ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لەسەر مووچە، فەرمانبەران داوایەك ئاڕاستەی سەرۆكی پەڕلەمان دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای لێبڕینی 21% لە مووچەی فەرمانبەران، بەڵام دابەشكردنی مووچەش زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت و ڕاوێژكارێكی یاساییش داوا لە سەرۆكی پەڕلەمان دەكات دەسەڵاتی چاودێری خۆی بەكاربهێنێت و لێپرسینەوە لە وەزارەتی دارایی بكات.

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران سەرەڕای لێبڕینی بەشێكی زۆری بە خاوی بەڕێوە دەچێت و فەرمانبەران بە دوو مانگ یەك مووچەیان پێ‌ دەدرێت، ئەمەش نیگەرانی لای فەرمانبەران دروست كردووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەپرسن، “پەڕلەمان وەك ئەوەی هیچیان بۆ فەرمانبەران نەكرد لە ڕێگری كردن لە كەمكردنەوەی مووچە، ئەی بۆ لێپرسینەوە لە وەزارەتی دارایی ناكەن؟”.

عەبدولقادر صاڵح، ڕاوێژكاری یاسایی لە داواكارییەكدا بۆ سەرۆكی پەڕلەمان، كە وێنەی داوە بە (خەڵك) دەڵێت: “لەم ساڵدا تەنها یەك مووچە دابەشكراوە و فەرمانبەران لە خراپترین باری داراییدا دەژین، بۆیە داواكارم لەبەرێزتان دەسەڵاتی خۆتان بەكاربهێنن لە لێپرسینەوە لە وەزارەتی دارایی دەربارەی سستی نواندن و دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەران و رەچاونەكردنی بارودۆخی دارایی فەرمانبەران”.

بەرێز/ سەرۆكی پەرلەمان
بابەت/ داواكاری
پاڵپشت بە ماددەی (پەنجاو شەشەم/6) لە یاسای ژمارە (1) ی ساڵی 1992 كە دەسەڵاتی چاودێری پێداون لەسەر كاروبارەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و لەبەر ئەوەی بارودۆخی هاوڵاتیان بەگشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی بە دۆخێكی خراپدا دەروات و لەو روانگەیەی كە ئێوە نوێنەرایەتی خەڵكی كوردستان دەكەن و لە هەمانكاتدا وەك ئاگادارن كە بریاری تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دراوە بە رێژەی (79%) و لێبرینی مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی (21%) و لەو سۆنگەیەی كە لەم ساڵدا تەنها یەك مووچە دابەشكراوە و فەرمانبەران لە خراپترین باری داراییدا دەژین، بۆیە داواكارم لەبەرێزتان دەسەڵاتی خۆتان بەكاربهێنن لە لێپرسینەوە لە وەزارەتی دارایی دەربارەی سستی نواندن و دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەران و رەچاونەكردنی بارودۆخی دارایی فەرمانبەران، پابەندكردنی وەزارەتی دارایی بە دابەشكردنی مووچە لە خێراترین كاتدا. كە بە داخەوەم ئاستی داواكاری فەرمانبەران دابەزێت بۆ ئەم ئاستە.
لەگەل رێزمدا

راوێژكاری یاسا
عەبدولقادر ساڵح
4/ 7/ 2020

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان