ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

گەشتی ئاسمانی لە سلێمانیەوە بۆ توركیا ئەنجام دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكرای دەكات، سبەی شەو یەكەم گەشتی ئاسمانی ناچاری لەنێوان سلێمانی ‌و توركیا ئەنجام دەدرێت و تەنها بۆ بردنەوەی هاووڵاتیانی بیانییە.

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە 14ی ئاداری ڕابردووەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق ڕاگیراون و تا ئێستا بڕیاری دەستپێكردنەوەی تەواوی گەشتەكان نەدراوە.

ڕاشیگەیاند، كە سبەی شەو یەكەم گەشتی ئاسمانی ناچاری لەنێوان سلێمانی ‌و توركیا ئەنجام دەدرێت و لەلایەن كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانیەوە و تەنها گەشتی ڕۆیشتنە بۆ ئەستەنبوڵ و بۆ بردنەوەی هاووڵاتیانی بیانییە، كە لێرە گیریان خواردبوو.

جەختیشی كردەوە، كە تا ئێستا گەشتەكان بەهۆی كۆرۆناوە دەستیان پێ‌ نەكردۆتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانەی خاوەنی پاسپۆرتی بیانی یان هەڵگری ئیقامەی توركیا‌ و وڵاتانی ترن و بەهۆی قەدەغەی فڕۆكەوانیەوە گیریان خواردووە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ توركیا و نرخی بلیتێكیش هەرزانترە بە بەراورد بە ڕابردوو.

داخستنی فڕۆكەخانەكان بەهۆی كۆرۆناوە زیانی زۆری لە داهاتی فڕۆكەخانەكان و كەرتی گەشتوگوزار گەیاندووە و زۆربەی كۆمپانیا ‌و نووسینگە گەشتیاری داخراون‌ و كارمەندەكانیان ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شاندێكی پسپۆڕ ڕەوانە دەكرێت
لە دەریای نەجەف بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاردەدات لەدەریای نەجەف بەشوێن بیرە نەوتدا بگەڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕەزامەندەی دەربڕیوە لەسەر ناردنی شاندێكی پسپۆڕ لە بواری گەڕان، تا لە دەریای نەجەفدا بەشوێن نەوتدا بگەڕێت”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”ڕەوانەكردنی ئەو شاندە پسپۆڕە، بۆ گەڕانە سەبارەت بە ئەگەری بوونی كێڵگەی نەوتی لە دەریاكەدا”.

عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە بڕیاری وەزیری دارایی، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە كە لە پێناو چاكسازی زیاتر لە دەروازە سنووریەكان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە كاری گومرگیدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی واژۆ كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان