ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“كۆرۆنا لەناو زیندانەكانی هەولێر و سلێمانی بڵاودەبێتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، 3 حاڵەتی توشبوونی كۆرۆنا لە چاكسازی گەورانی هەولێر تۆمار كرا، ئەم سێ زیندانییە لەهەمان هۆڵدا بوون و بەركەوتەیان لەگەڵ كارمەندێكی ناو چاكسازییەكەدا هەبووە.

ڕووپاك ئەحمەد وەرتێ، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری پێویستە بڕیارێكی دادوەرانە بدەن لەسەر ئەم ڕەوشە و بارودۆخی زیندانیان، هەر نا بەكەمكردنەوەی ژمارەی زیندانیان ئەوانەی، كە سزاكەیان سووكە یان مۆڵەتی ماوە درێژیان پێ بدرێت و جێبەجێكردنی ئیفراج شەرتی، كە لە ماوەی پێشتر باسمان كرد بوو، كە بەپێی یاسای ئیفراج شەرتی هەیە و پێویستە دادگاكان و ئەنجومەنی دادوەری ئەوە جێبەجێ بكەن.

دەشڵێت: “ڕەوشی زیندانیان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو زیندانیان بەجۆرێكە، كە ئەمڕۆ 3 حاڵەتی توشبوونی كۆرۆنا لە چاكسازی گەورانی هەولێر تۆمار كرا، بەپێی زانیاریەكان ئەم سێ زیندانیە لەهەمان هۆڵدا بوون و بەركەوتەیان لەگەڵ كارمەندێكی ناو چاكسازیەكەدا هەبووە”.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەزووترین كات چارەسەرێك بۆ ڕەوشی زیندانیان بدۆزێتەوە، ناكرێت زیندانیان بەم جۆرە لە مەترسیدا بژین و ئەگەر هاتوو ڕێگری لێنەكرێ ئەوا ڤایرۆسەكە مەترسی ئەوەی هەیە، كە هەموو زیندانیان بگرێتەوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە چاكسازی گەورانی سلێمانی ڕۆژانە حاڵەتی توشبوونی كۆرۆنا تۆماردەكرێت بە ڕێژەیەكی زۆر بڵاوبۆتەوە و تا ئێستا نزیكەی 30 حاڵەت تۆماركراوە، حاڵەتی مردنیش هەبووە، بەڵام لە ڕاگەیاندنەكان باسی لێوە نەكراوە.

ئەو پەڕلەمانتارە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەم دۆخەدا دەروونی زیندانیان زۆر خراپە و ماوەی 6 مانگە بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە هەموو سەردانیەك بۆ زیندانیان قەدەغەكراوە و كەسوكاریان نەیانتوانیوە سەردانیان بكەن، بۆیە ناكرێت ڕەوشی مافی مرۆڤ چیتر پێشێل بكرێت و پێویستە بەزووترین كات لایەنە پەیوەندیدارەكان چارەسەرێك بۆ ئەم دۆخەی زیندانیان بدۆزنەوە.

کوردستان

وێنە.. لە شارەزوور ژمارەیەك گەنجی خۆبەخش بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێدەكەنەوە

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمشەو دووشەممە، ژمارەیەك لە گەنجانی شارۆچكەی شارەزوور هەستان بە چاككردنی بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێكردنەوە و دانانی لەزگەی درەوشاوەی هاتوچۆ بۆ هێماكان.

كاروان كەریم، یەكێكە لەو گەنجە خۆبەخشانە و بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕایگەیاند، “ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە لەگەڵ ستافێك لە گەنجی ماندوو نەناسی سنوورەكە هەڵدەستین بە چاكردنەوەی ئەو هێمای هاتوچۆیانەی كە شكاون بە هەر هۆكارێك یان خراپ بوون، لەگەڵ ئەوەشدا لەزگەی درەوشاوەی شەو لەو هێمایانە دەدەین كە شۆفێر پێویستە ئاگاداری بێت لە پێشییەوە چی هەیە “.

ئەو گەنجە خۆبەخشە وتیشی، “ڕێگای شارەزوور، دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان و مەرزی پەروێزخان و سەیدسادق و پێنجوێن و پارێزگای هەڵەبجە پێكەوە دەبەستێت، بۆیە زۆرینەی شۆفێرەكان دەكرێت نوێ بن وە شارەزار ڕێگا نەبن”.

كاروان كەریم ئاماژەی بەوەشكرد، “چاككردنی هێماكان و نوێكرنەوەی لەزگەی هاتوچۆ سوودێكی باشی دەبێت بەتایبەت لە شەواندا، چونكە هێماكانی هاتوچۆ لەگەڵ شۆفێراندا دەدوێت و بەمەش ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ لە ناوچەكە زۆر كەمتر دەكات”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قەڵادزێ.. بەهۆی دەمەقاڵێوە دوو كەس بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەی قەڵادزی كە شوێنی فیشەك و چەقۆ بەسەر جەستەیانەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانە كە یەكێك لە بریندارەكان بەناوی ( ع . ح . م ) لەدایك بووی ساڵی 1997 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی كارەبا شوێنەواری دوو فیشەك بە هەردوو قاچییەوە هەیە و بریندارەكەی تریش شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشیكردووەتەوە، بەوتەی یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی دەمەقاڵێ شەڕ لەنێوان ئەوان و چەند گەنجێكی تر دروستبووە و دواتر ئاڵۆزی كەوتووەتە نێوانیان و چەكی جۆری دەمانچە و چەقۆ بەكار هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكراشیكردووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بە ماددەكانی 405 /31 لە یاسایی سزادانی عیراقی و ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، بە بڕیاری دادوەر 3 كەس لە هەردوو لایەن ڕاگیركران و دوای ڕووداوەكەش مەفرەزەكانیان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و دەستبەجێ ڕووداوەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوو و چەقۆكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەرهاد پیرباڵ دامەزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرهاد پیرباڵ وەك مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین دامەزرایەوە.

د. فەرهاد پیرباڵ مامۆستای زانكۆ ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێكە لە كارەكەی دوورخراوەتەوە، ئەمڕۆش بە فەرمانی ژمارە (1354) لە 28/7/2020 كە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریانداوە بە دامەزراندنەوەی (د.فەرهاد پیرباڵ عومەر) بەناونیشانی (مامۆستا) بە شێوەی هەمیشەیی) لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / زانكۆی سەڵاحەدین / كۆلیژی پەرەوەردە. بەمووچە و دەرماڵەی شایستە لە ڕێكەوتی دەستبەكاربوونی.

د. فەرهاد پیرباڵ لە بارەی دووبارە دامەزراندنەوەی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەڵێت:”ٳنشا‌ءاللە دەچمەوە خزمەتی قوتابیەكانم، سوپاسی هەمووان دەكەم،، تكایە بگات بەدەستی سەرۆك زانكۆی سەلاحەددین دكتۆر جەوهەر: لە بڕیارەكە نووسراوە “دامەزراندنەوە”. ئەمەش واتە دیارە من پێشتر فەسڵكرابووم و ساڵێك و 8 مانگە یەك فلس مووچەی زانكۆشم وەرنەگرتووە.. ئێستا بەم بڕیارەی سەرۆك حكوومەت، سەرلەنوێ، وەك ئەوەی تازە لە پاریس هاتبوومەوە لە 1994 دامەزرام لە زانكۆ.”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان