ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“بەشێك لە عەرەبە هاوردەكان، بەشەو داعشن و بەڕۆژ لەگەڵ حەشدی شەعبی، یان لەگەڵ هێزە عیراقییەكانن”

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەرپرسی لقی قەرەچوغی پارتی ڕایدەگەیەنێت، گرێ كوێرەی كێشەكان كەركوكە، ئەگەر كێشەكانی كەركوك چارەسەر بكرێت، دەتوانرێت كێشەكانی دیكەش چارەسەر بكرێن.

كرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی قەرەچوغی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئانادۆڵی ڕاگەیاند، پەڕلەمانی عیراق هاتوونەتە سەرخەت و لە بەغداش داوا كراوە كە ئاگاداری پارێزگاری كەركوك كراوە كە دەست لە پڕۆسەی بە تەعریبكردن هەڵگرێت، بەڵام ئەو بەعەقڵیەتێكی شۆڤینی خەریكی تەعریبكردنە، بۆیە پێمانوایە دەستوور لە سەرووی هەموو یاسایەكە و لە دەستوور ئەو ناوچانە بە ماددەی ١٤٠ هەژماركراوە و دەبێت ڕێكارە یاساییەكان ئەم بابەتە چارەسەر بكات و سەرەتا دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە، پاشان سەرژمێری ئەنجام بدرێت و ئینجا ڕاپرسی بكرێت.

وتیشی”لە بنەڕەتدا، ئەو كێشانە وەك پێویست چارەسەر نەكراون و ئەوانەی ئێستاش دەرهاوێشتەن، هەموو گەلی عیراق چاوەڕێی ئەوەبوون دوای پڕۆسەی ئازادكردنی عیراق، هەموو پێكەوە بژین، بەداخەوە وردە وردە خەونەكان لە گۆڕنران و عیراق بەرەو وڵاتێكی تایفی ڕۆیشت و پێكهاتەكانی دیكەی وەك كورد، توركمان و ئەوانی دیكە پشتگوێخران، زۆربەیان لە هەرێمی كوردستان لە هەولێر و دهۆك دەژین، لە كاتێكدا بەپێی هەموو بەڵگەنامە مێژووییەكانی سەردەمی عوسمانی هەموو سنوورەكان دیاریكراون، بۆیە پێویستە پڕۆسەی سیاسیی عیراق بەو ئاڕاستەیەدا بڕوات كە خزمەتی هەموو پێكهاتەكان بكات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ماوەیەكە جموجوڵی گروپە تیرۆریستییەكان لەو ناوچەیەدا ڕوولەزیادبوونە و بەردەوامیش هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆن دژی ئەو گروپانە ئەنجام دەدەن، هەرچەندە ناتوانرێت ژمارەی چەكدارەكان بزانرێت.

دەشڵێت”دوای ١٦ی ئۆكتۆبەر، بەشێك لەو عەرەبە هاوردانەی پێشتر لەو ناوچانە بوون و دوای پڕۆسەی ئازادی عیراق شوێنەكەیان چۆڵكرد، ئێستا بەشەو داعشن و بەڕۆژ هەندێكیان لەگەڵ حەشدی شەعبی، یان لەگەڵ هێزە عیراقییەكانن، بەداخەوە لە یەك كاتدا دوو ئامانج دەپێكن، یەكێكیان كاری تیرۆریستی و یەكێكیان كاری تۆڵەكردنەوە”.

ڕوونیشیكردەوە، ئێستا داعش لە سەرەتای هاتنی مەترسیدارترە، چونكە دووبارە خۆی ڕێكخستووەتەوە بە ڕۆژ و بەشەو لە داقوق و شنگال وجودیان هەیە، جگە لە شەقامی سەرەكی كە بەدەست هێزە عیراقییەكانەوەیە، بەڵام گوند و ناوچەكان داعشی تێدایە، هۆكارەكەشی ئەوەیە دەبوو هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكان ئەو ناوچانە بپارێزن، چونكە هێزە عیراقییەكان بە تەنیا شارەزای ناوچەكە نین و خەڵكیش وەك پێویست هاوكارییان ناكەن.

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢١ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٨١٥ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٨١٥ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  نزیکی ١٣ ملیۆن و ٧١٤ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٤٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان