ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئافرەتێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كرا


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بە كەمتر لە 24 كاتژمێر كەسێك بە تۆمەتی دزینی 6000 دۆلار دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزیكردن لە گەڕەكی گەلاوێژ، دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ كرد و توانیان بە كەمتر لە 24 كاتژمێر تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن.

ئاشكراشیكرد، تۆمەتبارەكە ئافرەتێكە بە ناوی (ژ.خ.س) تەمەن 20 ساڵ، بە تۆمەتی دزینی 6000 دۆلار دەستگیر دەكەن و ناوبراو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كراوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەو دۆسیە بەردەوامن.

کوردستان

لیژنە هاوبەشەکەی  یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبێتەوە.

ئەو لیژنە هاوبەشە کە لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی و شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان پێکهاتووە، پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکان و پەیوەندییەکانی هەردوو حزب تاووتوێ دەکەن.

سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان، جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، جێگری سەرۆکی ئیدارەی راپەڕین لە نێو ئەو پۆستانەدان کە لە نێواین یەکێتی و گۆڕاندا یەکلایی نەکراونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەک شەممە، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە نە خۆشی درێژخایەنی هەبووە، لە سلێمانی گیانی لە دەست دا.

د. ئازاد ھەورامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە، بە ھۆی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 241 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە 208یان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێزە ئەمنییەكانی ئێران، ئاژەڵدارانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی ئەو ناوچانەی زۆربەیان ئاژەڵدارن و لەم وەرزەدا لە كوێستانەكان جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی هێزەكانی سوپای پاسداران دەكرێنە ئامانج.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەكانی سوپای پاسداران كە لە سنوورەكانی سەردەشت و پیرانشار جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی وەك “بی كەی سی و دۆشكە” تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە و شوانێكیان بە سەختی بریندار كردووە.

ئاشكراشیكرد، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆی برینداربوونی شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ و هاوكات هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران 20 سەر مەڕ لەناوچوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان