ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەڕلەمانتارێك لەناو باڵەخانەی پەڕلەمانی كوردستان مانگرتنی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی سەربەخۆ لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا تا ئەو كاتەی پەڕلەمان لەسەر كێشەكانی خەڵك كۆنەبێتەوە مانگرتنەكەی ناشكێنێت و پێویستە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و بەرپرسانی دیكەی پەیوەست بە ژیانی خەڵكەوە بانگێشتی پەڕلەمان بكرێن، دەشڵێت: “ژیانی خەڵكی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی سبەی و دوو سبەی گورچیلەی خۆی دەفرۆشێت بۆ بژێوی”.

سیروان بابان، ئەندامی سەربەخۆ لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، من گومانم لە ئیفلاسبوونی حكومەتی هەرێم هەیە، هێشتا بەو شێوەیە نیە، ئەگەرنا بۆ بەدوای ناندا ناگەڕێن بۆ منداڵەكانیان و ئۆتۆمبێلەكانیان ناوەستێنن بەهۆی نەبوونی پارە.

وتیشی، “ژیانی خەڵك زۆر زۆر زەحمەت بووە، ڕۆژانە بۆ من و هاوڕێكانم تەلەفۆن دەكرێت لەسەر ئەم دۆخە، ئاگاداری ئەوەم هاووڵاتی هەیە بەیانی و دوو بەیانی گورچیلەی خۆی دەفرۆشێت بۆ ئەوەی بژێوی منداڵەكانی دابین بكات”.

ئاشكراشی كرد، حكومەت بێباكانە دانیشتووە، هیچ شتێك ناكات، خەڵك ئۆرگانی لەشی خۆی ئەفرۆشێت بۆ منداڵەكانی ئەی حكومەت ئەگەر تۆ لە قەیران و ئیفلاسیدای بۆچی شتێك ناكەی قەرز بكەی و موڵك بفرۆشی، یان وەك وتم گومانم هەیە لە ئیفلاسی ئەم حكومەتە، چونكە بۆ خۆیان وەك جاری جارانە بۆ خەڵكیش نیە.

ڕاشیگەیاند، من پێشتر لەگەڵ 18 ئەندامی پەڕلەمان لە یاداشتێكدا داوامان كرد دانیشتن لەسەر دۆخی خەڵكی بكرێت و بانگێشتی سەرۆك و جێگرەكەی بكرێت بۆ پەڕلەمان، بەڵام نەكرا و من ماوەی هەفتەیەكم دایە پەڕلەمان وادەكە كۆتایی هات بە تەنها مانم گرتووە، تا كۆبوونەوە نەكرێت دەست لە مانگرتن هەڵناگرم.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئیرادە هەبێت بە تەنهاش شت ئەكرێت، بە هیوام هاوپیشەكانی دیكەم بۆ داواكاری مافی خەڵك هەڵوێست وەربگرن، دەست بە یەكەم فشاری مەدەنی بكەن، كە مانگرتنە.

سیروان باران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، من بە تەنها ماوەی دوو هەفتە كارم لەسەر ئەوەكرد، كە ڕێگای ئاخجەلەر چاك بكرێت، دوای ئەو ماوەیە كاری بۆ كراوە، بۆیە دڵنیام لەوەی ئەگەر فشار لەسەر ئەم حكومەتە هەبێت هەموو شتێك ئەكات.

 

کوردستان

دوواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەك شەممە 39 تووشبووی نوێ لە ناوچەكانی باكوری سوریا تۆماركراون و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر تۆماركراون كە زۆرترینیان لە قامشلۆ 9 تووشبوو، حەسەكە 17 تووشبوو و لە شارۆچكەی گركێ لەگی-یش 4 تووشبوو تۆماركراون.

ئاشكراشیدەكات، دوو تووشبووی كۆرۆنا لە كۆبانی گیانیان لەدەستداوە و 7 تووشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە و كۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە هەزار و 398 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەم هەواڵە نوێدەكرێتەوە..
خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان دەستیپێكرد

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ شەممە لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە شاری سلێمانی مامۆستایان نەچوونە هۆڵەكانی خوێندن و خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

پەیامنێری (خەڵك) لە شوێنی خۆپیشاندانەكەدا وتی: خۆپیشاندەران لە پێش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا كۆبوونەتەوە و خۆپیشاندانیان سازكردووە و خەڵكی دیكەشیان لەگەڵدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد خۆپیشاندەران داوای خەرجكردنی موچەكانیان دەكەن كە ماوەی چەند مانگە پێیان نەدراوە لەگەڵ دابەشكردنی موچە مانگانە لە كاتی خۆیدا.

ناڕازییەکان کە مامۆستایان ڕابەرییان دەکەن لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی گردبوونەتەوە و دروشمی جۆراوجۆر دەڵێنەوە.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە بەڕێپێوان بەڕێبکەون بۆ بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی و لەوێ بەیاننامەی خۆیان بخوێننەوە و تێیدا کۆی داواکارییەکانیان دەخەنەڕوو و هەنگاوی دواتریان ئاشکرادەکەن.

هاوكات لە شاری كەلار و كۆیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێكردووە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی شارەكانیاندا كۆبوونەتەوە.

هاوكات بڕیارە لە شاری هەڵەبجە و رانیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەبچێت.
زانیاری نوێتر…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر

خەڵك- بەشی هەواڵ

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی.

سەرچاوەیەك بۆ الاخباریە وتی: ئەعرەجی لەگەڵ شاندێكی ئەمنی گەیشتووەتە هەولێر.

ناوبراو لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆدەبێتەوە.

زانیاری زیاتر لەبارەی سەردانەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشە و هۆشدارییەكانی ئەمریكا بۆ عێراق لەسەر هێرشكردنەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەلایەن ملیشیا چەكدارەكانەوە.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەیی هاوكاری و پشتیوانی بۆ دابینكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق نیشانداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان