ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک وێنەی ئەو ساتانەی گەورەکان لە منداڵ خراپترن


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی ڕاستەقینەیە کە نیشانی دەدات زۆرجار پیاوە بەتەمەن و  گەورەکانیش چێژ لە گاڵتە و ڕەفتارە منداڵانەکان دەبینن:

 

پیری دڵ گەنج

 

باوکم بەم جۆرە دراوسێکەمانی ترساد کە گوایە مردووە

 

منداڵەکان پێیان سەیرە!

 

کاتێک لەگەڵ مێردەکەم دەچمە بازار

 

منیش حەزم لە جۆلانەیە

 

 

لە چاویدا دیارە چەند چێژی لێدەبینێت

 

ئەو نیشانەی گیتارە لە هەموو تەمەنێکدا دەکرێت

 

ئیدی سەرەی منە!

 

لە منداڵەکان زیاتر چۆتە نێو فیلم کارتۆنەکەوە

 

کاتێک ژنەکەم ناهێڵێت هاوڕێکانم بەرمە ژورەوە

 

 

ریکلام

ژیاندۆستی

ئەم تاقیکردنەوەیە بکە و نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانە


خێزان

ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکی دەروونیە کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و  نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانیت:

 

تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمان بڵێ سەرەتا کام گوڵەت بینی:

 

گوڵی (شلێر)

تۆ کەسێکی داهێنەر و هەستیاریت، توانایەکی ناوازەیت هەیە بۆ لێکدانەوەی شتەکان و بینینیان و تێڕوانینەکانت جیاوازن

 

گوڵی ئەفیون 

کەسێکی زۆر ئارام و خۆڕاگریت، ڕەنگە دەریایەک لە هەست و سۆز لە ناختدا هەبێت، بەڵام توانای ئەوەت هەیە خۆتبگریت و دەری نەبڕیت.

 

 

گوڵی پاتونیا

 

کەسێکی زۆر ئارام و ئاشتی خوازیت، هەنگاو بە هەنگاو هەوڵی گەشتن بە ئامانجەکانت دەدەیت بەبێ پەلەکردن و شڵەژان.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ ئامۆژگاری گرنگ بۆ ئەو کەسانەی زۆر لە هۆتێلدا دەمێننەوە


خێزان

هەندێک کەس زۆر گەشتەکەن و ماوەیەکی زۆریش لە هۆتێکدا دەمێننەوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەلێک ئامۆژگاری گرنگە بۆیان کە دەتوانن سودی لێببینن:

 

-گەر سپلێتەکە کاری نەکرد خاولەیەک تەڕ بکە و بیکە بەر پەنجەرەکە و بیکەرەوە، دەتوانیت لیمۆی لە پشتەوە دابنێت بۆی بۆنی هەواکە خۆش بکات.

-بۆ دروستکردنی سپیکەر مۆبایلەکەت بکە ناو کوپێکەوە ولەویادا هەڵی بکە

– جلگرەیەک بکە بە قەدی فوڵچەی ددانەکەتەوە، تا دەمەکەی بەر هیچ نەکەوێت و پیس نەبێت

– دەتوانیت  USB تەلەفیزیۆن بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایلەکەت بەکار بهێنیت

– عەلاگەیەک بکەرە کونی مەغسەلەکەوە و لەویادا جلەکانت بشۆرە.

– دەتوانیت بۆری پەردەکە بۆ جل هەڵواسین بەکار بهێنیت

– لە ڕێگەی کاغەزی ئەلەمنیۆم، بە ئوتوو تۆست دروستبکە

– بە کتری ئاو گەرمکرد هێلکە بکوڵێنە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٧ ڕێگا بۆ مامەڵەی درووست لەگەڵ کەسێکدا کە لێت توڕەیە


خێزان

زۆرجار ڕوودەدات کە لەگەڵ کەسێک شەڕ و ناکۆکیت دەبێت، کە ئەوەش شتێکی ئاساییە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بزانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک ڕێنماییە بۆ مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسەی لێت توڕەیە:

 

-کاتێک گفتوگۆی لەگەڵ دەکەیت لەبیرت نەچێت کە عاقڵانە ڕەفتار بکەیت، واتە بەهەمان شێوەی ئەو مەبە و میهرەبانی لەدەست مەدە.

-کۆنتڕۆڵی هەست و سۆزت خۆت بکە و مەکەوە ژێر کاریگەری عاتفەوە بۆ بڕیاردان لە بەرامبەر ئەو کەسەی لێت توڕەیە.

-هەوڵبدە لە کێشەکە تێبگەیت و بزانیت کە چییە، نەک ئەوەی بەجۆرێک قسە بکەن کە کەس لەکەس تێنەگات.

-لەوە مەترسە کە تۆ هەڵە بیت، واتە تەنها لەبەر ئەوەی کە نەڵێن هەڵە بوویت، بەرگری ناڕەوا لەخۆت مەکە.

-وا خۆت دەرمەخە کە بێهەستیت و هیچ گوێ بە بەرامبەرەکەت نادەیت.

-خۆشت لە کەسی بەرامبەر بە گەورەتر مەزانە و وا دەری مەخە کە توڕەبوونی ئەو لای تۆ هیچ گرنگی نییە.

-بەڵام گەر ئەو کەسەی لێت توڕەیە وەڵامی نەدایتەوە پەستانی مەخە سەر، ماوەیەک بوەستە تا سارد دەبیتەوە دواتر قسەی لەگەڵدا بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان