ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان؛ پشتیوانی حكومەت دەكەین بۆ ئەوەی حكومەت خزمەتی خەڵكی بكات

خەڵك- ئارام سەردار

كۆبونەوەی پارتی و گۆڕان كۆتایی هات و وتەبێژی پارتی ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەكانمان چڕ دەكەینەوە بۆ ئەوەی بزانین چۆن مامەڵەی ناوخۆ ڕێكبخەینەوە و ئەو تەحەددیانەی هەن چۆن ڕووبەڕوویان ببینەوە.

دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی سەردانەكەیان بۆ لای لایەنە سیاسیەكان، سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستانمان كرد، گۆڕان و پارتی ڕێككەوتنیان بۆ پێكهێنانی حكومەت هەیە كەبنەماكەی چاكسازیە، هەردولا لەسەر ئەوەكوكین دەبێ چاكسازی پشتگیری بكرێت، چونكە پێمان وایە پڕۆسەكە زۆر بەخاوی تێدەپەڕێت بەشێكی كێشەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی، بۆیە گفتووگۆمان كرد كەوا چۆن ئەم تەباییە بگەڕێنینەوە، چونكە ئەم ناتەباییە كارەكانی پەڕلەمانی پەكخستووە و ئیش و كای حكومەت وەك پێویست نیە، پڕۆسەی چاكسازیشی دواخستووە، بۆیە ئێمە پاڵپشتی حكومەت دەكەین بۆ ئەوەی بتوانێ چاكسازی بكات كەوا یاساكەی بۆ دەرچووە، بەڵام پێویستی بە پاڵپشتی حزبەكانە.

دەشڵێت، دۆخێكی هەرێمی ئاڵۆزی لەناوچەكە بەڕێوەدەچێت، هەولێر و بەغدادیش تائێستا نەگەیشتوون بەڕێككەوتن، تاوەكو هەرێمی كوردستان بەهێزبێت، پێویستە لایەنە كوردستانیەكان تەبابن بۆ ئەوەی هەڵوێستی نیشتیمانی یەك بخەین وچاكسازی بكەین و حكومەت بەهێز بكەین بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵك بكات، چونكە ئەگەر تەگەرە بۆ حكومەت دروست بكەین ئەوا خەڵك زیان دەكات، حكومەتیش خاوەن دەسەڵاتە و پشتیوانی گۆڕانی هەیە، بەڵام جیاوازی نێوان یەكێتی و پارتی كە بنەمای چاكسازی دەكەوێتە سەرشانیان دەبێ ئەوان وەڵام بدەنەوە، هیچ لایەنێكیش دژی حكومەت نیە، دەشمانەوێت ئەو دابڕانەی لەنێوان یەكێتی و پارتی دروست بووە نەمێنێ، هەوڵیش هەیە بۆ ئەوەی هەردوولا دانیشن.

لای خۆشیەوە مەحمود محمد، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، مەسەلەی یەكڕیزی لەناو ئێمە و هەموو لایەنەكانیش باس كراوە، هەوڵەكانیشمان چڕ دەكەینەوە بۆ ئەوەی بزانین چۆن مامەڵەی ناوخۆ ڕێكبخەینەوە و ئەو تەحەددیانەی هەن چۆن ڕووبەڕوویان ببینەوە.

وتیشی، یاسای چاكسازی دەبێت بچێتە بواری جێبەجێكردن، دوای جێبەجێ كردنی دەردەكەوێت كێ دژیەتی، گۆڕان پاڵپشتی دەكات، هەوڵیش هەیە بۆ چارەسەری كێشەی نێوان لایەنەكان، خەڵكی كوردستانیش خەڵكێكی تێدا دروست دەبێت لەگەڵ بۆچوونی حزبەكان نیە و ئەوەشی باس دەكرێت بۆ هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم ئاسان نیە، چونكە دەستور هەیە، پێویستە قسە لەسەر ئەوە بكەی چۆن ڕووبەڕووی ئەو بۆچوونانە ببینەوە.

.

کوردستان

پەرلەمانتارێكی تەڤگەر: داوا دەكات مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی تەڤگەری ئازادی كە بە نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هەژمار دەكرێت، داوا دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر بەغدا و خەڵكیش “ڕاپەڕین” بكات.

یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری سەر بە تەڤگەری ئازادی لە پەرلەمانی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران دبین بكات و ڕایگەیاند خه‌ڵكی هه‌رێم ئازادی و شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیانیان ده‌وێ ئه‌گه‌ر پێتان دابین و فه‌راهه‌م ناكرێ ده‌سه‌ڵات به‌ جێ بهێڵن و بڕۆن.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، خەڵكی هەرێمی كوردستان تەنیا دوو ڕێگەچارەی لەبەردەمدایە، ” یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه‌ ئه‌ویش ڕاپه‌رینه‌ دژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌وی تر هه‌نووكه‌ییه‌ ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمه‌ بۆ سه‌ر به‌غدا”.

ئەو پەرلەمانتارە كە حزبەكەی بە تۆمەتی نزیكبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە مۆڵەتی پێنەدراوە دەڵێت: “بۆ خۆم ئیدی جگه‌ له‌ ڕاپه‌رین باوه‌ڕییم به‌ هیچ شتێكی تر نه‌ماوه”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان