ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

داوا دەكرێت بارزانی بێتە سلێمانی
“كلیلی كردنەوەی دەرگای ئاشتی و هیوا لەدەستی مەسعود بارزانییە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پەڕلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت، بژاردەی سەرەكی و یەكەم بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە پڕقەیراناوییە، هاتنە دەنگ و هاتنەسەرخەتی بەڕێز كاك مەسعود بارزانییە!!؟

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، لەم دۆخە شێواوەی هەرێم (قەیرانی ئابوری و بێموچەیی،خۆگیڤكردنەوەكانی كازمی و بەغدای سەنتەر، شەڕپێ فرۆشتنەكانی توركیاو ئێران، دۆخی كارەساتباری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سەرهەڵدانەوەی داعش و توندبوونەوەی تەعریب، پەرتەوازەیی هێزەكوردستانیەكان، بێ متمانەیی گەل بە حكومەتەكەی، زۆربوونی دیاردەكانی خۆكوشتن و جیابوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی خێزانی كوردی، بێ هیوایی و بێكاری گەنجان و پیربون و قەیرەبوون هاوسەرگیریەكیان بۆ پێكناهێنرێت، ڕەشبینی نەوەی نوێمان، نەخۆشی و پەتای كۆرۆنا) و دەیان كێشەی تر كە یەخەی بە هەرێم و ماڵ بەماڵی كوردەواری گرتووە.
چارەسەر ئەوەیە ڕێزدار كاك مەسعود) بەیاوەری (كاك نێچیرڤان)و(كاك مەسرور)تەشریف بێن بۆ سلێمانی.

دەقی نووسینەكە…
بژاردەی سەرەكی و یەكەم بۆتێپەڕاندنی ئەم دۆخە پڕقەیراناویە،هاتنە دەنگ و هاتنەسەر خەتی بەڕێز كاك مەسعود بارزانی یە!!؟

وەك كوڕە كوردێكی سوتاو بۆ ئایندەی ئەم هەرێمە، بگرە كوردستانیانی هەموو دونیا بە پەنجا ساڵ تەمەنەوە، كەبەشی خۆم(هەوراز و نشێو، ساردی وگەرمی، كونەتەیارە و ئەنفال و كیمیاباران و كۆڕەو، ئاوارەیی و ماڵ سوتان، كارەسات و زۆربەی شەڕەكانی ناوخۆو ناو ووڵات)م بینیوە ئەم پێشنیارە دەخەمەوەڕوو..

لەم دۆخە شێواوەی هەرێم (قەیرانی ئابوری و بێموچەیی، خۆگیڤكردنەوەكانی كازمی و بەغدادی سەنتەر، شەڕپێ فرۆشتنەكانی توركیاو ئێران، دۆخی كارەساتباری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سەرهەڵدانەوەی داعش و توندبوونەوەی تەعریب، پەرتەوازەیی هێزەكوردستانیەكان، بێ متمانەیی گەل بە حكومەتەكەی، زۆربونی دیاردەكانی خۆكوشتن و جیابوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی خێزانی كوردی، بێ هیوایی و بێكاری گەنجان و پیربون و قەیرەبوون هاوسەرگیریەكیان بۆ پێكناهێنرێت، ڕەشبینی نەوەی نوێمان، نەخۆشی و پەتای كۆرۆنا)و دەیان كێشەی تر كە یەخەی بە هەرێم و ماڵ بەماڵی كوردەواری گرتووە.
چارەسەر ئەوەیە ڕێزدار(كاك مەسعود) بەیاوەری (كاك نێچیرڤان)و (كاك مەسرور)تەشریف بێن بۆ (سلێمانی)و كاتی خۆی (خوالێخۆشبوان مام جەلال و كاك نەوشیروان سەردانی (پیرمام)یان كرد و بۆ ڕۆژی خۆی كارێكی گەورە بوو كە تەبایی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمجار نۆرەی كاك مەسعود بارزانییە)و ئەم كارانە ئەنجام بدات:
١/تەشریف بەرن بۆ سەر مەزاری خوالێخۆشبوان مام جەلال و كاك نەوشیروان و فاتیحایەك بۆ ڕوحیانەتیان بخوێنێت، دڵنیام یادەوەری ڕۆژانی ڕابردوو بەتاڵی و شیرینیەوە دەكەنەوەو كاریگەری ڕوحی بۆ ئێمەی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی دەبێت.
٢/دوایی تەشریف ببەن بۆ مزگەوتی گەورەو مەزاری كاك ئەحمەدی شێخ ئەو مزگەوتەی ساڵی ١٩٩٢ یەكەم جار ڕوفاتی خوالێخۆشبوان (مەلامستەفای بارزانی وكاك ئیدریس) هێنرانەوە مزگەوتی گەورەی شاكارە مەزنەكەی بابانیەكان .
٣/پاشان كۆبوونەوەیەكی پێنج قۆڵی بەسەرپەرشتی كاك مەسعود لەمزگەوتی گەورەو لەسەر مەزاری كاك ئەحمەدی شێخ ئەنجام بدەن، كە هەرچوار كوڕو برازاكانی خۆی(كاك پاڤێڵ وكاك مەسرور وكاك لاهور وكاك نێچیرڤان) ئامادەبن، گەر پێویستی كرد داوا لە بەڕێز (هێرۆخانم) بكات (گۆچانە)كەی مام جەلال لەگەڵ خۆی بهێنێ، چونكە ئەو شاهیدیە لەدونیاو بارەگای خودا لەقیامەت دەدەم، لەسەردانێكی دووساڵ لەمەوپێشی ڕێزدار مامۆستا سەڵاحەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كە بەندە لەخزمەتیا بووم بۆلای (هێرۆ خانم) ووتی(هەتا من لەژیاندا بمێنم نابێت شەڕی ناوخۆ ڕووبداتەوە) لەسەر مەزاری كاك ئەحمەدی شێخ كۆتایی بەكێشەكان بهێنرێت و دواتر پێكەوە ئەم هەنگاوانە بنێن:
١/پارتی و یەكێتی هەریەكەیان دووملیار دۆلار بهێنن پارەی حزب و كۆمپانیا و كاربەدەستەكانیان (كەبەدڵنییاییەوە هەیانە)و بیكەنە مژدە بۆ خەڵكی كۆسكەوتووی كوردستان، لەبەرە جەژنی قوربان كە بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرین ونائومێدتان ناكەین ، لەلایەكی تر هێمای قوربانیدانە بە بەرژەوەندیە كەسی و حزبیەكان بۆ سوودی گشتی.
٢/بڕیاری چاكسازیەكی گشتگیر و ڕاستەقینەی بێ پێچوپەنا لەسەرجەم جومگەكانی حوكمڕانی، هەردوو حزب لەخۆیانەوە دەست پێبكەن تاببنە سەرمەشقێك و مێژوو تۆمار بكەن لەسەردەمی نائومێدیدا.
٣/ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەرجەم حزبە كوردستانیەكانی هەر چوار پارچەی كوردستانی دڵی گەورە بۆ دانانی ستراتیژی نەتەوەیی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و دوورخستنەوەی مەترسیەكان لێی وكۆتایی هێنان بەشەڕو خوێن ڕێژی لەنێوان حكومەت وهەرچوار گەلی فارس و تورك و كورد و عەرەب و داواش لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی ونەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا وكۆمكاری عەرەبی و ووڵاتانی ئیسلامی بكرێت چاودێر و هاوكاربن بۆ هێنانەدی ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر بنەمای (ڕێزو ماف و بەرژەوەندی هاوبەش).
بەڕێز كاك مەسعود بارزانی بەم هەنگاوانە دڵی كوردستانیان و ئاشتیخوازانی هەرێمی و جیهانی خۆش دەكات و خودای گەورەش بەپێی نیەت و كۆشش هاوكارو پشتیوانمان دەبێت، چونكە قەوارەی هەرێم وگەلی كوردستان و هەموو هێزەكان بەگشتی و خودی ( پارتی و یەكێتی)ش بەتایبەت لەبەردەم تەنگژەدان و لەم دۆخە پڕ كێشەو نائومێدیەدا كە لە سەدساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە، چونكە ئەمجارە خۆمان سەبەبكارو هۆكاری ئەوەڵ و ئاخرین.
ئەم كلیلە لەدەستی كاك مەسعودایە دەرگای ئاشتی و هیوای پێبكاتەوە، چونكە وەك بەڕێز (مامۆستا محەمەد فەرەج) ئەمینداری پێشووی یەكگرتوو لەدیدارێكدا بەكاك مەسعودی فەرموو بوو (كێشەی ئێوەی سەركردەكان و حزبەكان (دوژمنایەتی) نیە بەڵكو (حەساسیەتە) دەنا چلۆن كێشەكان بە(٦٤)كۆبونەوەی هاوبەشی لیژنەی پارتی ویەكێتی لە(پیرەر)چارەسەر نەبێت كەچی بەیەك سەردانی بەڕێز مام جەلال چارەسەرببێت).
گەر ئەم بژاردە نەگیرایەبەر، بژاردەی دووەم وسێیەم هەن، بەڵام ئەوكات بەداخەوە گرێكان لەدەستەوە دەكەونە ددان.
خودایە سەركردەو كاربەدەستانمان هاوكارو كۆمەك بكەیت بۆ خێرو خۆشی وچاكەو بەرژەوەندی گەلی كوردستان وكۆتایی بەسەر جەم ناخۆشی وناتەباییەكانمان بهێنی.
شادكردنی گیانی شەهیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان لەسەد ساڵی ڕابردوو، داخوازی ئەم هەنگاوەمان لێدەكات.

خزمەتكار
ئەبوبەكر هەڵەدنی
١ی تەمووزی ٢٠٢٠

کوردستان

دوواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەك شەممە 39 تووشبووی نوێ لە ناوچەكانی باكوری سوریا تۆماركراون و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر تۆماركراون كە زۆرترینیان لە قامشلۆ 9 تووشبوو، حەسەكە 17 تووشبوو و لە شارۆچكەی گركێ لەگی-یش 4 تووشبوو تۆماركراون.

ئاشكراشیدەكات، دوو تووشبووی كۆرۆنا لە كۆبانی گیانیان لەدەستداوە و 7 تووشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە و كۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە هەزار و 398 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەم هەواڵە نوێدەكرێتەوە..
خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان دەستیپێكرد

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ شەممە لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە شاری سلێمانی مامۆستایان نەچوونە هۆڵەكانی خوێندن و خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

پەیامنێری (خەڵك) لە شوێنی خۆپیشاندانەكەدا وتی: خۆپیشاندەران لە پێش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا كۆبوونەتەوە و خۆپیشاندانیان سازكردووە و خەڵكی دیكەشیان لەگەڵدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد خۆپیشاندەران داوای خەرجكردنی موچەكانیان دەكەن كە ماوەی چەند مانگە پێیان نەدراوە لەگەڵ دابەشكردنی موچە مانگانە لە كاتی خۆیدا.

ناڕازییەکان کە مامۆستایان ڕابەرییان دەکەن لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی گردبوونەتەوە و دروشمی جۆراوجۆر دەڵێنەوە.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە بەڕێپێوان بەڕێبکەون بۆ بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی و لەوێ بەیاننامەی خۆیان بخوێننەوە و تێیدا کۆی داواکارییەکانیان دەخەنەڕوو و هەنگاوی دواتریان ئاشکرادەکەن.

هاوكات لە شاری كەلار و كۆیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێكردووە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی شارەكانیاندا كۆبوونەتەوە.

هاوكات بڕیارە لە شاری هەڵەبجە و رانیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەبچێت.
زانیاری نوێتر…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر

خەڵك- بەشی هەواڵ

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی.

سەرچاوەیەك بۆ الاخباریە وتی: ئەعرەجی لەگەڵ شاندێكی ئەمنی گەیشتووەتە هەولێر.

ناوبراو لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆدەبێتەوە.

زانیاری زیاتر لەبارەی سەردانەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشە و هۆشدارییەكانی ئەمریكا بۆ عێراق لەسەر هێرشكردنەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەلایەن ملیشیا چەكدارەكانەوە.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەیی هاوكاری و پشتیوانی بۆ دابینكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق نیشانداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان