ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هێزێك گەیشتە سەر سنور
دهۆك، بۆردومانەكانی توركیا لە دوێنێوە بەردەوامن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاماژە بە بەردەوامبوون و چڕبوونەوەی بۆردومانی هێزەكانی توركیا دەكات بۆ گوندەكانی سەر بە پارێزگەی دهۆك لە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند:”توركیا لەڕێی فڕۆكە جەنگی و تۆپخانەكانییەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ گوندەكانی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگەی دهۆك بەشێوەیەكی چر بۆردومان دەكات”.

بە وتەی سەرچاوەكە”لە بۆردومانەكەدا كەس نەبۆتە قوربانی، چونكە دانیشتوانی ئەو گوندانە بەر لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بە بیانوی بەگژداچوونەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان، ناوچەكەیان چۆڵكردووە”.

سەرچاوەكە دەڵێت”پاسەوانی سنوری عیراقی ناوچەكەی كۆنترۆڵ كردووە لە ناحیەی باتۆفای شریتی سنوری لەگەڵ توركیا و ئاڵای عیراقی بەرزكردۆتەوە، بەڵام وێڕای گەیشتنی ئەو هێزەش ئۆپەراسیۆن و بۆردومانەكانی توركیا بەردەوامن”.

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢١ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٨١٥ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٨١٥ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  نزیکی ١٣ ملیۆن و ٧١٤ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٤٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان