ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەپەگە؛ لەسەر شەڕەكەی خواكوڕك ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، گەریلاكانیان لە دەڤەری چوارچەلای سەر بە هەرێمی زاگرۆس چالاكیان ئەنجامداوە، لە خواكوركیش شەڕێكی قۆرس لەنێوان سوپای توركیا و گەریلادا ڕوویداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی چالاكی گەریلاكان و ئۆپڕاسیۆنی سەربازیی سوپای توركیا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە ڕایگەیاندووە،”هێزەكانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، لە ٢٧ی حوزەیران لە دەڤەری چوارچەلای سەر بە هەرێمی زاگرۆس لە دژی سوپا چالاكیەكیان ئەنجامدا و لەو چالاكیەدا سەربازێك كوژرا.

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە :
لە خواكورك شەڕێك قورس ڕوویدا
١ی تەموز لە كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەك لە دەڤەری ئەرموشی سەر بە هەرێمی خواكوركی سەر بە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا لەنێوان هێزەكانی ئێمە و داگیركەرانی دەوڵەتی توركدا شەڕێكی قوڕس روویدا. لەو شەڕەدا چەندین سەربازی تورك سزا دران، درونێكی داگیركەرانیش خرایە خوارەوە، دوو لە هەڤاڵانیشمان بە ناوەكانی ماسیرۆ و شاهۆ كە بە قارەمانانە تا دوا گولـلەیان لە دژی داگیركەران شەڕیان كرد، شەهید بوون.

“لە دێرسم ئۆپڕاسیۆنە داگیركەریەكان بەردەوامن”
٢٤ی حوزەیران سوپای دەوڵەتی تورك لە دەڤەری نەینكای سەر بە هەرێمی پولوری دەرسم دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێكی داگیركاری كرد، سوپای دەوڵەتی تورك بە فڕۆكەی جەنگی و هەلیكوپتەر ناوچەكەیان بوردوومان كرد، داگیركەران دوای بوردوومانەكە، هێزێكی سەربازیی لە ناوچەكە جێگیركرد و دواتر لەنێوان ئەوان و هێزەكانی ئێمەدا شەڕ و پێكدادان ڕوویدا، لەو شەڕەدا ٣ لە هەڤاڵنمان كە بە قارەمانانە شەڕیان كرد، شەهید بوون، ئۆپڕاسیۆنەكە تا ئێستاش بەردەوامە.

هێرشە ئاسمانیەكان
فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای دەوڵەتی داگیركەری تورك بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانیەكانی بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا و لەم چوارچێوەیەدا؛
٢ی تەموز كاتژمێر ٢٠:٠٠ فڕۆكە جەنگیەكان دەڤەری بەكتورای سەر بە هەرێمی حەفتانین و گردی شەهید زناریان بوردوومان كرد.
٣ی تەموز فڕۆكە جەنگیەكان لە كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەك دەڤەری كوروزەروی هەرێمی زاپ و لە كاتژمێر ١٧:٠٠ دەڤەری ئەشكەوتی بریندارانیان بوردوومان كرد”.

کوردستان

وێنە.. خەڵك؛ زانیاری نوێ‌ لەبارەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون.

بەوتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و 4 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدابووە و بەهۆی بۆردوومانەكە هەر چواریان دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی: كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێ‌
بڕیارێك لە بەرژەوەندی نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن) ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان دەكرێت بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) بۆ نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن).

د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ، سەرەڕای تووشبوونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن)یان هەیە بڕیارماندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.

دەقی نووسینەكە:

كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ:
سەرەڕای تووشبونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە بڕیارمان دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
سوپاس بۆ كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكان.

“بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەك”

د.داهات حەوێزی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان