ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مامۆستایەكی زانكۆ: ٨٩٪ مووچەی فەرمانبەران بڕاوە نەك ٢١٪

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایەكی زانكۆ لە شیكارییەكدا ڕوونیدەكاتەوە كە حكومەتی هەرێم ٨٩٪ی مووچەی فەرمانبەرانی بڕیوە نەك ٢١٪.

سەروەر حەمە مامۆستای زانكۆ لە شیكارییەكدا ڕوونیكردووەتەوە، بە شرۆڤەی هاوكێشەیەكی زۆر سادە دەتوانرێت بسەلمێنرێت كە ڕێژەی بڕینی مووچەی فەرمانبەران لە ٨٩٪، چونكە:

یەكەم/ بە دوو مانگ جارێك مووچەیەك دەدرێ، كەواتە ئۆتۆماتیكی لە ٥٠٪ مووچەی هەموو فەرمانبەرێك بڕاوە.
دووەم/ بە بڕیاری حكومەت لە ٢١٪ مووچەی هەموو فەرمانبەرێك بڕاوە.

سێیەم/ بە هۆی ڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە ٢٠١٦ـەوە، مانگانە زۆرینەی هەرە زۆری فەرمانبەران لە ١٨٪ لە مووچەكانیان دەبڕدرێت.

واتە ٥٠٪ + ٢١٪ + ١٨٪ =٨٩

هەروەك ڕوونیشكردووەتەوە: كەواتە دۆخی ئێستای فەرمانبەران؛ لە دۆخی هەژارییەكی بەربڵاوی ڕانەگەینراو دەچێت. بۆیە زۆر گرنگە تەواوی هێز ‌و حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەم قۆناغە نەخوازراوە ئالۆزەی سیاسی تێ پەڕێنن ‌و، قۆناغی ئاشتەوایی ‌و ئاساییكردنەوە دەست پێ بكرێت. چونكە بێ گومان لەم قەیرانە دارایییە تاقەتپڕووكێن ‌و دۆخە سیاسییە یەكجار ئاڵۆزەی هەرێمی كوردستان، ململانێی ناتەندروست ‌و شەڕی ڕاگەیاندن ‌و بەیاننامەی توند ‌و، زمانی زبری لایەنەكان بە كەڵكی دۆخەكە‌ و ژیانی هاونیشتیمانیی ماندوو نایەت، ئەوەندەی كە لێكتێگەییشتن‌ و دیالۆگ ‌و خۆخستنە ژێر باری لێپرسراوێتیی نیشتمانی خزمەتێك بە ڕەوشەكە دەكات.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان