ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فەتحوڵا حوسێنی: ئێستا هەمووان دەزانن توركیا لە ناوچەكەدا خەریكی داگیركردن و دەستدرێژییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باكوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئێستا پیلان و فلیمەكانی توركیا سووتاون و چیتر هەمووان دەزانن، كە ئەو وڵاتە لە ناوچەكەدا خەریكی داگیركردن و دەستدرێژییە.

فەتحوڵڵا حوسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باكوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە هەرێمی كوردستان بەئاژانسی (كوردپرێس)ی ئێرانی ڕاگەیاندووە، هەڕەشەكانی توركیا دژی كیانی ئیدارەی خۆسەری دیموكراتیكی كوردستانی سووریا كۆتایی نەهاتووە و هەر ئەمڕۆش ناوچەی “عەین عیسا”ی تۆپباران كردووە.

حوسێنی وتیشی، “مەترسی هێرشكردنی توركیا لەئارادایە توركیا لە زۆر بەرەوە ئامادەكاری كردووە و ئەمڕۆش هێرشی كردۆتەوە سەر هەرێمی كوردستان”.

ئەندامەكەی لیژنەی ناوەندیی حیزبی چەپی كوردستانی سووریا ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو كاتێك مەترسی هێرشی توركەكان لە ئارادایە و سات بە سات سەرقاڵی ئامادەكاری كردنین بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی توركیا.

ناوبراو ئاشكراشی كرد، ئێستا هێدی هێدی فلیمەكەی توركیا دەسووتێت، توركیا زیاتر لەمە چیی دەوێت؟ پێنج شاری سووریا كەوتۆتە ژێر ڕكێفی توركیا.

فەتحوڵڵا حوسێنی ئاماژەی بە ڕوئیای توركیا لە سووریا كردووە و دەڵێت: “توركیا ئاوات و ئارەزووی زۆری بۆ دەستدرێژی و لەشكركێشی هەیە، بەڵام لەم قۆناغەدا ئارەزووی وا مەحاڵە”.

ئەندامەكەی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری كوردی لە هەرێمی كوردستان لەبارەی خولی شەشەمی دانیشتنی ئەستانە لە نێوان ئێران و ڕووسیا و توركیا وتی، “دیارە پاش دانیشتنەكە هەر سێ لایەن نیازیانە وای پیشان بدەن، كە كورد داوای جیابوونەوە و دابڕان لە سووریا دەكات، بەڵام لە ڕاستیدا كورد جیاییخواز نیە و ئێران و ڕووسیا هەوڵ دەدەن لە ژێر كاریگەری توركیا وای بنوێنن، كە دژی ئیدارەی خۆسەری كوردی سووریان”.

جەختیشی كردەوە، توركیا بەرەو تاریكی و دیكتاتۆرییەتی پەتی دەكشێت و ئەردۆغانیش وەك سەدام حوسێن توركیا بەرەو لەناوچوون پەلكێش دەكات و وتیشی، “قەیرانی ئابووری، كە ئەمڕۆكە لە توركیا دەبینرێت و ئەو مامەڵە توند و خراپەی لەگەڵ لایەنی موعارەزەی توركیا دەكرێت ئەنجامی سیاسەتەی هەڵە و فەشەلی حكوومەتی توركیا و خودی ئەردۆغانە”.

ئەندامەكەی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری كوردی لە هەرێمی كوردستان لە كۆتاییدا ئەوەشی وتوە، “دەسەڵاتە جیهانییەكانیش لە بەر خاتری بەرژەوەندییەكانی خۆیان بەرپەرچی توركیا نادەنەوە و سیاسەتە مەترسیدارەكەی توركیا لە هەرێمی كوردستان و سووریا و لیبی نادیدە دەگرن”.

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: هەرێمی كوردستان لە مەترسیدارترین قۆناغدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت كە هەرێمی كوردستان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چووەتە مەترسیدارترین قۆناغەوە و باس لەوەش دەكات كە هاووڵاتییان سەرپشكن لە هەڵبژاردنی نەخۆشخانە حكومییەكان یاخود ئەهلییەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

د. محەمەد خۆشناو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەربارەی دۆخی كۆرۆنا ە لێدوانیێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند ئێستا بارودۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تی خۆیه‌تی به ‌جۆرێك تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ خراپ نه‌بووه.

وتیشی: “ئێمه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌و سیناریۆیانه‌ی باسمانكردووه‌ له ‌ڕووی مه‌ترسی و نه‌مانی شوێن و له‌ ڕووی په‌ككه‌وتن و شه‌كه‌ت بوونی كارمه‌ند و پزیشكانمان زۆر له ‌ڕاستی نزیكده‌بێته‌وه‌، ژماره‌كه‌ تاوه‌كو ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌تایبه‌ت ڕۆژانه‌ 500 حاڵه‌تمان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ ده‌ستنیشانكراون”.

خۆشناو لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا باسی لە بڕیارەكەی وەزارەتی‌ تەندروستی كرد بۆ بەكارهێنانی نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت لە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنادا و ڕایگەیاند هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بووه‌ له ‌ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی حكومی خزمه‌ت بكه‌ن.

وتیشی: “هه‌موو هاوڵاتیه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی یان ئه‌هلی هه‌ڵبژێرێت، كاتێك كه‌سێك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت مانای وا نییه‌ ده‌كرێت ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ به‌ویستی خۆی نرخه‌كان دیاری بكات ئه‌گه‌ر كه‌سێك باری دارایی زۆر باش بێت چونكه‌ كه‌سانێكمان هه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ده‌بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌توانێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش نابێت ئه‌م كه‌سانه‌ش له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ به ‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان ئه‌و بارودۆخه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نرخێك به‌دڵی خۆیان دابنێن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی تەڤگەر: داوا دەكات مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی تەڤگەری ئازادی كە بە نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هەژمار دەكرێت، داوا دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر بەغدا و خەڵكیش “ڕاپەڕین” بكات.

یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری سەر بە تەڤگەری ئازادی لە پەرلەمانی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران دبین بكات و ڕایگەیاند خه‌ڵكی هه‌رێم ئازادی و شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیانیان ده‌وێ ئه‌گه‌ر پێتان دابین و فه‌راهه‌م ناكرێ ده‌سه‌ڵات به‌ جێ بهێڵن و بڕۆن.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، خەڵكی هەرێمی كوردستان تەنیا دوو ڕێگەچارەی لەبەردەمدایە، ” یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه‌ ئه‌ویش ڕاپه‌رینه‌ دژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌وی تر هه‌نووكه‌ییه‌ ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمه‌ بۆ سه‌ر به‌غدا”.

ئەو پەرلەمانتارە كە حزبەكەی بە تۆمەتی نزیكبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە مۆڵەتی پێنەدراوە دەڵێت: “بۆ خۆم ئیدی جگه‌ له‌ ڕاپه‌رین باوه‌ڕییم به‌ هیچ شتێكی تر نه‌ماوه”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان