ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی، سێ‌ باندی ساختەكاریی دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیركردنی سێ باندی ساختەكاری ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بڕی نزیكەی 300 هەزار دۆلاری ساختەیان پێگیراوە كە ویستویانە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا ساغی بكەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە كارێكی ساختەكاری , هێزەكانیان لە ڕۆژی 18/6/2020 لە شارۆچكەی پێنجوێن توانیان سێ باندی ساختەكاری دەستگیر بكەن و بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عیراقی سزادراون كە ئەم تۆمەتبارانەی خوارەوەن:

1- تۆمەتبار ( ب ، ق , ص ) لەدایكبووی ساڵی 1984 سیدصادق
2- تۆمەتبار ( ر ، ا , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1984 پێنجوێن
3- تۆمەتبار ( ر ، ج , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1989 پێنجوێن
4- تۆمەتبار ( ك ، ح , ر ) لەدایكبووی ساڵی 1982 پێنجوێن
5- تۆمەتبار ( پ ، ع , ا ) لەدایكبووی ساڵی 1990 سیدصادق
6- تۆمەتبار ( ا ، ع , ر ) لەدایكبووی ساڵی 1973 خورماڵ
7- تۆمەتبار ( ن ، س , ف ) لەدایكبووی ساڵی 1984 پێنجوێن
8- تۆمەتبار ( ش ، ع , ح ) لەدایكبووی ساڵی 1982 سلێمانی
9- تۆمەتبار ( د ، ع , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1981 سلێمانی

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت”سەرجەم تۆمەتباران بەڕەگەز كوردن و لەكاتی دەستگیركردنیان دەستگیرا بەسەر بڕی (299,200 $) دۆلاری ساختەی ئەمریكی كە مەبەست لە هێنانی ساغ كردنەوەی بووە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و زیانگەیاندن بووە بە ئابوریی وڵات”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە”پێش ساغكردنەوەی دراوە ساختەكە، توانراوە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیر بكرێن و دواتریش ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە”.

کوردستان

وێنە.. خەڵك؛ زانیاری نوێ‌ لەبارەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون.

بەوتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و 4 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدابووە و بەهۆی بۆردوومانەكە هەر چواریان دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی: كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێ‌
بڕیارێك لە بەرژەوەندی نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن) ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان دەكرێت بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) بۆ نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن).

د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ، سەرەڕای تووشبوونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن)یان هەیە بڕیارماندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.

دەقی نووسینەكە:

كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ:
سەرەڕای تووشبونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە بڕیارمان دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
سوپاس بۆ كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكان.

“بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەك”

د.داهات حەوێزی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان