ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە هەرێم 5 هەزار كەس ناویان دەرچووە
ئەوقافی هەرێم چارەنووسی حاجییانی ئەمساڵی یەكلایی كردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی وڵاتی سعودیە بەهۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدا تەنها ئەمساڵ حەج بۆ هاووڵاتیانی خۆی ڕێگە پێدراوە، لە هەرێم نزیكەی 5 هەزار كەس بۆ حەج ناویان لە تیروپشك دەرچووە، بەڕێوبەری گشتی حەج و عومرەش دەڵێت: “مافی ئەو ناوانە نەفەوتێت بۆ ساڵی داهاتوو ئەو ناوانە حەج ئەنجام دەدەن”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمەش پایەندین بە بڕیارەكەی وڵاتی سعودیە و ئەمساڵ لە هەرێمەوە هیچ كەسێك بۆ بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەج سەفەر ناكات و ئەو ناوانەی بۆ ئەمساڵ دەرچوون، كاریان بۆ دەكرێت تا مافیان نەفەوتێت.

هاوكات، شیخ قاسم بەرزنجی، بەڕێوبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف بڕیاریداوە مافی ئەو ناوانە نەفەوتێت و بۆ ساڵی داهاتوو ئەو كەسانە حەج ئەنجام دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، عیراق زیاتر لە 40 هەزار پشكی هەیە بۆ حەج و لە هەرێمیش نزیكەی 5 هەزار كەس بۆ حەج ناویان لەتیروپشك دەرچووە، بەڵام دوای ئەوەی سعودیە بڕیاریدا ئەمساڵ حەج ئەنجام نادرێت، ئەوانەی ناویان بۆ حەج دەرچوووە نیگەران ببوون لەوەی مافیان بفەوتێت.

کوردستان

نزیكەی هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی هەزار تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا 911 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا لە ڕۆژی 13-5-2020 تا ئەمڕۆ 7021 توشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 612 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4146 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر72 كەس و سلێمانی 94 كەس و لە گەرمیان 28 كەس و دهۆك 418 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 534 كەس چاكبوونەوە و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكگرتوو بارەگاكانی لە پارێزگایەكی هەرێم داخست

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەڵەبجە بۆ ماوەی 2 هەفتە تەواوی ئۆرگان و بارەگاكانیان بەداخراوی دەهێڵنەوە.

حەسەن شێخ عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی 5ی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاگاداركراونەتەوە بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بارەگاكانیان داخستووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی یەك هەفتەیە بارەگاكانیان داخستووە و هەفتەیەكی دیكەش بەداخراوی دەمێنیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان