڕاپۆرتەكە باس لە بوونی فاكتەرە درەكییەكانیش دەكات كە دەبنە مایەی وشكبووی ڕوبارەكان و گرنگترینیان دروستكردنی بەنداو و جیاكردنەوەی زێی لابەلايه كە كاریگییان لەسەر پشكی ئاوی عیراق دروستكردووە، بەتایبەتیش لە بەری توركیاوە كە هەوڵ دەدات ئاوی ئەو دوو ڕوبارە بۆ بەرهەمهیًَنانی وزەی كارەبا بەكاربهێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرقاڵی دروستكردنی چەند بەنداوێكە.

توركیا لە ساڵی 2006، دەستیكرد بە دروستكردنی بەنداوی ئەلیسۆ و لە ساڵی 2018دا بەنداوەكەی بەكارهێنا، ئەمەش بووە مایەی كەمبوونەوەی ئەو ئاوەی دەڕژێتە عیراقەوە كە هێندەی تر مەترسی كەمبوونەوەی ئاوی لە وڵاتی نێوان دوو ڕوبارەكە دروستكردووە.

(ئەلمۆنیتۆر) باس لە سكاڵای چەندان ساڵەی عیراق دەكات بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوى دیجلە و فورات، بەڵام حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی عیراق، شكستخواردوو بوون لە گەیشتن بە ڕێكەوتن لەگەڵ توركیا بۆ ڕێكخستنی دابەشكردنی پشكی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لەسەر عیراقە
عەرەب ڕووبەڕووی توركیا دەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەحمەد ئەبو لغەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاریی وڵاتانی عەرەب، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە قۆناغی داهاتوودا هەڵوێستێكی عەرەبی بەكۆمەڵ دێتەئارا بەڕووی دەستوەردانەكانی توركیا لە وڵاتانی عەرەبی.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئەبو لفوئادغەیت، جارێكی تر ئیدانەی هێرشەكەی توركیای كردەوە بۆسەر ناوچەی سیدەكان كە بووە مایەی شەهیدبوونی ژمارەیەك لە هێزەكانی پاراستنی سنور كە دوو فەرماندەی باڵای ئەو هێزانە لەنێوان شەهیدەكاندا بوون.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسێكی باڵا لە ئەمیندارێتی گشتی كۆمكاریی عەرەبی ڕایگەیاند، ئەبو غەیت لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ فوئاد حسێن، جەختی لەسەر هاتنەبەری هەڵوێستێكی عەرەبی یەكگرتوو كردۆتەوە لە قۆناغی داهاتوو دژ بە دەستوەردانەكانی توركیا لە كاروباری وڵاتانی عەرەبی، بە پێشێلكارییەكانی وڵاتەكە لە عیراق و سوریا و دەستوەردانی سەربازی لە لیبیا.

پێشتر ئەمینداری گشتی كۆمكاریی وڵاتانی عەرەب، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا، ئیدانەی پێشێلكارییەكانی توركیای كردبوو بۆ سەروەریی خاكی عیراق و پشتیوانی رێكخراوەكەی بۆ هەر جموجۆڵێكی حكومەتی عیراقی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، دژ بە توركیا دەربڕیبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان