ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئاستی داواكاریی لە باشبوونەدایە
نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات

خەلًك- بەشی هەواڵ
دوای بڵابوونەوەی ڕاپۆرتەكان لەسەر دابەزینی عەمباركراوی نەوتی خاوی ئەمریكایی بەشێوەیەكی ناچاوەڕوانكراو، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، ئەمەش ئاماژە بە باشبوونی ئاستی داواكاریی دەكات تەنانەت لە سایەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تێكڕای ناوچەكانی جیهان.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 31 سەنت زیادی كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 41.58 دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ‌ سێ‌ شەممە نرخەكەی بەڕێژەی زیاتر 1% دابەزی.

هەر لەو چوارچێوەیەدا نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی بەبڕی 35 سەنت زیادی كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 39.62 دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی بەڕێژەی 1.1% نرخەكەی دابەزیی بوو.

بەپێی زانیارییەكانی پەیمانگەی پترۆڵی ئەمریكایی، عەمباركراوەكانی نەوتی خاو و بەنزین لە ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردوودا دابەزینێكی ناچاوەڕوانكراویان بەخۆوەبینی، بە جۆرێك كە عەمباری نەوتی خاو بە بڕی 8.2 ملیۆن بەرمیل كەمیكرد و گەیشتە 537 ملیۆن بەرمیل، لەكاتێكدا پێشبینی شرۆڤەكاران ئاماژەيان بە دابەزینێك دەكرد كە بڕەكەی لە 710 هەزار بەرمیلدا دەبێت.

ئابوری

عیراق، كانزایەكی گرانبەها لە بیابانی ئەنباردا پشتگوێخراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
قایمقامی قەزای روتبە لە پارێزگەی ئەنبار ڕادەگەیەنێت، بڕێكی زەبەلاحی كانزایەكی گرانبەها لە ناوچە بیابانییەكاندا هەیە، بەبێ‌ ئەوەی لەلایەن حكومەتەوە بایەخی پێبدرێت و پشتگوێخراوە.

عیماد دلێمی قایمقامی قەزای روتبە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاند”ناوچەی ئەرزمە  لە باشووری قەزای روتبە (15 كلم باشووری قەزای خۆرئاوای ئەنبار)، خۆڵی شوشەی تێدایە كە لە پیشەسازییە هەمەجۆرەكان و بۆ مەبەستی جیاجیا لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا بەكاردەهێنرێت، بە گرنگترین كانزای سروشتیش لە دوای نەوتەوە دادەنرێت”.

بە وتەی دلێمی”یەدەگی خۆڵی شوشە لەو ناوچەیە بە زیاتر لە ملیارێك تەن مەزەندە دەكرێت، پیشەسازی سلیكۆنیش لە خۆڵی شوشە زۆر قورسە و لەڕووی فیزیاییەوە سەركەوتوو نییە، باشترە لە بەردی سیلیكا دەربهێنرێت”.

قایمقامی قەزای روتبە دەڵێت”پاكی خۆڵی شوشە كە لە ناوچەكانی خۆرئاوا دەستەبەردەبێت، بەڕێژەی 99%، بۆیە پێویستە حكومەت سود لەم كانزایە ببینێت لە ناوچەكانی خۆرئاوای عیراق و كار بۆ هێنانی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان بكات، تا وەبەرهێنانی تێدا بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق، حكومەت 8 ترلیۆن دینار لە بانكی ناوەندی قەرز دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، حكومەتی عیراق 8 ترلیۆن دینار قەرز لە بانكی ناوەندی دەكات.

ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”حكومەت بڕی 8 ترلیۆن دیناری بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، لە بانكی ناوەندی قەرزكردووە”.

بە وتەی سەفار”ڕازیبوونی پەرلەمان لەسەر قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی، كاریگەریی هەبوو لەڕووی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەم مانگەدا، ئەم قەرزەش تەنیا بەشی سێ‌ مانگی دابەشكردنی مووچە دەكات”.

ئابوری عیراق كە بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەداهاتی نەوتی دەبەستێت، بەپێی ئاماری كۆتایی وەزارەتی نەوت، كۆی داهاتی نەوتى هەناردەكراو لە مانگی ئابی ڕابردوودا گەیشتۆتە (3) ملیار و (492) ملیۆن و (164) هەزار دۆلار ، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كە نرخی بەرمیلێك نەوت لە سەرو 60 دۆلارەوە بوو، بۆ نیو هێندە كەمی كردووە، بۆیە حكومەت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی دەبات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق، ئاماری كۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتى مانگی ڕابردوو ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق، بڕی هەناردە و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو رادەگەیەنێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئاماری  كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ).

ئەمڕۆ پێنج شەممە، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند”لە مانگی بابی رابردوودا، لە كێڵگە نەوتییەكانی باشووری عیراق، بڕی (77) ملیۆن و (505) هەزار (136) بەرمیل نەوت هەنارەكراوە، لە كیڵگە نەوتییەكانی كەركوكیش بەرەو بەندەری جەیهان، (2) ملیۆن و (989) هەزار و (400) بەرمیل نەوت هەناردە كراوە”.

بە وتەی عاسم جیهاد”كۆی گشتی هەناردەی نەوت لە مانگی ئابی ڕابردوو گەیشتووەتە (80) ملیۆن و (492) هەزار (536) بەرمیل”.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە”تێكڕای نرخی بەرمیلێكی فرۆشراو بە (43.384) دۆلار بووە، كۆی داهاتی نەوتە هەناردەكراوەكەش (3) ملیار و (492) ملیۆن و (164) هەزار دۆلار بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان