ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی شەش دیاریكرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە لە مانگی ڕابردوو (33) دینار و نیو دەبێت، هاوكات بەپێی خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەم مانگە بیست و چوار سەعات كارەبا دابین دەكرێت.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ یەك شەممە 2020.7.5 لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ دیاریكردنی نرخی كارەبای موەلیدە كۆبووەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كەبە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (160) بۆ (185) سەعات كاریان كردووە.
ئاشكراشیكرد، نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان پێنج هەزار بۆ شەش هەزار و (250) دینار دەبێت و بەپێی پێدانی كارەبای مۆلیدە نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكە جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی تەمموز قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

کوردستان

پەرلەمانتارێكی تەڤگەر: داوا دەكات مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی تەڤگەری ئازادی كە بە نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هەژمار دەكرێت، داوا دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر بەغدا و خەڵكیش “ڕاپەڕین” بكات.

یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری سەر بە تەڤگەری ئازادی لە پەرلەمانی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران دبین بكات و ڕایگەیاند خه‌ڵكی هه‌رێم ئازادی و شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیانیان ده‌وێ ئه‌گه‌ر پێتان دابین و فه‌راهه‌م ناكرێ ده‌سه‌ڵات به‌ جێ بهێڵن و بڕۆن.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، خەڵكی هەرێمی كوردستان تەنیا دوو ڕێگەچارەی لەبەردەمدایە، ” یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه‌ ئه‌ویش ڕاپه‌رینه‌ دژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌وی تر هه‌نووكه‌ییه‌ ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمه‌ بۆ سه‌ر به‌غدا”.

ئەو پەرلەمانتارە كە حزبەكەی بە تۆمەتی نزیكبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە مۆڵەتی پێنەدراوە دەڵێت: “بۆ خۆم ئیدی جگه‌ له‌ ڕاپه‌رین باوه‌ڕییم به‌ هیچ شتێكی تر نه‌ماوه”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان