ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

ئەمڕۆ باران لە هەندێك ناوچەی هەرێم دەبارێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكیش باران دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

ژینگە

چەند هەڵمەتێكی ژینگەیی رادەگەیەنرێن

خەڵك-ئارام سەردار

ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی گەشت و گوزار هەڵمەتێكی سەرتاسەری بۆ پاككردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتیەكان و سەیرانگاكان دەستی پێكرد، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەركەسێك ژینگە پیس بكات سزای تووند دەدەرێت ڕێنمایی نوێش بۆ دروستكردن و پێدانی مۆڵەتی خانوو دەردەكەن.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار ڕایگەیاند، كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا بۆ ئەوەی هەڵمەتێكی هۆشیاری بۆ پاكڕاگرتنی ژینگە لەلایەن هاوڵاتیان، هەروەها هاندانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی ژینگە سەرجەم شوێنەكان و شارەكان.

لای خۆشیەوە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتێكمان ڕاگەیاند بۆ پاككردنەوەی شار و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان، بۆ پاراستنی ژینگە و سەوزایی و پەنانەبردنە بەر داربڕینەوە لەوەرزی سەرمادا چونكە ئەم دارانە بۆ پاراستن و سەوزكردنی ژینگەیه و پێویستین، هەروەها ڕاو نەكرێت و ڕووبارەكان بۆ چەو و لم تێك نەدرێن، موەلیدەكان وكارگەكانیش فلتەر دابنێن.

دەشڵێت: هەڵمەتێكی تری گەورە دەست پێدەكات لەناوەڕاستی مانگی داهاتوو ئەویش چاندنی ٣٠ هەزار دار، چونكە بەهۆی كۆڕۆناوە ساڵی ڕابردوو نەیانتوانی هەڵمەتی چاندنی ١٠٠ هەزار دار بچێنن ئەمساڵ تەواوی دەكەن، داوای هاوكاریش لە زانایانی ئایینی دەكەن هاوكاربن بۆ ئەم هەڵمەتە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ڕێژەی سەوزایی زۆر نەبێت و ژینگە پاك نەبێت گەشتیار ڕوو لە ئێمە ناكەن، كە گەشتیار سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە بۆشارەكەمان، بۆیە پێویستە ژینگە بپارێزین، لەئۆتۆمبێلەكان پاشماوەكان فڕێ نەدەن، هاوكاری كرێكارانیش بن كە ژینگە پاك دەكەنەوە، لەهەمان كاتدا ڕێكاری تووندیش دەگرنە بەر بۆ ئەوكەسانەی ژینگە پیس دەكەن و لەسەیراندا ئاگر جێدەهێڵن سەوزایی شاخێك دەسوتێنن، لەپەروەردە و خوێندنی باڵاش گرنگی بەم بابەتە دەدەین، ئێستاش لەتەواوی شارەكانی پارێزگای هەولێر هەڵمەتەكە دەستی پێكردووە، لەڕێگری لەدووكەڵ و پاراستنی ئاژەڵان و سەوزایی.

لەبارەی زیادكردنی سەوزایی ژینگەی هەولێر وتی: زۆرترین فشاری كارگەكان لەسەر هەولێرە، ژینگەیكی پاكمان نیdە، ئەمەش وایكردوە ڕێكاری پێویست بگرینە بەر كە بەدوای ژینگەیەكی پاكدا دەگەڕێین، بەتەنهاش ناتوانین ئەوە بكەین، هاوڵاتیان دەبێ هاوكار بن، لەگەڵ هەر بۆنەیەكی خۆش وەك هاوسەرگیری و منداڵبوون دارێك بچێنن، ئێستا ئەگەر لەئاسمانەوە سەیری هەولێر بكەین دەبینین ڕێژەی سەوزایی كەمە، با لەماڵەكان دەست پێبكەین ٣٠٠ مەتر مەكە باڵەخانە بەڵكوو١٠٠ مەتر بكەنە سەوزایی، لەمۆڵەتی خانووش و تەواوی شوێنەكان لەمەودوا زۆر بەجدی كاردەكەین بۆ پاراستنی ڕێژەی سەوزایی لەشارەكەمان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

گەشتوگوزاری هەرێم؛ 227 پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری خراوەتە پلان

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە كۆی 1055 پڕۆژەی وەبەرهێنان، كە بۆ ماوەی 10 ساڵ، لە ساڵی 2020 راگەیندراون، 227 پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری خراوەتە پلان، دەشڵێت،” لە ساڵی 2020 بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا زیانی زۆر بەر كەرتی گەشتیاری كەوت”.

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بە بۆنەی رۆژی جیهانی گەشتوگوزار ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، ساڵانە زیاتر لە یەك ملیار و 400 ملیۆن گەشتیار بە جیهاندا گەشت دەكەن، زیاتر لە یەك ترلیۆن و 400 دۆلار داهاتی بۆ جیهان هەیە، كە بە ریژەی 11% ئابووری جیهان پێك دەهێنێت ، زیاتر لە 300 ملیۆن هەلی كار لە جیهان دابین دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستانیش گرنگی بە رۆژی جیهانی گەشتوگوزار دەدرێت، چونكە ئەو پێشكەوتنەی گەشتوگوزاری جیهان بەخۆیەوە دەبینێت، لە ئیستادا هەرێمی كوردستانی لێ بێبەش نییە، بۆیە دەمانەوێت لەم رۆژەدا ئەم پەیوەندیە بە هێزتر بكەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، گەشتوگوزاری كوردستان لە ئێستادا دەست بەكارە و تاكو ساڵی 2025 پلانی بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتیاری داڕشتووە، وەبەرهێنانی گەشتیاریش هەنگاوێكی دیكەی كارەكانمانە، لە كۆی 1055 پڕۆژەی وەبەرهێنان كە بۆ ماوەی 10 ساڵ، لە ساڵی 2020 راگەیندراون، 227 پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری خراوەتە پلان.

بەیاننامەی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بە بۆنەی رۆژی جیهانی گەشتوگوزار
لە ئەمرۆی جیهاندا گەشتوگوزار وەك پێویستییەكی گرنگی مرۆڤ و بنەمایەكی بەهێزی ئابووری و پیشەسازییەكی سەردەمیانە هەژمار دەكرێ، بۆیە پیشەسازی گەشتوگوزار یەكێكە لە سەرچاوە سەرەكییەكانی داهاتی جیهان، رۆڵێكی گرنگی لە جوڵەی بازاڕەكان و بەهیزكردنی ئابووری هەیە، پێگەی جیاوازی لە جوڵەی ئابووری و داهاتی زۆربەی وڵاتانی جیهان داگیركردووە، ساڵانە زیاتر لە یەك ملیار و 400 ملیۆن گەشتیار بە جیهاندا گەشت دەكەن، زیاتر لە یەك ترلیۆن و 400 دۆلار داهاتی بۆ جیهان هەیە، كە بە ریژەی 11% ئابووری جیهان پێك دەهێنێت، زیاتر لە 300 ملیۆن هەلی كار لە جیهان دابین دەكات، گرنگی دان بە ژیان و گوزەران و دابینكردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە یەك ملیار مرۆڤ (گەشتیار) بۆتە ئەركی سەرجەم دامودەزگاكانی گەشتیاری و بابەتێكی سەردەمیانەی جیهان.
رێكخراوی جیهانی گەشتوگوزاری سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان، ساڵی 1979 بڕیاری یادكرنەوەی ساڵانەی دا، لە ساڵی 1980 تاكو ئەمڕۆ، هەموو ساڵێك لە 27/9 ئەم یادە بە لۆگۆ و بە دروشمی جیاواز لە پێناو چەند ئامانجێك كە خزمەتی پەرەپێدانی گەشتیاری دەكات بەرێوەدەچێت و بۆتە رۆژی جیهانی گەشتوگوزار، كە ئامانجی سەرەكی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گەشتیارییە. سەرەڕای هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و وەستاندنی كەرتی گەشتیاری، كە بۆتە هۆی زیانێكی زۆر بۆ كەرتەكە و لە دەستدانی 120 ملیۆن هەلی كار لە جیهان و وەستانی جوڵەی گەشتیاری بۆ ماوەی چەند مانگێك، بەڵام جاریكی تر كەرتی گەشتیاری جوڵەی تێكەوتۆتەوە و بەرەو ئاسایی بوونەوە هەنگاوی ناوە. بۆ گرنگی دان بە گۆندەكان و گەشتیاری ناوخۆیی، رێكخراوی جیهانی گەشتوگوزار ئەم ساڵ بە دروشمی (گەشتوگوزار و پەرەپێدانی لادێ) ئەم یادە دەكاتەوە، بەو ئامانجەی بتوانێ بووژانەوەیەك بخاتە لادێكان و گەشتی ناوخۆی گەشە پێبدات، كە بۆ سەردەمی كۆڕۆنا بە یەكێك لە بژاردە گرنگەكان دەزانێت.
چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستانیش گرنگی بە رۆژی جیهانی گەشتوگوزار دەدرێت، چونكە ئەو پێشكەوتنەی گەشتوگوزاری جیهان بەخۆیەوە دەبینێت، لە ئیستادا هەرێمی كوردستانی لێ بێبەش نییە، بۆیە دەمانەوێت لەم رۆژەدا ئەم پەیوەندیە بە هێزتر بكەین و سوود لە ئەزموونی گەشتیاری وڵاتان و رێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی وەربگرین و زیاتر پەرە بەكەرتی گەشتیاری بدەین. دەستەی گشتی گەشتوگوزار پلانی بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزاری لادێ داڕشتووە و یەكێك لە چالاكییە سەرەكییەكانی پلانی 2020 دانرابوو، بۆیە لە رۆژی جیهانی گەشتوگوزار بەدروشمی (بە گەشتوگوزار گوندەكانمان دەبوژێنینەوە) گرنگی بەپەرەپێدانی گەشتوگوزاری لادێ دەدەین، كە هاودروشمە لەگەڵ گەشتوگوزاری جیهان.
ساڵانی رابردوو كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان بە خێرایی بەرەو پێش هەنگاوی ناوە، لە زیاد بوونی ژمارەی گەشتیاران و لە زیادبوونی شوێنە خزمەتگوزارییە گەشتیارییەكان، ئەمەش بەپێی پلانێكی ستراتیژی كە لە لایەن دەستەی گشتی گەشتوگوزار دانراوە، مامەڵە لەگەڵ ئەم گەشەسەندن و پێشووەچونە دەكرێت، هەروەها ماستەرپلانی گەشتوگوزاری كوردستان لە ئێستادا دەست بەكارە و تاكو ساڵی 2025 پلانی بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتیاری داڕشتووە. وەبەرهێنانی گەشتیاریش هەنگاوێكی دیكەی كارەكانمانە، بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگین لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان، لە كۆی 1055 پڕۆژەی وەبەرهێنان كە بۆ ماوەی 10 ساڵ، لە ساڵی 2020 راگەیندراون، 227 پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری خراوەتە پلان. هەرچەندە لە ساڵی 2020 بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا زیانی زۆر بەر كەرتی گەشتیاری كەوت، كە بۆ ماوەیەكی كاتی پاشەكشەی كرد، بەڵام جێگای دڵخۆشییە كە ئێستا شوێنە گەشتیارییەكان كراونەتەوە و جوڵەیەكی باش كەوتۆتە‌ بەر كەرتی گەشتیاری و گەشتیاران لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان روو لە شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێم دەكەن.
سەرەڕای ئەم پێشكەوتنە، حكومەتی هەرێم لە كارنامەی كاركردنیدا گەشتوگوزاری لە ریزی كشتوكاڵ و پیشەسازی داناوە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گشتی گەشتوگوزار رایدەگەیەنن سەرەڕای هەبوونی كەمووكورتی لە كەرتی گەشتیاری، لە جێبەجێكردنی پلانی پەرەپێدانی گەشتوگوزار بەردەوام دەبین، تاكو گەشتیاری دەبێتە سەرچاوەیەكی سەرەكی داهات و كوردستان دەبێتە ناوچەیەكی گەشتیاری پێشكەوتوو. لە كۆتایدا بە پێویستی دەزانین لەم یادەدا پیرۆزبایی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئاراستەی گشت فەرمانبەر و كارمەندانی كەرتی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بكەین و دەستخۆشی لە راگەیاندنەكان و هەموو دامەزراوەكانی حكومەت و كەرتی تایبەت بكەین كە هەماهەنگ و هاوكارن بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار.
هەر شاد و سەركەوتوبن
دەستەی گشتی گەشتوگوزار
27/9/ 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

“به‌درێژایی شه‌قامی‌ سلێمانی – تاسڵوجە‌ ‌زیادەڕە‌وی بۆ سه‌ر موڵكی گشتی ئه‌نجامدراوه‌ “

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ دواداچونی سنه‌وبه‌ره‌ سوتاوه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ره‌تای ڕێگه‌ی سلێمانی – تاسلوجه‌وه‌ به‌درێژایی شه‌قامه‌كه‌ زیادەڕه‌وی ئه‌نجامدراوه‌ بۆ سه‌ر موڵكی گشتی، له‌ ئێستاشدا شاره‌وانی و دارستان و پاوانی سلێمانی خاوه‌ندارێتی ئه‌و زه‌وییه‌ ناگرنه‌ ئه‌ستۆ كه‌ سنه‌وبه‌ره‌كانی تێدا سوتاوه‌.

 

به‌رزان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ دواداچونی سنه‌وبه‌ره‌ سوتاوه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌ماڵپەری فەرمیی حزبەکەی  ڕاگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تایبه‌ت به‌و پرسه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌رئه‌نجامی به‌دواداچونی لیژنه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ڕاپۆرتی پۆلیس و پۆلیسی دارستان و داواكاری گشتی.

 

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی پێیگه‌یشتون ده‌ڵێت: له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییه‌ كه‌ سنه‌وبه‌ره‌كانی تێدا سوتاوه‌ كه‌وتۆته‌ سنوری ماسته‌ر پلانی سلێمانیه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دارستان و پاوانی سلێمانی ده‌ستبه‌رداری خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌ی بووه،‌ شاره‌وانی سلێمانی تا ئێستا خاوه‌ندارێتی نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

 

سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌كانی ئاینده‌ی لیژنه‌كه‌یان به‌رزان محه‌مه‌د ده‌ڵێت: له‌پلانماندایه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ خاوه‌ندارێتی ئه‌و زه‌وییانه‌ بده‌ین به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش سه‌وز بكه‌ینه‌وه‌ و به‌پشت به‌ستن به‌ ڕاپۆرتی پۆلیس و داواكاری گشتی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م و به‌رپرس له‌ سوتاندنی ئه‌و سنه‌وبه‌رانه‌ سزا بدرێن و لێپێچینه‌وه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌و پڕۆژانه‌ بكرێن كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ زیادەڕه‌وییان كردووه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان