ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی ڕاگەیاند و دەڵێت: “دابەشكردنی مووچە دواناكەوێت”.

د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەپێی خشتە ڕاگەیاندراوەكانی لەسەر دابەشكردنی مووچەی موچەخۆران بەردەوام دەبێت و تا 15 -7-2020 مووچەی تەواوی وەزارەتەكان، فەرمانگە ودەستەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان:

دەنگۆی زیاتر دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە هەموو شێوەیەك رەت دەكەینەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری بەپێی خشتە راگەیاندراوەكانی لەسەر دابەشكردنی مووچەی موچەخۆران بەردەوام دەبێت، و تا 15 -7-2020 مووچەی تەواوی وەزارەتەكان، فەرمانگە ودەستەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.
د. جوتیار عادل
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٧/٤

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شاندێكی پسپۆڕ ڕەوانە دەكرێت
لە دەریای نەجەف بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاردەدات لەدەریای نەجەف بەشوێن بیرە نەوتدا بگەڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕەزامەندەی دەربڕیوە لەسەر ناردنی شاندێكی پسپۆڕ لە بواری گەڕان، تا لە دەریای نەجەفدا بەشوێن نەوتدا بگەڕێت”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”ڕەوانەكردنی ئەو شاندە پسپۆڕە، بۆ گەڕانە سەبارەت بە ئەگەری بوونی كێڵگەی نەوتی لە دەریاكەدا”.

عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان