پارتی و یەکێتی بڕیاریاندا بە یەک تیم کاربکەن



پاش کۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی مەکتەب سیاسی پارتی و یەکێتی راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، بڕیاریاندا بە یەک تیم کاربکەن.

ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لە سلێمانی کرد، پاش کۆبوونەوە هەردوولا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، هەردوو لایەنە سیاسیەکە هەنگاودەنێن بۆ فەراهەمکردنی ژینگەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو کاتەی سەرۆکایەتی هەرێم دیاریکراوە لەم ساڵدا.

هەردوو مەکتەب سیاسی پاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ پەسەند کردنی پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی دارایی کابینەی نۆییەم و هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە “هەردوو لا بڕیارماندا وەک یەک تیم کار بکەین و زنجیرەیەک کۆبونەوەی دیکەش ئەنجامبدرێت بۆ فەراهەمکردنی کەشوهەوای لەبار لە ڕووی یاسایی و سیاسیەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕووبەڕووبونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەیە”.

شاندی یەکێتی پێکهاتبوو لە، شاڵاو عەلی عەسكەری، خەسرەو گوڵ محەمەد، عیماد ئەحمەد، ڕزگار حاجی حەمە، د.میران محەمەد و ئەمین بابەشێخ.

شاندەکەی پارتی پێکهاتبوو لە، مەحمود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی، بە ئەندامێتی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ڕێبوار یەڵدا، پشتیوان سادق، عەلی حوسێن و هێمن هەورامی، هەروەها جەعفەر ئیمینكی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی.

 

 

 

 

 

 

 

 

هەردوو لا هاوڕا بوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی دیکەش هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ بەپیرەوەچوونی ئەودەستپێشخەرییەو ناوماڵی کوردستانی ڕێکبخرێتەوە ولاپەرەیەکی نوێ ل کۆی پەیوەندیەکان بکرێتەوە. هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەستخۆشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پەسەند کردنی پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی کە پرۆژەى تێکڕای لایەنەکانی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم و هەردوو مەکتەبی سیاسی بە تەواوی پشتیوانی لێ دەکەن. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا هەردوو لا پەرۆش و هاوڕا بوون لەسەر بەهێزکردنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسیەکان بۆ فەراهەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا . هەردوولا خوازیاری ئەوەین کە هەموو لایەک هاوکار بن لەبەردەوامی کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی و نەهێشتنی کەلێنەکانی رابووردوو

.

كاتی تەواوبوونی یەكەكانی نیشتەجێبوونی كرێنشینان و كەمدەرامەتان ئاشكراكرا
پێت كاتی تەواوبوونی یەكەكانی نیشتەجێبوونی كرێنشینان و كەمدەرامەتان ئاشكراكرا
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار