ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

پزیشکێک : لە هەرێمی کوردستان زۆرینەمان تووشی کۆڕۆنا بووین

خێزان
لە هەرێمی کوردستان زۆرینەمان تووشی کۆڕۆنا بووین بە پێی قورسی و سوکی پەتاکە ٫ لەوانەیە زۆربەشمان بەبێ دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەک تووش بووبین٫ بۆیە ژمارەی تووشبوان لە داهاتوودا زیاتر لە هەڵکشاندا دەبێت !
دەمانەوێت بەشێوەیەکی زانستی خاڵێکی گرنگتان بۆ باس بکەین ئەویش ڕێگریکردنە لە قوورستر بوونی پەتاکە و کەمکردنەوەی ڕێژەی سەردانیکردنمانە بۆ نەخۆشخانەکان.
سییەکانی مرۆڤێکی ئاسایی ۲۵۰۰ کیلۆمەتر ڕێڕەوی هەوا پێکدەهێنن !!
هەواگۆڕکێ لەنێوان سکۆڵەکانی هەوا کە (۵۰۰)ملیۆنن لەگەڵ مولوولەکانی خوێنی دەوری هەر سکۆڵەیەک ڕوودەدات بەمەش لە ماوەی خولەکێکدا ئۆکسجین و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ئاڵوگۆڕ دەبێت لە ڕووبەری ۱۰۰ مەتر دووجا !!
چونکە لە شێوازی ئاساییدا خوێن بەهۆی کێشکردنی زەوی دەچێتە بەشی خوارەوەی سییەکان٫ ئەگەر لەسەر پشت پاڵکەوین دەچێتە بەشی پشتەوەی سییەکان بەڵام هەوا زیاتر ڕوو لە بەشی سەرەوە و پێشەوەی سنگ دەکات ٫بەڵام خوێنی کەمتری بۆ دەچێت ؛
بەمەش ناچونیەکی لەنێوان هەناسەدان و سوڕی خوێن (V/Q mismatch) دروست دەبێت .
بۆئەوەی بەشی سەرەوە و پێشەوەی سییەکانیش بەیەکسانی و بەباشی خوێنیان بۆ بچێت و هەواگۆڕکێ ڕووبدات ڕۆژانە پێویستە گرنگی بە جووڵەکانمان و شێوازی پاڵکەوتنمان بدەین لە هەندێک دۆخدا بەتایبەتی ئەم پەتای کۆڕۆنایەی کە هەموو جیهانی گرتۆتەوە .
لە زانستی پزیشکیدا دوای ۷ ڕۆژ لە قورسبوونی نەخۆشی سییەکان بەتایبەتی بە ڤایرۆسی سارس-کۆڤ-۲ کە نەخۆشی کۆڤید-۱۹ دروست دەکات؛ نیشانەکان زیاترینیان کەمبوونی ڕێژەی ئۆکسجینە ( کەمتر لە ۸۸ ٪ : لە کەسێکی ئاسییدا پێویستە لەسەرووی ۹۳ ٪ بێت ) و پێویستی بە پێوانی پەستانی ئۆکسجینە لە خوێنی جەستەدا و ئەگەر کەمتر بوو لەو ڕێژەیەی کە پزیشکەکان دیاریییان کردووە ؛ ئەمە پێی ئەڵێن ( ARDS واتا کۆنەخۆشی هەناسەتوندی خێرا )
کە دواتر بە تیشکی CT ٫ یان کەمبونەوەی قەبارەی سییەکان دیاری دەکرێت . چونکە لەم دۆخەدا توانای کشانی سییەکان کەم دەبێتەوە و دۆخەکە دوای ٤۸ کاتژمێر لەوانەیە ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی ژیانی کەسەکە !
گرنگترین پێویستی لەسەر پزیشکان لەم بارەدا بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئۆکسجینە لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی تایبەت بە پەتای کۆڕۆنا.
بەڵام ئامۆژگاری ئێمە ئەوەیە کە لە ماڵەکانتان وێڕای جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تری خۆپارێزی و خواردنی شەربەتی سروشتی و وەرزشکردن ؛
ڕۆژانە بەلایەکی کەمەوە لەنێوان چارەگێک بۆ نیو کاتژمێر (ئەگەر زیاتر بێت باشترە) لەسەر سنگتان پاڵکەون یان لەشێوەی سوجدەدا کاتەکانتان دابەش بکەن (Prone position) .
ئەو بەڕێزانەی کە نوێژ ئەکەن ؛ سوجدەکانتان درێژ بکەنەوە و هەر سوجدەیەک خولەکێک کەمتر نەبێت بەمەش تەنها بە نوێژە فەڕزەکان ئەکاتە ۱۷ خولەک !
بەپێی توێژینەوە نێودەوڵەتیەکان : بەم شێوازی پاڵکەوتنە بەڕێژەی زیاتر لە ۸٦ ٪ دۆخی نەخۆشیەکە بەرەو باشی دەڕوات و ئۆکسجین لە ڕێژەی ۸٦ ٪ بەرەو ۹٦ ٪ بەرز دەبێتەوە !
سودەکانی سوجدە بۆ هاونیشتیمانیان بەر لەوەی بگاتە قۆناغی ARDS بەهۆی کۆڕۆنا :
١.بەرزبونەوەی ئاستی ئۆکسجین بۆ ئاستێکی باڵا.
۲.تووشی ترسناکی ئەو دۆخەی سەرەوە نابیت.
۳.میکانیزمی هەناسەدان دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.
٤.قەبارەی سییەکان زیاد دەکات.
۵.کێشەی تێکچوونی هەواگۆڕکێ و سوڕی خوێن ڕوونادات .
بەهیوای خۆپارێزی و پابەندبوونتان بە یاسا پزیشکییەکان تا کۆتایی هاتنی ئەم پەتای سەردەمە.
هەر لەش ساغ و تەندروست بن.
د.ڕەوەند عبدالڕحمن عیسی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن.
ریکلام

تەندروستی

لەم ٧ شوێنە خاڵت پێوە بێت، ئەوا زۆر شت لە بارەتەوە ئاشکرا دەکات

خێزان

ئەو خاڵانەی لەسەر جەستەمان دروستدەبن سروشتین و زگماکن، بەڵام زۆر نهێنیشمان لەسەر ئاشکرا دەکەن، ئەمەی خوارەوە دیارترینیانە:

 

-لە قەراغ چاوت

گەر لە قەراغی چاوت خاڵت هەبێت مانای ئەوەیە کە تۆ دەرفەتی گەشتکردن و بینینی وڵاتانی زۆرت هەیە و لەوەدا چانست هەیە، زۆرکات لە وڵاتانی دیکە کارت دەستدەکەوێت.

 

-لە سەروو لوت

بونی خاڵ لەم ناوچەیەدا بەمانای بەرەوپێشچون دێت لە کارەکەت، واتە کارێکت دەستدەکەوێت کە بە دڵی خۆتەو موچەکەشی باشە، گەر تا ئێستا ئەو کارەت نییە بەهۆی ئەوەوەیە کە خۆت هەنگاوی یەکەمت نەناوە.

 

-لە ژێر برۆت.

گەر لە ژێر برۆت خاڵت هەبێت مانای ئەوەیە کە تۆ کەسێکی گونجاویت لەگەڵ دەوروبەرەکەت و دەزانیت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت.

 

-سەرو و لێو.

ئەو کەسانەی ئەم خاڵەیان هەیە کەسانی خۆشەویستن لەنێو هاوڕێکانیاندا، زۆریش گرنگی بەوە دەدەن کە ئەو خواردن و جلوبەرگ و شتانەی بەکاری دەهێنن شاز و کوالێتیان باش بێت.

 

-لەسەر ڕومەت.

خاوەنی ئەم جۆرە خاڵە کەسانی سەرکردەن و لە زۆربەی بوارەکاندا خۆیان خاوەنی بڕیارن، بەردەوامیش دەوربەریان بە کەسانی سەرکەوتوو دەیان بینن.

 

-لەسەر لەپی دەست.

ئەو کەسانەن کە حەز بە ژیانێکی جێگیر و ئارام دەکەن، هەوو شتێکیان بە پلانە و لە بەڕێوەبردنی ئابوریدا زۆر باشن.

 

-لەپی قاچ.

خاوەنی ئەم جۆرە خاڵە ئەوانەن کە حەز بە شتی نوێ دەکەن، گەشتکردنی زۆر، خواردنی خۆش و قسەکردن خولیایانە و کەسانی بەناوبانگیشن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پاش بینینی ئەم وێنانە باشتر وایە هیچکات خۆت نەدەیتە دەست دکتۆرە ڕووسیەکان

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەیە کە لە لایەن دکتۆر و پەرستیارە ڕوسیەکانەوە گیراوە کە وێنەی جۆراوجۆریان لەگەڵ نەخۆشەکانیاندا گرتووە بە جۆرێک کە پاش بڵاوبونەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوادا هاتووە:

 

پەرستیارێک وێنە لەگەڵ نەخۆشەکەیدا دەگرێت کە ئاگایی لە خۆی نییە

 

 

 

وا نمایش دەکەن کە خوێن دەخۆنەوە!

 

پەرستیارێک وێنە لەگەڵ ئەندامەکانی جەستەی نەخۆشێکدا دەگرێت

 

یاری بە قاچی نەخۆشەکە دەکەن

 

ئەم پەرستیارە وێنەی لەگەڵ تەرمی چەند مردویەکی ڕووداوێکدا گرتووە  و   بەهۆیەوە لە کارەکەی دەرکرا

بۆ ئەم وێنەیەیان  لەسەری نوسیوە (گەمژەیەکی دیکە)

 

وێنەگرتن لە کاتی نەشتەرگەری

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کۆمەڵێک هۆکار تا ئێستا خەیاڵت بۆی نەچووە و دەبێتە هۆی دروستبونی تامێسک

خێزان

کۆمەڵێک هۆکار تا ئێستا خەیاڵت بۆی نەچووە و دەبێتە هۆی دروستبونی تامێسک:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان