ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەشداربوویەكی شاڵاوی بەكۆیلەكردنی كچان و ژنانی ئێزدی دەستگیردەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە ئەمنییەكانی عیراق، دەستگیركردنی چەكدارێكی ڕێكخراوی داعش ڕادەگەیەننن كە 6 ساڵ لەمەوبەر بەشداربووە لە جینۆسایدكردنی پێكهاتەی ئێزدی و بە شاڵاوی كۆیلەكردنی ژنان و كچانی پێكهاتەكە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن شانەی میدیای ئەمنی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”هێزێكی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی خۆرئاوای نەینەوا، بە پشتبەستن بە زانیاریی ورد، پرۆسەیەكی پشكین و گەڕانی لە بەعاج لە خۆرئاوای موسڵ دەستپێكرد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”هێزەكە توانی تیرۆریستێك دەستگیربكات كە بەشداربووە لە پەلاماردان و شاڵاوی بەكۆیلەكردنی خێزانە ئێزدییەكان لە قەزای شنگال و ناحیەی قەیرەوان و گوندی كۆجۆ”.

شانەی میدیای ئەمنی عیراق، ئاماژەی بە گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان كردووە دژ بە دەستگیركراوەكە و ڕادەستكردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەكان.

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ماكینزی: لە عیراق و سوریا ناكشێینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
فەرماندەی باڵای هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەتیدەكاتەوە كە لە عیراق و سوریا بكشێنەوە.

كینیس ماكینزی كە باڵاترین فەرماندەی سەربازی ئەمریكایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و سوریا كەمدەكرێنەوە، بەڵام هیچ فەرمانێكمان بەەست نەگەیشتووە بۆ دەستپێكردنی كشانەوە.

ڕوونیشیكردەوە ئێستا 5200 سەرباز لە عیراقن بۆ مەشقپێكردن و یارمەتیدانی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا.

ئەوەشی خستەڕوو كە دوای ڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەتی عیراق، گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی سەربازەكاندا دێت.

ماكینزی لەو بڕوایەشدابوو مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی لە عیراق دوورمەودا بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئۆپەراسیۆنەكانی عیراق كار بۆ ئاشكراكردنی “هەواڵدەرەكەی توركیا” دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
فەرماندەیی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەسە دەكات كە هەواڵدەری توركیا بووە بۆ ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەكەی كە كوژرانی دوو ئەفسەری لێكەوتەوە.

تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند پەیوەندی و هەماهەنگییان لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە بۆ تاووتوێكردنی ئەو دۆخەی بۆردومانەكەی سیدەكانی تێدا ئەنجام درا.

ڕوونیشیكردەوە كە دەیانەوێت ئەو میكانیزمە ئاشكرابكەن كە توركەكان لە بۆردومانەكەدا پشتیان پێبەستووە، هەروەها كێ زانیاری پێداون و بە چ شێوەیەكیش فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە ئاڕاستەكراوە بۆ بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلەكەی فەرماندەی لیوای دووەمی پاسەوانی سنوور.

خەفاجی دەستدرێژییەكەی توركیای بە پەرەسەندنێكی مەترسیدار وەسف كرد و جەختیشیكردەوە كە قبوڵی ناكەن بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان