ڕێواس فایەق: هەڵبژاردن كاری لەپێشینەی پەرلەمانە



سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن، كە ڕێكارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن تەواو بكرێن.

ڕێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، كار بۆ ئەوە دەكەین ڕێوشوێنەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان تەواو بكرێن و ئەوەش كاری لەپێشینەی پەرلەمانە.

ڕاشیگەیاند، كەشێكی ئەرێنی بۆ هەڵبژاردنەكان هاتۆتە پێشەوە و بەردەوامی ئەو كەشە ئەرێنییە ڕێوشوێنەكانی هەڵبژاردن ئاسان دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنە پێكهێنراوە بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ناوەكان نێردراون بۆ ئەنجوومەنی دادوەری بۆ ئەوەی مەرجەكانی بەئەندامبوون لە كۆمسیۆن بێنەدی، بەتایبەت، كە ئەو كەسە لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەنەگلابێت و تاوانی ئەنجام نەدابێت.

بۆچی پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵی پەسەند نەكرد؟
پێت بۆچی پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵی پەسەند نەكرد؟
حەلبوسی لە سەرۆكی پەرلەمان لادەدرێت و شوێنگرەوەكەی ئاشكرادەكرێت
دوات حەلبوسی لە سەرۆكی پەرلەمان لادەدرێت و شوێنگرەوەكەی ئاشكرادەكرێت
پەیوەندیدار