ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

توركیا خاوەن ۲۹ بارەگای ئاشكرایە لە هەرێم
كۆمیتەی بەرگری نیشتیمان : ۳۱ جار پەلاماری هەرێم دراوە

خەڵك- ئارام سەردار

ئەمڕۆ یەك شەممە ٥ی تەمموزی ۲۰۲۰ كۆمیتەی بەرگری نیشتیمان ناوەڕۆكی ئەو یاداشتەی ئاشكراكرد كەوا ئاڕاستەی سەرۆكی وڵاتان و نەتەوە یەكگرتوەكان و پاپای ڤاتیكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی دەكات و لەناوەڕۆكی یاداشتەكە باس لە لەشكركێشی و هێرش و پەلاماری توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و تاوان و دژایەتی كردنی میللەتی كورد دەكات.

عەلی مەحموود، بەناوی كۆمیتەی بەرگری نیشتیمان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا یاداشتەكەی خوێندەوە و ڕایگەیاند، لە كاتێكدا جیهان خەریكی شەڕی هاوبەشە بەرامبەر نەخۆشی كۆڕۆنا و گەلی ئێمەش زیانی كەم نییە، هەروەها ئێستا هەڵمەتی ڕاوەستانی شەڕ لە جیهاندا هەیە و ئێمەش وەك قوربانی شەڕ پشتیوانی لەو هەڵمەتە جیهانییە بەسەرۆكایەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دەكەین، كەچی بەداخەوە توركیا لەكاتێكی وەها ناخۆشدا شەڕێكی‌ بەرفراوانی دژی میللەتی كورد و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی ناوچەكە داگیرساندووە.

دەشڵێت، حكومەتی توركیا سەرقاڵی ئەوەیە هێزی سەربازی خۆی لەناوچەكە جیگیر بكات وبەشێوەیەكی ئاشكراو ڕوون ئەو شوێنانە‌ داگیر دەكات كە پەلاماریان دەمات لە هەرێمی كوردستانی عیراق لەڕیگای پەلاماری زەمینی و هێزی ئاسمانییەوه كە بەداخەوە گوندو ناوچە سڤیلیەكان ئاگرباران دەكات، وێڕای ئەوەش هاوشێوەی داعش پەلاماری ئێزدیەكانی شەنگال و كریستانەكانی دەڤەری ئامێدی و باتوفە دەدات وسەرلەنوێ ئاوارەیان دەكاتەوە، لەڕێگای هێرشی ئاسمانیشەوە پەلاماری كەمپی مەخمور دەدات بە چەكی زیرەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەو كەمپە لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و لە چوارچێوەی دەوڵەتێكی خا‌وەن سەروەریدایە، جگە لەوەش توركیا له باشور و ڕۆژهەلاتی توركیا ( باكوری كوردستان)‌ ڕۆژانە زیندانی نوێ دروست دەكات و شۆڕگێران و رۆشنبیرانی كورد و توركی تێدا دەئاخنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،لە ماوەی 36 ساڵی ڕابردوو، توركیا 31 جار پەلاماری هەرێمی كوردستانی عیراقی داوە، كەبە سەدان هااوڵاتی سڤیلی كردۆتە قوربانی و بێدەرەتانی كردون، هەروەها توركیا لە ئیستادا 29 بارەگای ئاشكرای لە هەرێم هەیە ، هەر ئێستاش شەڕێكی بەرفراوانی بە درێژایی سەدان كیلۆمەتر ، لە زاخۆوە بۆ سیدەكانی، سەپاندوە بەسەر خەڵكی ناوچەكە، و خەریكە لەبەرچاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی گوندو شارەكانی كوردستان وێران و خاپور دەكات.

عەلی مەحمود وتیشی، توركیا بەئاشكراش لە ڕۆژئاوای كوردستان بە ئاشكرا سەروەری دەوڵەتێكی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتوەكان پێشێل دەكات‌، بە پاڵپشتی گروپە تیرۆریستەكان چەندین شارو شوێنی داگیركردوە، چەكی فسفۆڕ و قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی بە پێی ڕێكەوتنامەی جنێف دژی خەڵكی سڤیل بەكاردێنێت، و لە پەنای دروستكردنی ناوچەی ئارام ، بەشێوەیەكی رێكخراو دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە دەگۆڕێت.

لە یاداشتەكەشدا لەگەڵ ئەوەی تەواوی تاوان و دەستدرلژیەكانی توڕكیا ڕوونكراوەتەوا كومیتەكە داوا دەكات كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕێگری لەو هەمو تاوانكاریەر توركیا بگیرێت بەرامبەر كوردو گەلانی ناوچەكە و هەموو ئەو لایەنانەی ئەو یاداشتەیان ئاڕاستەكراوە دەسەڵاتی خۆیان بەكاربێنن بۆ هێنانە سەرخەت و بزوواندنی نەتەوە یەكگرتوەكان، كە بەداخەوە تا ئێستا بێدەنگە لەبەرامبەر ئەم هەمو تاوانە زەقە نێودەوڵەتیانە، بۆئەوەشی دەیان ملیۆن مرۆڤ لە لەناوچوون و سڕینەوە بپارێزن بە پێویستی دەزانن لەو قۆناغە هەستیارەدا بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان هەڵسن وژیانی ، هەمووان ئەو بێدەنگیە بشكێنن و ببنە بەرگریكار لە پڕەنسیپ و بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتی ، چونكە بێدەنگ بونی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست جینۆسایدی میللەتێك، شەرمەزاریەكی زەق و بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی گەورەیە .

کوردستان

پەرلەمانتارێكی تەڤگەر: داوا دەكات مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی تەڤگەری ئازادی كە بە نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هەژمار دەكرێت، داوا دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر بەغدا و خەڵكیش “ڕاپەڕین” بكات.

یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری سەر بە تەڤگەری ئازادی لە پەرلەمانی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران دبین بكات و ڕایگەیاند خه‌ڵكی هه‌رێم ئازادی و شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیانیان ده‌وێ ئه‌گه‌ر پێتان دابین و فه‌راهه‌م ناكرێ ده‌سه‌ڵات به‌ جێ بهێڵن و بڕۆن.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، خەڵكی هەرێمی كوردستان تەنیا دوو ڕێگەچارەی لەبەردەمدایە، ” یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه‌ ئه‌ویش ڕاپه‌رینه‌ دژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌وی تر هه‌نووكه‌ییه‌ ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمه‌ بۆ سه‌ر به‌غدا”.

ئەو پەرلەمانتارە كە حزبەكەی بە تۆمەتی نزیكبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە مۆڵەتی پێنەدراوە دەڵێت: “بۆ خۆم ئیدی جگه‌ له‌ ڕاپه‌رین باوه‌ڕییم به‌ هیچ شتێكی تر نه‌ماوه”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان