نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات و به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتى)يه‌وه له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيادا و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا بۆ خواست.

ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/5/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆمارى توركيا، به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتى)يه‌وه له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيادا‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى لێکرد و و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا بۆ خواست.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە نێچيرڤان بارزانى دووپاتىكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵى به‌ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ديموكراسى و ڕێكوپێكى و ئاراميى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شدارى له‌ ده‌نگداندا ده‌ربڕى.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گه‌شبينيى خۆى به‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان له‌ گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى توركيادا نيشان دا و سەرکەوتنی به‌ گرنگ و پێويست بۆ گه‌لى توركيا و ئێستا و قۆناغى داهاتوو له‌ قه‌ڵه‌م دا.

لاى خۆيه‌وه‌، ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئاك پارتى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

فازڵ میرانی: هیچ رێگرییەک نییە ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت ئەگەر ئێمە و یەکێتی حەز بکەین
پێت فازڵ میرانی: هیچ رێگرییەک نییە ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت ئەگەر ئێمە و یەکێتی حەز بکەین
بافڵ جەلال تاڵەبانی:بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەموو كێشەكان چارەسەر دەكەین
دوات بافڵ جەلال تاڵەبانی:بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەموو كێشەكان چارەسەر دەكەین
پەیوەندیدار