ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سلێمانی.. بۆ وەرگرتنەوەی پسوڵەی خۆراك پێویستە بەڵێننامە پڕبكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بۆ وەرگرتنەوەی پسوڵەی (فۆڕم)ى خۆراكی نوێ‌ پێویستە سەرۆك خێزان بەڵێننامە پڕبكاتەوە.

یاسین مەحمود حەمە بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراك لە سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: لە دوو هەفتەی داهاتوودا پسوڵەی خۆراكی سلێمانی لەچاپ تەواو دەبێت و دەچن بۆ وەرگرتنەوەی.

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراك لە سلێمانی وتیشی: دوای وردبینیكردنی بە چەند ڕێكارێكی نوێ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی دەكەین.

یاسین مەحمود حەمە ئاماژەی بەوەشدا: یەكێك لە ڕێكارەكان ئەوەیە كە هەر سەرۆك خێزانێك دەبێت بەڵێننامەیەك بدات و لە بەڵێننامەكەدا بنووسرێت ئەو كەسانەی كە لە فۆڕمەكەدا ناویان هەیە چەندیان گەشتیان بۆ دەرەوەی وڵات كردووە و چەندیان لەژیاندا نەماون، ئەمەش بۆ ئەوەیە ئەوانەی لەژیاندا نەماون یاخود گەشتیان كردووە ناوەكانیان دیاریبكرێت و بنێردرێت بۆ بەغدا بۆ ئەوەی بەشە خۆراكی مانگانەیان ببڕدرێت، واتا تەنها ئەو كەسانە بەشە خۆراك وەردەگرن كە بوونیان هەیە.

ئابوری

بەغدا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئابووری دژ بە ئەنقەرە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناكۆكییەكانی عیراق و توركیا لەسەر كێشەی ئاو بەردەوامە و بەغدا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئابووری لە دژی ئەنقەرە دەكات.

مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق ڕایگەیاند، توركیا بە دروستكردنی بەنداوی ئەلیسۆ لەسەر ڕووباری دیجلە، زیانی لە هەموو ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ عیراق داوە.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق وتیشی، بەكارهێنانی چەكی ئابووری لەلایەن عیراقەوە بەرامبەر توركیا دوور نییە.

بە وتەی مەهدی ڕەشید حەمدانی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، داوایكردووە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ توركیا بكرێت لەسەر كێشەی ئاو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە، سەدان تەن ماسی لە شارێكی عیراق مرداربوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەلی بدێری ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و داهاتى ئاو لە پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە مرداربوونەوەی سەدان تەن ماسی دەكات لە پارێزگەی دیوانیە، بەو هۆیەی لەلایەن كەسانی نەناسراو ماددەی ژەهراویان بۆ خراوەتە نێو حەوزی ڕووبارەكە.

بدێری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كارەساتێكی ژینگەیی و ئابوری و بەئامانجگرتنێكی خوازراوی سامانی ماسی هەیە لەڕێی مرداركردنەوەی سەدان تەن ماسى لە ڕووباری سێیەمی سەرچاوەی گشتی، دوای ئەوەی كەسانی نەناسراو ماددەی ژەهراوییان خستبووە حەوزی ڕووبارەكە و بە تایبەتیش لەو ناوچانەی نزیكن لە پارێزگەی دیوانیە”.

ئەو پەرلەمانتارە، بەپرسیارێتی تەواوەتی كارەساتەكە دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی ناوخۆ، بەو پێیەی “خاڵی جێگیر و جێگۆڕكێی پۆلیسی ڕوبارەكان و هێزە ئەمنییەكانی تری لەو ناوچانە دانەناوە، بەمەبەستی ڕێگرتن لەوانەی دەیانەوێت سامانی ماسی لە وڵاتدا بەرەو لەناوچوون ببەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان و زێڕ و نەوت لە بازاڕەكانی ناوخۆ و جیهان

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی سەنتەری عیراقی ئابوری سیاسی، نرخی دراوە بیانییەكان و زێڕ و نەوت لە عیراق و جیهان لەمڕۆ دوو شەممە، 3ی ئابی 2020، بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ:

نرخی فرۆشتنی دۆلار: 124.250

نرخی كڕینی دۆلار: 123.250

نرخی جیهانی یورۆ: 100 یورۆ=117.50 دۆلار

نرخی جیهانی ئیسترلینی: 100 پاوەند=130.60 دۆلار

نرخی جیهانی لیرەی توركی: 100 دۆلار= 697.80 لیرەی توركی

نرخی جیهانی ئۆنسەی زێڕ=1972.00 دۆلار

نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت=43.20 دۆلار

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی=39.92 دۆلار

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان