ڕۆژی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراقە



لە ڕۆژی گۆڕی بە کۆمەڵی عێراقدا، کەسوکاری ئەنفالکراوانیش لە پای کەموکوڕی حکومەتی عێراق و هەرێم خۆیان سەردانی ڕووفاتی قوربانیەکانیان کرد.

لە عێراقدا ڕۆژی ١٦ی ئایار بە ڕۆژی گۆڕی بە کۆمەڵ دانراوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵ لە ١٦ی ئایاری ٢٠٠٣ دۆزرایەوە.

دوێنێ کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و چالاکوان و ڕێکخراوەکانی بواری ئەنفال چوونە بەغدا، دواتر بەڕێکەوتن بۆ پارێزگای موسەننا و قەزای سەماوە، کە زیندانی نوگرە سەلمان لەوێیە.

کەسوکاری ئەنفالکراوەکان لەو ماوەیەدا جگە لە نان و ئاو هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەکی دیکەیان نەخواردووە، وەک گوزارشتێک بۆ ئەو ڕۆژە سەختانەی، کە جگە لە ئاو و پارچەیەک نان هیچی دیکە نەبووە.

شەو لەسەر گۆڕە بە کۆمەڵەکانی نێوان قەزای سەماوە و سەلمان مانەوە، کە لەنێوان ئەو دوو قەزایەدا نزیکی ١٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵ هەیە.

بەم مانەوەیان لەسەر گۆڕە بە کۆمەڵەکان، ویستیان ئەو پەیامە بە حکومەتی هەرێم و عێراقیش بڵێن، بەهۆی کەمتەرخەمیەوە ناچارن، کە خۆیان سەردانی ڕووفاتی کەسوکارەکانیان بکەن.

پاش سەردانی گۆڕەکانیش گەڕانەوە بۆ گەرمیان.

بەهای دۆلار زۆرترین دابەزینی تۆماركرد
پێشت بەهای دۆلار زۆرترین دابەزینی تۆماركرد
وەزیرێكی هەرێم زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات
دواتر وەزیرێكی هەرێم زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار