ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“بەغدا داوای سەرجەم نەوتی هەرێم و 50% داهاتی خاڵە سنوورییەكانی هەرێم دەكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد: بەغدا داوای سەرجەم نەوتی هەرێم و 50% داهاتی خاڵە سنوورییەكانی هەرێم دەكات، لەبەرامبەردا هەرێم داوای 650 ملیار دینار مانگانە دەكات.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێم بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: حكومەتی ناوەند داوای سەرجەم نەوتی هەرێم و 50% داهاتی خاڵە سنوورییەكان دەكات، لەبەرامبەردا بەغدا 600 ملیار دینار دەداتە هەرێم.

سەرچاوەكە وتیشی: لەبەرامبەر ئەو داواكارییەدا پێدەچێت حكومەتی هەرێم ڕازی بێت بە پێدانی 50% داهاتی خاڵە سنوورییەكانی بە بەغدا بەمەرجێك حكومەتی ناوەند مانگانە 650 ملیار دینار بداتە هەرێم و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسیش دابین بكات”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشیسختەڕوو: بڕیارە سبەینێ‌ كاتژمێر 10ی بەیانی وەفدی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ بەغدا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆببنەوە و دوای بڕیاری كۆتایی پاش نیوەڕۆكەی بچنەوە بەغدا”.

ئابوری

بانكی شارەزوو: سبەینێ‌ هەینی و ڕۆژی شەممەش دەوام دەكەین

خەڵك – یەحیا حبیب

بەهۆی ئەوەی بەشێك لە هاووڵاتیانی شارەزوور تا ئێستا هاوكارییەكەی حكومەتی هەرێمیان وەرنەگرتووە، بانكی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، “سبەینێ‌ هەینی و ڕۆژی شەممە دەوام دەكەین و هاووڵاتیان دەتوانن سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی هاوكارییەكەی حكومەت”.

بە پێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) ڕۆژەكانی چوارشەممە و پێنجشەممە بانكی شارەزوور دەستی كرد بە دابەشكردنی بڕی 100 هەزار دیناری هاوكاری حكومەت بۆ هەژارانی سنوورەكە كە پێشتر لە چاودێری كۆمەڵایەتی شارەزوور فۆڕمیان پڕكردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بانكی شارەزوور لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند، “بەهۆی ئەم دۆخە ناهەموارە بڕیارمانداوە سبەینێ‌ هەینی و شەممەش دەوامی فەرمی بكەین لە پێناو هاووڵاتیان بۆ ئەوەی بڕی هاوكاریەكەی حكومەت وەربگرن”.

بە پێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە هەزار خێزان هاوكارییەكەی وەرگرتووە لە بانكی شارەزوور و ژمارەی ئەو كەسانەشی ناویان گەڕاوەتەوە بریتییە لە 2042 خێزان لە شارۆچكەی شارەزوور.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی بانكی شارەزوور، دەبێت ئەو كەسەی ناوی هاتووەتەوە خۆی ئامادەیی هەبێت و كارتی نیشتمانی و فۆڕمی خۆراكی پێبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە.. بەهۆی زۆری بارانبارین نوێژەكان كۆدەكرێنەوە

خەڵك -یەحیا حبیب

بەهۆی نالەباری كەش و هەوا و زۆری بارانبارین لە شارەزوور مامۆستایانی ئاینی لە بەشێك لە مزگەوتەكانی شارۆچكەكە هەڵدەستن بە كۆكردنەوە و پێشخستنی نوێژەكانی (نیوەڕۆو عەسر) و (مەغریب و عیشا) پێكەوە.

كۆكردنەوەی نوێژەكان چییە:
كۆكردنەوەی نوێژ، بریتیە لە ئەنجامدانی دوو نوێژی (واجب) لە یەك كاتدا، ئەنجامدانی نوێژی (نیوەڕۆ و عەسر) و (مەغریب و عیشا) لە كاتی یەكێكیاندا لە بەر نەخۆشی یاخود خراپی كەش و هەوا و گەشتكردن ئەنجام دەدرێت بەڵام نوێژی بەیانی لەگەڵ هیچ نوێژێكدا كۆناكرێتەوە و دەبێت لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

بەڵگە لە سەر كۆكردنەوەی نوێژەكان:
عەبدوڵا بن عەباس یەكێك لە هاوەڵانی پێغەمبەری ئیسلام دەڵێت، “پێغەمبەر درودی خودای لە سەر بێت نوێژەكانی نیوەڕۆ و عەسر هەروەها مەغریب و عیشای پێكەوە ئەنجامداوە بە بێ هەبونی ترس و گەشتكردن “.

شێوەكانی كۆكردنەوەی نوێژ:

(جمع و تقدیم) هێنان و ئەنجامدانی نوێژی عەسر بۆ لای نیوەڕۆ یاخود ئەنجامدانی نوێژی عیشایە لەگەڵ نوێژی مەغریبدا.

(جمع و تأخیر) بە پێچەوانەوەیە، ئەنجامدانی نوێژەكانی نێوەڕۆ لەگەڵ عەسر و مەغریب لەگەڵ عیشادایە.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و زستاندا، بەهۆی زۆری بارانبارین یاخود هاتنی كڕێوەدا، مامۆستایانی ئاینی بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم نوێژەكان كۆدەكەنەوە و یەكێك لە سونەتەكانی پێغەمبەری ئیسلام زیندوو دەكەنەوە.

ئەمە وێڕای زۆرینەی مامۆستایانی ئاینی ئەو سونەتە زیندوو ناكەنەوە بەهۆی هەبونی هۆكارەكانی هاتوچۆ و زۆری مزگەوتەكان و نزیكیان.

No description available.No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“لەم قەیرانانەدا زامنكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرەكیتیرن پێویستیە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پێشووی پەڕلەمانی عیراق  ڕایدەگەیەنێت، هەرێم ئامادە نیە پرۆسەی نەوت تەسلیمی بەغدا بكات، بەغداش هەموو هەوڵەكانی خسۆتەگەڕ لە قۆناغی ئێستادا بڕێك نەوتی هەرێم لە ڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێ و لە قۆناغی داهاتوودا هەموو پرۆسەكە بخاتە بندەستی خۆی.

سالار مەحمود، ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی عیراق و چاودێری سیاسی ڕایگەیاندووە، گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم وای كردوە كۆمپانیاكان كۆنترۆڵی سەرچاوەی سامانی سروشتی هەرێم بكەن و لە هەر هەوڵێكی دەربازبووندا دادگاكانی بەریتانیا بەكار دێنن وەك لە ڕابردوو لەسەردەمی ئاشتی هەورامی سزای ماددی هەرێمیان دا.

ڕاشیگەیاندووە، چارەسەر ئامادەیی هەرێمە بە بەردەوامی لەبەغدا بۆ دەستەبەری شایستە داراییەكانی كوردستان بە گفتوگۆو گەیشتن بە رێكەوتن لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی داهاتوو، لەناو ئەم فرە قەیرانانەدا زامنكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرەكیتیرن پێویستیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان