ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سبەی، كۆبوونەوەی لوتكەی ئێران و ڕوسیا و توركیا ئەنجام دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، سبەی هەریەكە لە پۆتین و ئەردۆغان و ڕۆحانی كۆدەبنەوە..

دیمیتری پیسكۆف وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 1-7-2020 هەریەك لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆك كۆماری ڕوسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا و حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسێك كۆدەبنەوە.

ئاشكراشیكرد، كۆبوونەوەكە بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆسییەی سوریا و دواین پێشهاتەكانی ئەو وڵاتەیە لە چوارچێوەی دانوستانەكانی ئەستانەدا.

جیهان

گۆتێرێز: كۆرۆنا هەڕەشەیە بۆ سەرهەڵدانی ململانێی نوێ‌

خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت: ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڕەشەیە لەچڕبوونەوەی ململانێكانی ئێستا و سەرهەڵدانی ململانێی نوێ.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنها هەڕەشە نییە لەو دەستكەوتانەی جیهان بەدەستی هێناوە لەبەرەنگاربوونەوەی هەژاری و بنیادنانی ئاشتی، بەڵكو هەڕەشەیە لەچڕبوونەوەی ململانێكانی ئێستا و سەرهەڵدانی ململانێی نوێ.

سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وتیشی: داواكەی لەمانگی ئاداری ڕابردوو بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ لەململانێكان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەك لە لایەنە ناكۆكەكان شەڕكردن بوەستێنن، بەڵام ئەو پەتایە نەبووە هۆی پاڵنان بەهەندێك لایەنی ناكۆكەوە بۆ وەستان و هەڵپەساردنی شەڕ و كوشتارەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەی گیانیانلەدەستدان بە كۆرۆنا 750 هەزار كەسی تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ئامارێكی ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسایی (فرانس پرێس)، ژمارەی ئەوانەی لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، 750 هەزار كەسی تێپەڕاند.

هەر ئەمڕۆ زانكۆی (جۆن هۆبكنز)ی ئەمریكایی لە ماڵپەڕی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژمارەی گیانلەدەستدان و ئەوانەی لە جیهاندا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئاشكراكرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتبوو”پەتاكە تائێستا 188 دەوڵەتی گرتۆتەوە، ژمارەی تووشبوانیش گەیشتۆتە 206.208.847 كەس”، زیادبوونی ژمارەكەش لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا گەیشتە نزیكەی 565 هەزار كەس.

ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بە (كۆڤید-19) ناودەبرێت، لە كۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وۆهانی هەرێمی هۆبی لە وڵاتی چین دەركەوت، دواتر بە هەموو جیهاندا بڵاوبۆوە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش لە مانگی ئاداری ڕابردوودا نەخۆشییەكەی وەك پەتایەكی جیهانی پۆلێن كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەركردەیەكی گەورەی ئیخوان موسليمین كۆچی دوایی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی گەورەی ئیخوان موسلیمین لە میسر لە زینداندا كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە میسر، هەواڵی كۆچی دوایی عیسام عوریان گەورە سەركردەی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین لە گرتووخانەكانی ئەو وڵاتەدا ڕاگەیەندرا.

هەر لەو بارەیەوە پارێزەرەكەی عوریان بە (بی بی سی)ی ڕاگەیاند” دەسەڵاتداران ئاگادارییان كردووە كە مردنی بریكارەكەی سروشتییە”، ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاندبوو، مردنی ئەو سەركردیەی ئیخوان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە، لە ئاكامی شەڕە قسەی لەگەڵ ژمارەیەك زیندانی كۆمەڵەی ئیخواندا لەنێو گرتووخانەكە.

عوریانی تەمەن 66 ساڵ كە لە ساڵی 2013وە لە زینداندایە، لەسەر چەندان كەیس حوكمدراوە، دادگاكانی میسریش چەند حوكمێكیان لەدژی دەركردووە، بە تایبەت حوكمی زیندانی تاهەتایی كە لە مانگی ئابی 2014 لەسەر كەیسی (مزگەوتی ئیستیقامە)، بەسەریدا سەپێنرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان