ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕاوێژكارێكی كازمی باسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختدەكاتەوە، كە ئەو سیاسەتەی لەدوای 2003وە كاری پێكراوە سەركەوتوو نەبووە و دەشڵێت: “مانگانە بودجە 4.5 ملیار دیناری كورتهێنان هەیە”.

د. هیشام داود، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ (العربية الحدث) ڕایگەیاندووە، كە ئەو سیاسەتە گشتییەی لە دوای 2003وە كاری پێكراوە لەڕووی سیاسی و ئابووورییەوە سەركەوتوو نەبووە و ئەوەش كێشەی زۆری بۆ عیراق دروست كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە عیراق دەرگاكانی بۆ سەرجەم وڵاتان بۆ بواری وەبەرهێنان دەكاتەوە، چونكە دەمانەوێت ئابووری وڵات كراوە و هاوسەنگ بێت.

دەربارەی دەروازە سنوورییەكان ئاشكرای كردووە، كە دەروازە سنوورییەكان بابەتێكی سیادییە و ناتوانین پشتگوێی بخەین.

جەختیشی كردۆتەوە، كە حكومەتی عیراق دەیەوێت ئەو دۆخەی وڵاتی تێدایە ڕزگاری بكات ئەویش لەڕێگەی دژایەتی گەندەڵییەوە، بۆیە حكومەت دەیەوێت بڕوا بە هەمووان بهێنێت و لەسەر ئەو دۆسیە گرنگانە هەمووان كۆبكاتەوە و بۆ ئەوەش عیراق لەبەر ئەوەی سیستمی پەڕلەمانییە مافی پەڕلەمانتارانە لێپرسینەوە لە سەرۆك وەزیران بكەن.

ڕاوێژكارەكەی كازمی وتیشی، “هەموو مانگێك بودجە بڕی 4.5 ملیار دینار كورتهێنانی هەیە و ئەوەش كێشەی دروست كردووە و حكومەت هەموو هەنگاوێكی ناوە تاوەكو كاریگەری بۆ سەر مووچەی فەرمانبەران دروست نەكات و هەموو مانگێك بەبێ‌ كێشە مووچە دابەش بكرێت”.

سەبارەت بە سەردانی سەرۆك وەزیران بۆ ئەمریكا وتی، “ئەو سەردانە هەیە، بەڵام بەهۆی مەترسییەكانی كۆرۆناوە ماوەیەك دواخراوە”.

ئابوری

حكومەت پابەندی بەڵێنەكەی نەبوو
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ
مانگێكی تەواو تێپەڕی بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ و تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دیاری نەكراوە.

حكومەتی عیراق بڕیاری داوە لەپێناو بێ‌ مووچە نەبوونی فەرمانبەران، مانگانە بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت بەبێ‌ داواكردنی پارەی نەوت، بەڵام حكومەتی هەرێم هێشتا مووچەی 5 مانگی ئەمساڵی فەرمانبەران قەرزدارە و هیچ میكانیزمێكیشی دیاری نەكردووە بۆ دابەشكردنی ئەو مووچانە.

ئەمڕۆ 19ی ئەیلول، مانگێك و دوو ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ لە 17ی مانگی ڕابردوودا، كە بە وەزارەتی تەندروستی دەستی پێكرد و ڕێژەی 21%ی مووچەش بڕدرا، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دیاری نەكراوە.

ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و بڕیار بوو بڕیاری دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچە ڕابگەیەنرێت، بەلام نە كاتەكەی دیاری كرد و نە میكانیزمی دابەشكردنەكەش، كە ئاخۆ مووچەی تەواو دەدرێت بەهۆی هاتنی پارە لە بەغداوە یان وەكو دوو مانگی ڕابردوو 21%ی مووچە دەبڕدرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە مانگی تەمموز (7)دا بڕیاریدا مووچەی مانگی (2) بە لێبڕینی 21% دابەش بكات و هەر ئەوكات بەڵێنیشی دا ئەو لێبڕینە بۆ یەك مانگ بێت، بەڵام بەڵێنەكە نەبرایە سەر و حزبە پێكهێنەرەكانی حكومەتیش بەڵێنیان بە فەرمانبەران دابوو، كە ئەگەر درێژە بكێشێت ئەو لێبڕینە هەڵوێستیان دەبێت، بەڵام ئەوانیش بێدەنگ بوون و هیچ هەڵوێستێكیان ڕانەگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چین: ئەمریکا گێچەڵمان پێدەکات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سبەینێ لە ئەمریكا هەردوو بەرنامەی تیك تۆك و ویچات ڕادەگیرێت و وەزارەتی بازرگانی چین-یش ڕایدەگەیەنێت، پەكین بەم نزیكانە ڕێكاری تایبەت بەرامبەر بەم بڕیارە دەگرێتەبەر.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ شەممە قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك و ویچادی لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بە “گێچەڵ” ناوبرد و دژایەتی وڵاتەكەشی بەرامبەر ئەو هەنگاوە خستەڕوو، داواشی لە واشنتن كرد دەستبەرداری ئەو هەڵسوكەوتانەی بێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئەمریكا هەڵەی خۆی بەم نزیكانە چاك نەكاتەوە، ئەوا چین ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواكانی كۆمپانیاكانی خۆی دەگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123هەزار و 200 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە.

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 156 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر ٥ هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بەرامبەر 16 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 289 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر 346 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بەرامبەر 385 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان