ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ناوی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئاشكراكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، دەبێت شەش پۆستی حكومی لەسنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئاڵوگۆڕیان پێ‌ بكرێت .

كەناڵی (كەركوك)ی یەكێتی لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، یەكێتی تاوەكو ئێستا سێ كاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی هەیە .

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ھەریەكە لە (دكتۆر عیزەت سابیر، ئاوات محەممەدی قائیمقامی ئێستای قەزای ناوەندی سلێمانی و جووتیار نووری) كاندیدی یەكێتین بۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو شاندی باڵای یەكێتی و گۆڕان لە گردی زەرگەتە كۆبوونەوە، ھەردوولا بڕیاریاندا بە ئاڵوگۆڕ كردنی شەش پۆست لەنێوانیاندا كە بریتین لە، (سەرۆكی ئیدارەی گەرمیان، جێگری سەرۆكی ئیدارەی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، قائیمقامی هەڵەبجە و پارێزگاری سلێمانی).

كەناڵەكە ئاشكراشی كردووە، لیژنەی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستەكان بریتین لە، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە یەكێتیی و شەماڵ عەبدولوەفا لە گۆڕان.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان