ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كازمی: حكومەت لەهەموو جومگەكاندا بەجددی ڕووبەڕووی گەندەڵی دەوەستێتەوە، بەتایبەت لە دەروازە سنوورییەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق جەختی لەسەر ئەو هەڕەشانە كردەوە كە ڕووبەڕووی كەرتی تایبەت دەبێتەوە و ڕاشیگەیاند كە حكومەت ڕێوشوێن بۆ دامركاندنەوەی ئەو هەڕەشانە دەگرێتەبەر، جەختیشی كردەوە كە ئەم حكومەتە، حكومەتی نیشتمانیی ڕێككەوتن و هاوپشتیی و لێكتێگەیشتنە بۆ تێپەڕاندنی قەیران و پەڕاندنەوەی عیراق بۆ كەناری ئارام.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پیشوازیكردووە لە نوێنەری ژمارەیەك خاوەن كاری عیراقیی، لە دیدارەكەدا كازمی گوێی بۆ تێبینییەكانی خاوەن كارەكان گرت سەبارەت بە كار و وەبەرهێنانەكانیان و ئەو كێشە و ئاڵنگارییانەی كە ڕووبەڕوویان بووەتەوە، هەروەها ئەو ئاستەنگییانەی كە دێنە بەردەم چالاككردنی هەوڵەكانی كەرتی تایبەت و ڕێگاكانی نەهێشتنی.

مستەفا كازمی ڕاشیگەیاندووە: عیراق بەتەنگژەی جۆراوجۆردا تێدەپەڕێت، لەسەرووی هەمووشیانەوە پەتای كۆرۆنا و لێكەوتەكانی لەسەر ئابووری.

سەرۆك وەزیرانی عیراق داواشی كردووە، هەموو لایەك بەیەكەوە و بەهەماهەنگی بەرەنگاری ئەم ئاڵنگارییانە ببنەوە. ئاماژە بە گرنگی كەرتی تایبەت و پێویستی پێشخستن و هاندانی دەكاتەوە، تاوەكو كەرتی تایبەت ڕۆڵی بەرچاوی خۆی بگێڕێت و بتوانێت ئابووری عیراق چالاك بكات و بەرەو پێشەوەی بەرێت.

كازمی روونیشی كردووەتەوە: حكومەت هەوڵ دەدات عیراق ببێتە ژینگەیەكی لەبار بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنان و وەبەرهێنەران و جەختیشیكردەوە كە بەشێوەیەكی جددی مامەڵە لەگەڵ پرسی گەندەڵیدا دەكەن و گەندەڵكاران بەپێی یاسا لێپیچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت

مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەشكردووە: حكومەت كار بۆ ئەوە دەكات ئابووری عیراق لەوە ڕزگار بكات كە تەنها پشت بەنەوت ببەستێت، دەبێت گرنگی بدرێت بە كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و خزمەتگوزارییەكان و وەبەرهێنان و گواستنەوە، حكومەت لەهەموو جومگەكاندا بەجددی ڕووبەڕووی گەندەڵی دەوەستێتەوە، بەتایبەت لە دەروازە سنوورییەكان.
سەرۆك وەزیران پێداگریشی كردووە لەسەر ئەوەی كە پێویستە كەرتی تایبەت باج بەحكومەت بدات ئەوەش لەپێناو بەهێزكردنی داهاتەكانی دەوڵەت.

عێراق

كازمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ: ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانیشە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد و چەند ڕاسپاردەیەكی دەركرد.

لە سەردانەكەیدا مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند: پیاوانی وەزارەتی ناوخۆ، نوێنەرایەتیی یاسا دەكەن، دەستدرێژیكردنەسەریان، مانای ئەوەیە دەستدرێژی كراوەتە سەر دەوڵەت.

مستەفا كازمی ڕاشیگەیاند: هێشتا هەلی ڕاستكردنەوەی هەڵەكان ماوە و دەكرێت هەڵەكان لەپێناو هەستانەوە ڕاستبكرێنەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دووپاتیشیكرەوە: ڕێگە بە گوشاری سیاسی لە حزب و كەسایەتییەكانەوە نادەن و بە كارمەندانی ناوخۆی ڕاگەیاند: ئەركیان پاراستنی هەمووانە بەبێ دەستتێوەردان لە كاروبارەكانیان.

مستەفا كازمی وەزارەتی ناوخۆی بۆ پاراستنی دۆخی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ڕاسپارد و داواشی لێكردن ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن و پردی متمانە لەنێوان خۆیان و هاووڵاتیاندا دروست بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. پەلامارێك بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا شكستی پێهێنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاشكرایكرد: لەسەر ڕێگەی خێرانی محەمەد قاسم لە باشووری بەغدا دەستیان بەسەر 7 گوللە كاتیۆشادا گرتووە كە ئامادەكرابوون ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا بكرێن.

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: هەر ئەمڕۆ گوللە كاتیۆشایەك لەناوچەی دۆرەوە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراوە، بەڵام بەبێ هیچ زیانێكی مرۆیی كەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە. بەپێی زانیاریی میدیاكان دوای ئاڕاستەكردنی گوللە كاتیۆشاكە دەنگی تەقە بیستراوە و زەنگی ئاگادار كردنەوە لەباڵیۆزخانەكان لێدراوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەتایبەت لەشەواندا گروپە چەكدارەكان لەدەوروبەری بەغداوە گوللە كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و بەتایبەت باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكەن.

هاوكات بەردەوام هێزە ئەمنییەكان لەدەوروبەری بەغدا ئۆپراسیۆن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئاڕاستەكردن و دەستگیركردنی ئەنجامدەران ئەنجامدەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. مستەفا كازمی چووە ناو خۆپیشاندانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ یەكەمجار چووە ناو خۆپیشاندەران و بەڵێنی پێدان داواكارییە ڕەواكانیان جێبەجێ بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانی بەشێك لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بەغدا بەڕێوەچوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش چووە ناوخۆپیشاندەران.

كازمی گوێی لە داواكاری خۆپیشاندەران گرت و بەڵێنیدا داواكارییە رەواكانیان جێبەجێ بكات و لەهەمان كات باسی لەوەشكرد، حكومەت دوچاری كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبوو بووە بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردن و خراپ مامەڵەكردن لە ساڵانی ڕابردوودا.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوانەی لە ئێستادا حكومەت گرتوویەتەبەر دژ بە گەندەڵی و ڕێككردنەوەی شێوازی بەڕێوەبردن، كاریگەرییەكی ئەرێنی دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان