ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“لە هەرێم 105 هەزار كەس لە مووچەیەك تا 5 مووچە وەردەگرن”

خەڵك- ئارام سەردار
پەڕلەمانتارێكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ۱۰٥ هەزار كەس لەهەرێمی كوردستان لە مووچەیەك تاوەكو پێنچ مووچە وەردەگرن، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەكی زۆر لەمووچەخۆری بندیوار و خانەنشینكراوی نایاسایی بەپلەی وەزیر و پلە تایبەت هەن، بۆیە دەبێ چاكسازی لەوانە بكرێت، نەوەك بڕینی مووچە.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی یەكێتی سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كاتێك باسمان لەیاسای چاكسازی كرد، كە پڕۆسەبێت و دەست پێبكات لە چاكسازی لە خەرجی و داهات پاشان چاكسازی لە داهاتی نەوت و شەفافیەتی نەوت و حوكمڕانی و دۆزینەوەی جێگرەوەی نەوت لەهەرێمی كوردستان، بەڵام ماوەیەكی زۆرە دەنگمان لەسەر یاساكە داوە و نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، پێشمان وایە دەبێ یاساكە بەزوویی جێبەجێ بكرێت و ئەوانەش ڕەخنە دەگرن لەخەڵك خۆیان هۆكاری جێبەجێ نەكردنی یاساكەن.

دەشڵێت: “یاساكە لەلایە سەرۆكی حكومەتە، كە تەنها پەیڕەوێكی ناوخۆی بۆ دەرچووە چەند مانگێكە لەكاتێكدا دەبوو هەر دوای دەرچوونی جێبەجێ بكرایە، بەڵام ئەگەر چاكسازی بریتی بێت لەبڕینی مووچەی خەڵك ئەوە چاكسازی نیە و ئێمە لەگەڵ ئەوە نەبووین، بەڵكو لەگەڵ ئەو چاكسازیە بووین، كە مووچەی دووبارە و بندیوار و مووچەی خەڵكی نایاسایی دەستكاری بكرێت”.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، ۱۰٥ هەزار كەس لەهەرێمی كوردستان لەمووچەیەك تاوەكو پێنچ مووچە وەردەگرن، ئێمە وتمان با ئەو مووچانە ببڕێن، كە ناهەقن، چونكە خەڵك هەیە بەوەزیر بەیانی فەرمانی وەزاری بۆ دەرچووە و نیوەڕۆكەی خانەنشین كراوە، ڕۆژێك لەڕۆژان نە وەزیر بووە نەپێشمەرگە، بۆیە دەبێت ئەوانە دەستكاری بكرێن، بۆیە دەبێ چاكسازی لە گەندەڵی و كۆمپانیای حزبی بكرێت، كە تەنها لەگواستنەوەی نەوت لە ۱۰۰٪ كۆمانیای كارو ڕۆزنەفت دەیگوازنەوە لە ٤۰٪ی پارەكەی بۆ كۆمپانیای كار و لە ٦۰٪ بۆ ڕۆزنەفتە كەدواتر دووبارە پارەكەی وەردەگیرێتەوە و دابەشدەكرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، چاكسازی بڕینی مووچە نیە، تەنها یەك بڕگە هەیە لەیاساكە، بۆ ڕێكخستنەوەی دەرماڵەكانە نەوەك بڕینی دەرماڵە و مووچە، لەبەر ئەوە بڕینی مووچە و دەرماڵە هیچ لەدۆخەكە ناگۆڕێت، بەڵكو ڕەنگە پارەیەكی زۆر كەم بۆ حكومە بگەڕێتەوە، ئەسڵ وایە مووچەی نایاسایی و دووبارە و ئەو كۆمپانیایانەی قۆرغی دەروازە سنوریەكانیان كردوە پێداچوونەوە بەداهاتەكانیانەوە بكرێت، بۆ ئەوەی داهاتی حكومەت زیاتر بكرێت، نەوەك ٥۰۰ هەزاری پێشمەرگەیەك بكەی بە ٤۰۰ بەدوو مانگ جارێكیش پێی بدەی، ئەوە چاكسازی نیە.

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: هەرێمی كوردستان لە مەترسیدارترین قۆناغدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت كە هەرێمی كوردستان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چووەتە مەترسیدارترین قۆناغەوە و باس لەوەش دەكات كە هاووڵاتییان سەرپشكن لە هەڵبژاردنی نەخۆشخانە حكومییەكان یاخود ئەهلییەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

د. محەمەد خۆشناو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەربارەی دۆخی كۆرۆنا ە لێدوانیێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند ئێستا بارودۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تی خۆیه‌تی به ‌جۆرێك تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ خراپ نه‌بووه.

وتیشی: “ئێمه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌و سیناریۆیانه‌ی باسمانكردووه‌ له ‌ڕووی مه‌ترسی و نه‌مانی شوێن و له‌ ڕووی په‌ككه‌وتن و شه‌كه‌ت بوونی كارمه‌ند و پزیشكانمان زۆر له ‌ڕاستی نزیكده‌بێته‌وه‌، ژماره‌كه‌ تاوه‌كو ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌تایبه‌ت ڕۆژانه‌ 500 حاڵه‌تمان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ ده‌ستنیشانكراون”.

خۆشناو لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا باسی لە بڕیارەكەی وەزارەتی‌ تەندروستی كرد بۆ بەكارهێنانی نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت لە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنادا و ڕایگەیاند هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بووه‌ له ‌ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی حكومی خزمه‌ت بكه‌ن.

وتیشی: “هه‌موو هاوڵاتیه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی یان ئه‌هلی هه‌ڵبژێرێت، كاتێك كه‌سێك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت مانای وا نییه‌ ده‌كرێت ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ به‌ویستی خۆی نرخه‌كان دیاری بكات ئه‌گه‌ر كه‌سێك باری دارایی زۆر باش بێت چونكه‌ كه‌سانێكمان هه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ده‌بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌توانێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش نابێت ئه‌م كه‌سانه‌ش له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ به ‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان ئه‌و بارودۆخه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نرخێك به‌دڵی خۆیان دابنێن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی تەڤگەر: داوا دەكات مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی تەڤگەری ئازادی كە بە نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هەژمار دەكرێت، داوا دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر بەغدا و خەڵكیش “ڕاپەڕین” بكات.

یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری سەر بە تەڤگەری ئازادی لە پەرلەمانی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران دبین بكات و ڕایگەیاند خه‌ڵكی هه‌رێم ئازادی و شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیانیان ده‌وێ ئه‌گه‌ر پێتان دابین و فه‌راهه‌م ناكرێ ده‌سه‌ڵات به‌ جێ بهێڵن و بڕۆن.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، خەڵكی هەرێمی كوردستان تەنیا دوو ڕێگەچارەی لەبەردەمدایە، ” یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه‌ ئه‌ویش ڕاپه‌رینه‌ دژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌وی تر هه‌نووكه‌ییه‌ ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمه‌ بۆ سه‌ر به‌غدا”.

ئەو پەرلەمانتارە كە حزبەكەی بە تۆمەتی نزیكبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە مۆڵەتی پێنەدراوە دەڵێت: “بۆ خۆم ئیدی جگه‌ له‌ ڕاپه‌رین باوه‌ڕییم به‌ هیچ شتێكی تر نه‌ماوه”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان