كاروان گەزنەیی وردەكاری هەوڵی “تیرۆركردنی” ئاشكرادەكات

  • 666 بینین

كاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان وردەكاری “هەوڵی تیرۆر كردنی” ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتی ڕەوتی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكات.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە نزیك یەكێك لە بازگەكان، كە تێپەڕبووم بەرەو شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلەكەمدا و كاتێك دابەزیم تەقە بە ئاراستەی ئەو شوێنە كرا، كە من لە ئۆتۆمبێلەكەدا دانیشتبووم.

وتیشی، “تەقە بە ئاڕاستەی تیرۆركردنم كراوە و دوای ئەوەی خۆم ناساند تەقەی زیاتر بە ئاڕاستەمان كرا و پاسەوانێكم برینداربوو”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم، كە خۆی سەرپەرشتی ڕەوتی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكات و لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكان لەسەر هێڵە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران”.

بڕیاری پێدانی پێشینەیەك بە فەرمانبەران درا
پێشتر بڕیاری پێدانی پێشینەیەك بە فەرمانبەران درا
بەوێنە؛ شاجوانی وڵاتان پێكەوە چوونە میسر
دواتر بەوێنە؛ شاجوانی وڵاتان پێكەوە چوونە میسر
پەیوەندیدار