بڕیاری پێدانی پێشینەیەك بە فەرمانبەران درا



بانكی ڕافیدەینی حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی پێشینەیەكی نوێ‌ بە فەرمانبەران و كارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری لەڕێگەی پێدانی ئەلیكترۆنییەوە.

بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشینەیەكی نوێ‌ دەدەن بە فەرمانبەران بە گشتی و هەروەها كارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری، كە لە 5 ملیۆن دینار دەستپێدەكات تا دەگات بە 25 ملیۆن دینار.

ڕاشیگەیاندووە، خەرج كردنی پێشینەكە لەڕێگەی ئاگاداركردنەوەی فەرمانبەرەكەوە دەبێت بە نامەی مۆبایل، كە ئاگادار دەكرێتەوە لە پێدانی ئەو پێشینەیە دوای تەواو كردنی ڕێكارەكان.

جەختیشی كردۆتەوە، خەرج كردنی پێشینەكە لەڕێگەی ماستەر كاردەوە دەبێت، كە پارەكە دەخرێتە سەر هەژمارەكەی.

بانكی ڕافیدەین داوا لە فەرمانبەران دەكات، سەردانی لقەكانی بانك یان دەروازەكانی بانكەكە بكەن بۆ وەرگرتنی ئەو پێشینەیە.

وەزیرێكی هەرێم زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات
پێشت وەزیرێكی هەرێم زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات
كاروان گەزنەیی وردەكاری هەوڵی “تیرۆركردنی” ئاشكرادەكات
دواتر كاروان گەزنەیی وردەكاری هەوڵی “تیرۆركردنی” ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار